1 (دەستکاری کراوە: khabat jaza 2015-05-24 20:58:17)

بابه‌ت: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

سڵاوتان لێبێت.
پرسیاڕیکم هەبوو دەربارەی ئەوەی کە ئایا ماڵپەڕێکی تەواو بەو تایبەتمەندیانەکە مێگاهۆڵدین بانگەشەی بۆ دەکات چەندی تێدەچێت؟!
لە چەند شوێنیک خوێندووەتەوە کە کەمتر لە ١٠٠ دۆلاری تێدەچیت... ئایا ئەمە وایە؟ یان چۆنە؟ و لە کوێ بەوەندەیە؟
- ئەم پرسیارانەم بۆ چەند کەسێکە کە تەقریبەن هەڵخەڵەتێنراون لە لایەن ئەو کۆمپانیایە بەوەی کە هیچ زیادەیان لێ ناستێنێت و لە بازاڕیش بەوەندە نایکڕن (750$)
وەک ، هۆست و دۆمەین و ئیمەیڵی بێ سنوور و ئاسایش و دیزاینکردن (بەهۆی بەرنامەیەک) ...

- ئەوانەی تایبەتمەندیەکانی نازانن لەم شوێنەدا کە وەڵامی لیژنەی فتوایان داوەتەوە لەبەرامابەر حەرامبوونی لە لاپەڕەکانی (٣،٤،٥) باسی تایبەتمەندی تەواوی مالپەڕەکەیان دەکەن...
http://mshcan.com/megaholdings.html

سوپاستان دەکەم بۆ هاوکاریتان، زۆر گەڕام بەڵام نەبینی کە لە شوێنیک بە دڵنیایی قسەی لەسەر کرابیت.

پێشتریش لێرەدا ئاگاداری لەسەر بڵاوکراوەتەوە : http://aweza.co/mediakan/index.php?news_id=199144

2

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

ئەمانە هەمووی فێل و کڵاواتی کۆنن کە ئێستا بە شێوەی دیجیتاڵ سەریان هەڵداوەتەوە.

ئەگەر ماڵپەڕت دەوێت، شتێک بوونی نییە بە ناوی ماڵپەڕی خۆڕا، دۆمەین خەرجیی هەیە، شوێنی ماڵپەڕ خەرجی هەیە، بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ خەرجی هەیە.

ئەو شێوە بازاڕانە پێیان دەگووترێت Pyramid scheme. واتە تەنیا یەک کەسێک لە سەرەوە (بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو کەسەی کە بیرۆکەکەی داڕشتووە) سوودمەند دەبێت لە پرۆژەکە و کەسانی خوارەوەتر کەمتر سوومەند دەبن. هەرچەند خەڵکیش زۆرتر بەشدار بێت لە سیستەمەکە سوودەکە کەمتر دەبێتەوە.

http://en.wikipedia.org/wiki/Pyramid_scheme

وەک لە ویکیپێدیا نووسراوە، مامەڵە کردنە بە شتێکی خەیاڵیی کە بوونی نییە و لە ئەنجام دا ناگاتە هیچ جۆرە سوودێکی ڕاستەقینە. لە زۆرێک لە وڵاتانیش قەدەغەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

هه‌مان وه‌ڵامی كاك ئاسۆم هه‌یه‌ ...!
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هۆست و دۆمه‌ینه‌ ئه‌وا كۆمپانیایی متمانه‌ پێكراو زۆره‌
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت پاره‌ كۆكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وا باشترین رێگا به‌ڕای خۆم affiliatesـه و شوێنی متمانه‌ پێكراویش زۆرن....

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەمانە هەمووی فێل و کڵاواتی کۆنن کە ئێستا بە شێوەی دیجیتاڵ سەریان هەڵداوەتەوە.

ئەگەر ماڵپەڕت دەوێت، شتێک بوونی نییە بە ناوی ماڵپەڕی خۆڕا، دۆمەین خەرجیی هەیە، شوێنی ماڵپەڕ خەرجی هەیە، بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ خەرجی هەیە.

ئەو شێوە بازاڕانە پێیان دەگووترێت Pyramid scheme. واتە تەنیا یەک کەسێک لە سەرەوە (بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو کەسەی کە بیرۆکەکەی داڕشتووە) سوودمەند دەبێت لە پرۆژەکە و کەسانی خوارەوەتر کەمتر سوومەند دەبن. هەرچەند خەڵکیش زۆرتر بەشدار بێت لە سیستەمەکە سوودەکە کەمتر دەبێتەوە.

http://en.wikipedia.org/wiki/Pyramid_scheme

وەک لە ویکیپێدیا نووسراوە، مامەڵە کردنە بە شتێکی خەیاڵیی کە بوونی نییە و لە ئەنجام دا ناگاتە هیچ جۆرە سوودێکی ڕاستەقینە. لە زۆرێک لە وڵاتانیش قەدەغەیە.

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

4

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

ئه‌وانه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات له‌ زه‌ره‌ر كردن به‌و لاوه‌ هیچی تر نیه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت پاره‌ په‌یا كردنه‌ به‌ رای من بچیت خۆت فێری پشك كرین و فرۆشتن بكه‌ی زۆر چاكه‌ له‌ رێگه‌ی ئینته‌ر نیت به‌لام ئاگادار به‌ شاره‌زایی ته‌واوی ئه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی قازانج بكه‌یت ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن حه‌رامه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌

هیچ شتێكی باش نیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌

5

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

دەستتان خۆشبیت بۆ وەڵامدانەوەتان، سوپاس.
من دڵنیام لەوەی ئەمە فێڵێکی ئاشکرایەو و حەرامیشە، بەڵام ویستم ەئوە بزانم کا ماڵپەڕیک بەو تایبەتمەندیانە لە دەرەوە خۆت بیکڕیت چەند دەکەوێت؟
ئایا بە کەمتر لە ٣٠٠ دۆلار تەواو دەبێت؟

6

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

ئەو ماڵپەڕە تایبەتمەندیی چییە؟ لەڕووی دیزاین و گرافیکەوە ئەڵێی هی ساڵی نەوەدەکانە. هەندێک Template خۆڕا هەن زۆر لەو جوانتر و ڕێک و پێکترن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

ئەمە قسەی خۆیانە لەسەر تایبەتمەندیەکانیان کە خۆیان زۆر بە بێ وێنەی دادەنێن
http://www.webchinupload.com/f/2015-05/dccb5e3d483d35583d50c2ac04cf6009.png
بەڵێ ڕوکارە ئامادەکان زۆر لەوانەی ئەوان جوانتریان تێدایە

8

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

ئەو کەسەی کە ئەو دەقەی نووسیووە نازنێت باسی چی دەکات.
ئەو کۆمپانیای کە ناویان بردووە Network Solution نییە، بەڵکوو Network Solutions ـە.
کەسێک کە پسپۆری بواری هۆست بێت Email بە Eamail دەنووسێت؟

ئەوە کات بە فیڕۆ دانە، تۆش هی خۆت بە فیڕۆ مەدە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

دەستتان خۆشبیت بۆ وەڵامدانەوەتان، سوپاس.
من دڵنیام لەوەی ئەمە فێڵێکی ئاشکرایەو و حەرامیشە، بەڵام ویستم ەئوە بزانم کا ماڵپەڕیک بەو تایبەتمەندیانە لە دەرەوە خۆت بیکڕیت چەند دەکەوێت؟
ئایا بە کەمتر لە ٣٠٠ دۆلار تەواو دەبێت؟

نا شازی مالپه‌ر ئه‌كریت كه‌ پشتگیری Aspnet و چه‌ندینه زمانی تر ئه‌خوینته‌وه‌ 80$ ئه‌كه‌ویت له‌ سه‌ر سێرڤه‌ری hostgator
فه‌رموو به‌ رای من ئه‌وه‌ باشترینه‌

هیچ شتێكی باش نیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌

10

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

دەستتان خۆش بۆ وەڵامدانەوەتان

11

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

Awa karay awan aykan bo host w domain w design nya balku la zherawa bo para kokrdnawakaya balam bo away certificate y hkumi wargrn banawy host awa aw kara akan pashan sayry designy malparakai xoyan bka sfra hhhhh enja wak agadarm
Ba barnama template ahenn dastkari akan wata lasaratawa html w css nanusit w ferbit
Rez

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

12 (دەستکاری کراوە: mohammed_kurd 2015-06-18 23:08:55)

وه‌ڵام: ئایا ماڵپەڕێک بەو تەیابەتمەندیانە میگاگٶلدین چەندی تێدەچێت؟!

وه‌الله‌ هه‌ر له‌وه‌مان كه‌م بوو سوپاس بۆ خوا ئێستا له‌م بابه‌ته‌ زانيم
به‌راى من ئه‌گه‌ر شتى وا له‌ كوردستان رووبدا قه‌ده‌خه‌ى بكه‌ن