بابه‌ت: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

سڵاو،
له‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ cc وێنه‌كان به‌ كواڵێتی ئێچ دی، پاشه‌كه‌وت ناكرێت،
هه‌موی تلخ ئه‌كات،

ماك به‌كاردێنم.

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

مەبەستت چییە بە کوالیتی HD؟
مەبەستت ئەوەیە ئەگەر وێنەکەت قەبارەی 1280x720 ـە، کە پاشەکەوتی دەکەیت تێکدەچێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

كاك ئاسۆ،
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌  كاتێك وێنه‌یه‌ك له‌ فۆتۆشۆپ ده‌نه‌خشێنم،
وه‌ پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌م به‌ قه‌باره‌ی 815x315 و كواڵێتی ده‌كه‌م به‌ 12، به‌رزترین
تڵخی ده‌كات.

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

مەبەستت چییە کوالیتی دەکەیت بە ١٢؟ دەتوانیت وێنەیەکی ئەو Option ـە دابنێیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

فه‌رموو كاك ئاسۆ
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/e906c923a602d9479079767198b76eff.png

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

مم، لە پێشدا وەک PSD پاشەکەوتی بکە، دواتر فۆتۆشۆپ دابخە و بیکەوە. ئەو کاتە بزانە چۆن دەبێت.

لای من زمانەکەی سویدیە، بەڵام لە ژێر Settings و لە بەشی Preformance دەتوانیت چەند شێوازێکی Rendering هەڵبژێریت، تاقیان بکەوە (پاش هەر گۆڕینێک فۆتۆشۆپ دابخە و بیکەوە)، بزانە ئەوان چۆن دەبن،

http://www.webchinupload.com/f/2015-01/ … 4ec683.png

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

كاك ئاسۆ،
كردم به‌ Normal كاره‌كه‌ی منی جێبه‌جێ كرد،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بده‌م به‌ فۆتۆشۆپ كێشه‌ دروست ده‌كات؟
مه‌به‌سته‌كه‌م،
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/d44b84c237e4083849d23484d25830a0.png

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

پێم باشە هەموو کات ٥٠% ی Memory کۆمپیوتەرەکەت بدەیت بە فۆتۆشۆپ.
جا ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ٤ گیاگابایتی هەیە، ٢ گیگابایت بدە بە فۆتۆشۆپ. دیارە ئەو کێشەی تۆ پەیوەندی بە Rendering و گرافیکەوە هەیە، ئەوە دەگەیەنێت کە گرافیکی کۆمپیوتەرەکەت باش نییە.

ئەگەر MacBook Air ـت هەیە، ئەوە بۆ کاری گرافیکی درووست نەکراوە.
ئەگەر MacBook Pro ـت هەیە، باشتر وایە گرافیکی سەربەخۆی هەبێت.

تەنیا ئەوەت لە بیر نەچێت کە فۆتۆشۆپ بە تەواوی دابخەیت کاتێک بەکاری نابەیت بۆ ئەوەی ئەو ٢ گیگابایتە ئازاد بێتەوە بۆ سیستەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌كانت،
پێم باشه‌ چاوێك له‌وه‌ بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترم پێ بده‌ی،

http://www.webchinupload.com/f/2015-01/673ae4c2f0bc2125216959f415994ba5.png

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

پێش هەموو شتێک سەردانی AppStore بکە، Update ـێک هەیە بۆ سیستەمەکەت کە خۆڕاییە و دەتوانیت دایبمەزرێنیت (قەبارەی گەورەیە).

دەبێت کرتە بکە سەر More Info لەوێ نووسراوە کە چ مۆدیلێکە و هی چ ساڵێکە.
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/ … 290fa9.png
لە بەشی Hardware.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

Security Update به‌ڵێ ئه‌وه‌ بوو،
ئه‌مه‌یانه‌،
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/545caef74b922ee0c5ea92ba14049676.png

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

بەڵێ، ئەوەی کە لە فۆتۆشۆپ ڕوودەدات ئاساییە، چوونکە کۆمپیوتەرەکەت هی ساڵی ٢٠٠٩ ـە و گرافیکەکەی  تەنیا ٢٥٦ مێگابایت Memory هەیە.
بەڵام باشتر وایە ئەو Memory ـەی سیستەمەکە زۆرتر بکەیت بۆ ٨ گیگابایت. ئەو کاتە هەر هیچ نەبێت هەندێک هاوکاری گرافیک کارتەکە دەکات و لەوانەیە هەندێک لە ئەو کێشانەی فۆتۆشۆپ چارەسەر بکات.

هی گرافیکەکەت بۆ ناگۆڕدرێت.

لە ئێرە نووسراوە کە چ Memory ـەک بکڕیت،
http://support.apple.com/en-us/ht3912

لە ئێرەش دەتوانیت بیکڕیت بە نرخێکی هەرزانتر،
http://eshop.macsales.com/shop/memory/iMac/DDR3_21.5_27

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

ڕاسته‌ كاك ئاسۆ،
پێویست به‌ زۆركردنی میمۆری ناكات،
بیگۆرم بۆ باشتر له‌وه‌،
وابزانم باشتر و ڕێكتر ده‌بێت،
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ و هاوكاری كردنه‌ت،
هه‌ر بمێنی.

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

هیچ سەبارەت بە PPL دەزانیت؟ Resoluttion نوسراوە لەکاتی Save کردندا

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

كاك پێشه‌وه‌
نه‌ لێره‌
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/fe0a9289958618707824f72f38dd24fa.png
وه‌ نه‌ لێره‌ش
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/1017f44617213c9399064d7a43555321.png

هیچ نه‌نوسرابوو له‌وه‌ی باست كرد،

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

كاتێكـ  NEW ده‌كه‌یت و په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ كاره‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌ ..  Pixles زیاد بكه‌ . بیكه‌ 2000 یان 1000 به‌ پێی كاره‌كه‌ت .
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/aa923626d47f689b98237d9575b341cb.png

ده‌م له‌ سێو به‌رمه‌ده‌ن تا له‌ باح په‌شیمان ده‌بێـــته‌وه‌!!.... -  كه‌ ده‌ستان كرده‌ فڕین تا ده‌رچوون له‌ دڵی زریانه‌كان مه‌نیشنه‌وه‌ . !  چه‌نگ بۆ شه‌وێك . غه‌زا بۆ دورگه‌یه‌ك . شه‌هوه‌ت بۆ مه‌مكێك . مه‌زهه‌بی ترسنۆكه‌كانه‌ ! .
( به‌ختیار عه‌لی )

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

CARLOS-VELA نووسی:

ئێستا كێشه‌یه‌كم نیه‌ كاك CARLOS-VELA,
ئه‌گه‌ر دووباره‌ بێته‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌م،
زۆرسوپاس.

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز پاشه‌كه‌وت ناكرێن !

له‌ خزمه‌تت دام ..