1 (دەستکاری کراوە: سیا 2008-07-26 08:18:51)

بابه‌ت: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

زۆر له‌وانه‌ی كه‌نوێن له‌جیهانی لینوكس و ئوبونتو، پرسیار ده‌كه‌ن +ئایا جیاوازی چییه‌ له‌نێوان ubuntu, kubuntu, xubuntu,edubuntu,goubuntu and ubuntu studio؟
ده‌بێت بزانین كه‌ئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه‌ ڕووت و قوته‌كه‌ به‌بێ ده‌وروبه‌ر  desktop environment ناوی ubuntu وه‌. كه‌شێوه‌كه‌ی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه‌، ئه‌مه‌ شێوه‌كه‌یه‌تی
http://img71.imageshack.us/img71/9572/mamamfn4.th.png

زیاتر ئه‌وكه‌سانه‌ به‌كاری ده‌به‌ن كه‌ته‌واو شاره‌زان و پێوستیان به‌خێرایی ڕاپه‌ڕاندنه‌ نه‌ك نه‌خش و نیگار (له‌ ٪95 به‌كارهێنه‌رانی لینوكس به‌شێوه‌ی دووه‌من). واتا ده‌بێت لات ڕوون بێت سیسته‌مه‌كه‌ ناوی ئوبونتوه‌ : ڕه‌گ و ڕیشاڵ بوخچه‌ و دامه‌زراوه‌كان و كێڕنه‌ڵ (ده‌نك).
یه‌كه‌م Ubuntu- gnome
ئه‌نجا ئوبونتو به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری Gnome داده‌مه‌زێت(ئه‌مه‌ به‌ربڵاوترین جۆر و ئاسانترینیانه‌).

دووه‌م دانه‌Kubuntu
ئه‌مه‌ هه‌ر ئوبونتووه‌ وه‌كو سیسته‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری KDE. ئه‌مه‌شیان ئاسانه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر و هه‌ندێك له‌دابه‌شكردنه‌كانی لینوكس وه‌كو بنه‌ڕه‌ت به‌كاری ده‌به‌ن نه‌ك Gnome. وه‌كو Knoppix.

سێهه‌م Xubuntu
ئه‌مه‌شیان هه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ ئوبونتووه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریxfce. ئه‌م جۆره‌ یان ئه‌و دابه‌شكرنانه‌ی لینوكس كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ن له‌م دوایه‌دا پێشكه‌وتن به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر خێرایه‌ وه‌له‌گه‌ڵ نزمترین خه‌سڵه‌ته‌كانی كارتی گرافیك كارده‌كات. بۆ كۆمپیوته‌ره‌ كۆنه‌كان باشترین هه‌ڵبژاردنه‌.

چواره‌م Edubuntu
ئه‌م جۆره‌یان ته‌واو دامه‌زراوه‌ بۆ به‌كارهێنان له‌نێو خوێندنگه‌ یان باشترین وایه‌ بڵێین نێو پۆله‌كاندا.

پێنجه‌م Gobuntu
ئه‌م جۆره‌یان له‌گه‌ڵ Ubuntu 7.10 وه‌شێندرا، ته‌نها ئه‌و نه‌رمه‌كاڵا و وه‌گه‌ڕخه‌رانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌له‌ژێر مافی به‌كارهێنانی خۆڕایدان.

شه‌شه‌م UbuntuStudio
ئه‌مه‌یان جۆرێكی تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی كاری ڕه‌نگاڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ. پڕۆگرامه‌كانی دامه‌زراو هه‌موویان تایبه‌تن به‌و بواره‌ و پێكه‌وه‌ گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن.

**جۆرێك ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌، كه‌زۆر خێرا و زۆربه‌ربڵاوه‌ Fluxbox. ئه‌مه‌ سه‌ربه‌و گرووپانه‌ نییه‌ وه‌كو Windows manager به‌ربڵاوه‌. دامه‌زراندنی

aptitude install fluxbox

پاشان Ctrl+Alt+Del له‌هه‌ڵبژارنه‌كان Session بگۆڕه‌ به‌ fluxbox.

به‌سته‌ری په‌یوه‌ندیدار:
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=16
http://www.kernel.org/
https://wiki.ubuntu.com/
بژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

2

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

ده‌ست خۆش کاک سیا روونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌ wink

3

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌و رونكردنه‌وه‌ زۆر زۆر جوانه‌
به‌ڵام GUI یانی چی؟

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

4

Net4kurd نووسی:

واتا Graphical user interface
http://en.wikipedia.org/wiki/Graphical_user_interface
بریتییه‌ له‌و ڕوومه‌ته‌ی ده‌درێته‌ ده‌موچاوی یان شێوه‌ڕوخساری ئه‌و سیسته‌مه‌، به‌كورتی ئه‌مانه‌ی باسمان كرد Gnome ، KDE, XFCE هه‌موویان بریتین له‌GUI.

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

5

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

سیا نوسیی:
UbuntuStudio
ئه‌مه‌یان جۆرێكی تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی كاری ڕه‌نگاڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ. پڕۆگرامه‌كانی دامه‌زراو هه‌موویان تایبه‌تن به‌و بواره‌ و پێكه‌وه‌ گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن.

ئایا ئه‌مه‌ وه‌ك سیسته‌مێكه‌؟ به‌رنامه‌كانی كاری ره‌نگاڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ ئایا به‌رنامه‌كانی كه‌ له‌م سیسته‌مه‌دان ناوی به‌رنامه‌كان چیه‌و وه‌ كاریان چۆنه‌ واته‌ چه‌نده‌ به‌هێزن ئه‌گه‌ر رونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانترمان بۆ بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ زۆر سوپاست ده‌كه‌م.

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

6 (دەستکاری کراوە: سیا 2008-06-03 21:06:08)

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

smile
Gnome
KDE
Xfce
ئەمانە لەسەرەوە بەستەرەکانیان دانراوە، سیستەم نین بەتەنها بەڵکوو ڕوومەتن GUI یان باوترە بڵێین Desktop یان ڕوومێز بەکوردی. سیستەمەکە بۆ نمونە ئوبونتو:
سیستەمی بنەڕەت Unix
Kernel لینوکس
مافی لەبەرگرتنەوە  GNU
هەرچەندە ئێستا تەنها ئەوە بەسە بنوسن Ubuntu is a Linux/GNU OS. بەستەرەکان دەربارەی ئەوانە هەموویان لەمەکۆکان و زکورد هەن.
ئەوە سیستەمەکە تەواو، ئەنجا هەندێک کەس پێویستیان بەڕوومێزێک هەیە کەتەنەکە خۆڵ و لیستی پڕۆگرامەکان و ئامرازی دەنگەکان هەموو ئەمانە بەوێنەوە واتا ڕووخسارێکیان ببێت. جاخۆی ئازادە کامیان دەکات بەڕوومێزی خۆی gnoem, kde, xfce  ...etc

GUI بۆ کەسانی سەرەتایی زۆر باشە یان پێویستە بەتایبەت ئەوانەی لەسیستەمی ویندۆزەوە هاتوون.

سەبارەت بەپرسیارەکەت لەسەر UbuntuStudio
هەموو پڕۆگرامەکانی لێرە ببینە وە زۆر بەناوبانگە
http://en.wikipedia.org/wiki/Ubuntu_Studio#Packages
بژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

7

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

باشه‌ كاك سیا ده‌توانین به‌رنامه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه‌ UbuntuStudio یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر ئوبونتو دامه‌زرێنین چونكه‌ قه‌باره‌ی زۆره‌ ' سه‌رم ده‌رناچێت له‌م شه‌ش به‌شه‌ی كه‌داتناوه‌ ڕه‌نگه‌ پرسیاری سه‌یر بكه‌م به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ تێی ناگه‌م 'كاك سیا باشه‌ بۆ كراوه‌ته‌ شه‌ش به‌ش ئایا كامه‌یان له‌هه‌مویان باشتره‌ كه‌ به‌كاری ببه‌یت .

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

8

به‌ڕێز،
ubuntustudio یان هه‌ریه‌ك له‌و جۆرانه‌ی باسم كردووه‌ هه‌رهه‌مویان وه‌كو سیسته‌م یه‌كسانه‌ به‌  Ubuntu Linux/GNU
هه‌روه‌ك چۆن باسم كردووه‌، ئه‌گه‌ر جوان دیقه‌ت بده‌یت،  بریتین ته‌نها له‌ڕوخسار گۆڕین. ئه‌گینا ئه‌و كاره‌ی به‌هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یكه‌یت ده‌توانی به‌وانیشیت تریش بكه‌یت. كه‌سانێك هه‌یه‌ ئاره‌زوویان و ده‌وروبه‌ری gnome له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كان ئه‌و ڕاهاتوون. یان كه‌سانێكی تر هه‌یه‌ ئاره‌زوی KDE ده‌كه‌ن به‌و ڕاهاتوون، كه‌سانێك كه‌كۆمپیوته‌ری كۆن و گرافیكی لاوازیان هه‌یه‌ ئاره‌زووی XFCE ده‌كه‌ن. به‌ڵام UbuntuStudio هه‌ر ده‌وروبه‌ری gnome به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام داڕێژراوه‌ بۆ كاری گرافیك و ده‌نگ (ڕه‌نگاڵه‌).
بانمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه‌:
من كاتێك كۆده‌كانی html و CSS و PHP و MySQL ده‌نوسم، ده‌ستكاریكه‌ری Gedit به‌كارده‌به‌م كه‌ده‌ستكاریكه‌ری بنه‌ڕه‌تی Gnome یه‌. فڵان كه‌س پێی باشه‌ له‌گه‌ڵ kate كاربكات كه‌ده‌ستكاریكه‌ری بنه‌ڕه‌تی kde یه‌، كه‌سی تر هه‌یه‌ nano یان VIM یان Emacs به‌كارده‌بات. بۆ وه‌ڵامێكی پرسیاره‌كه‌ت به‌كورتی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاره‌زووی تاكه‌كه‌سی
ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه‌ ئاو ڕانه‌كێشێت smile سه‌رت تۆزێك لێ بشێوێنم   big_smile
ئه‌گه‌ر كام له‌و جۆرانه‌ به‌كاربه‌ریت ده‌توانیت ئامرازه‌ركانی و پڕۆگرامه‌كانی تر كه‌له‌سه‌ جۆره‌كانی ترن به‌كاریان به‌ریت.

ئه‌مه‌یه‌ دنیای نه‌رمه‌وڵای ئازاد

بژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

9

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

ده‌ست خۆش كاك سیا ئێستا تێگه‌یشتم

سیا نووسی :
ده‌بێت بزانین كه‌ئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه‌ ڕووت و قوته‌كه‌ به‌بێ ده‌وروبه‌ر  desktop environment ناوی ubuntu وه‌. كه‌شێوه‌كه‌ی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه‌.

باشه‌ بۆ كاك سیا ئه‌دی ئوبونتو desktop له‌گه‌ڵ نیه‌؟یان ئه‌و وێنه‌ی كه‌ دات ناوه‌ كواشێوه‌كه‌ی ئاوایه‌
http://img71.imageshack.us/my.php?image=mamamfn4.png

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

10

باسه‌كان جارێكی تر به‌وردی بخوێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌سته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ كوپێك چای گه‌رم smile

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

11

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

له‌ به‌ر خاتری تۆ و خۆم جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه‌ به‌ خوا كاك سیا كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ كوپێك چای گه‌رمم خوارده‌وه‌ سوپاس بۆتۆ ی به‌رێز. wink

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

12

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

http://img443.imageshack.us/img443/8828/net4kurdzg9.png

ئه‌مه‌یه‌ دنیای نه‌رمه‌وڵای ئازاد

سه‌ركه‌وتووبن

13

wink

http://fc08.deviantart.com/images3/i/2004/107/2/5/Debian_Break.jpg

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

14

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

ده‌ست خۆش

15

ده ست خؤش بيت

یانه ی به فری سپی  یانه یه كه پر زانیاری
http://bafryspy.net/vb/index.php

16

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

ده‌ست خۆش

به‌و هیوایه‌ی به‌شی Aspx بكرێته‌وه‌ !
به‌ره‌و باشتربوون !

17

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟

dast xosh

18

دەست خۆش

19

20