بابه‌ت: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

سلاو

من مەکۆیێکم دامەزاندووە کاتێک ئەچیت بۆ هەژمار و بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە هیچ شتێک نادات کە بتوانیت وێنەچکۆلە بەرز بکەیتەوە
https://www.webchinupload.com/f/2014-10/203f7fd90b8a08990cb9bc4167a3da06.jpg


لە FTP چمودی img/avatars م کردووە بە 777

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

کەسێک نەبوو وەلاممان بداتەوە؟

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

کێشە لە پەڕگەى زمانە .. زمانى ئینگلیزى ەکاربێنە کێشەکەت چاک ئەبێ

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

Pshtiwan_95 نووسی:

کێشە لە پەڕگەى زمانە .. زمانى ئینگلیزى ەکاربێنە کێشەکەت چاک ئەبێ

یان ڕووکاری بنەڕەتیی بەکار ببە بزانە چۆنە.
پەڕگەی زمانی دانراو لە وێبچن هەر ئەوەیە کە لە وێبچن بەکار براوە و نابێت لە ئەو بەشەدا کێشەی هەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

Pshtiwan_95 نووسی:

کێشە لە پەڕگەى زمانە .. زمانى ئینگلیزى ەکاربێنە کێشەکەت چاک ئەبێ


ىەرێز کاک پشتیوان سوپاس ،  براکەم  راست دەکەیت کاتێک کە دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی هیچ کێشەیەکی نیە ؟ چارە چیە کە لە زمانی کوردی ئەم کێشەیەی نەبێت ؟

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

ئاسۆ نادری نووسی:
Pshtiwan_95 نووسی:

کێشە لە پەڕگەى زمانە .. زمانى ئینگلیزى ەکاربێنە کێشەکەت چاک ئەبێ

یان ڕووکاری بنەڕەتیی بەکار ببە بزانە چۆنە.
پەڕگەی زمانی دانراو لە وێبچن هەر ئەوەیە کە لە وێبچن بەکار براوە و نابێت لە ئەو بەشەدا کێشەی هەبێت.


زۆر سوپاس کاک ئاسۆ، من تاقیمکردەوە بەلام کێشە لە پەرگەکانی زمانی کوردی یە ؟ کاتێک کە ئەکەم بە زمانی ئینگلیزی کێشەی نیە

وه‌ڵام: کێشە لە بەرزکردنەوەی وێنەچکۆلە

سلاو

کاک ئاسۆ بەرێز کێشە لە پەرگەی common.php لە دێرەکانی 10 و 11 و 12 دایە کە

// Number formatting
'lang_decimal_point'        =>    '.',
'lang_thousands_sep'        =>    '،',

بگۆردرێت بۆ ئەم کۆدە


// Number formatting
'lang_decimal_point'        =>    '.',
'lang_thousands_sep'        =>    ',',

ئەگەر ئەزیەت نەبێت جەنابیشتان گۆرانگاری لە پوخچەی پەرگەکان دا بکەیت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرەکانی تر تووشی هەمان کێشە نەبن

سوپاس