بابه‌ت: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

سڵاو هاوڕێیان شوێنێكی باشم ئه‌وێت كه‌ خزمه‌ت گوزارییه‌كانیان به‌ كه‌ڵك بێت
هۆسته‌كه‌ی من قه‌باره‌ی باندویدث ی 40 گێگایه‌ له‌ ئێستادا چ شوێنێك شاره‌زان پێم بڵێن سوپاستان ئه‌كه‌م

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=33050

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

ئێره‌ شوێنێكی چۆنه‌ !؟

http://www.arvixe.com/linux_web_hosting

باندویدثیان بێ سنوره‌ ئایا تا چه‌ند راستن!؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

شتێک بە ناوی Bandwidth یان Space ی بێ سنوور بوونی نییە. ئەوە تەنیا وشەیەکی بازاڕییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

ئێ منیش ئه‌وه‌یان ئه‌زانم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێم له‌گه‌ڵ شوێنێكی باش پێویستم به‌ ڕێنمایه‌كانتانه‌ گه‌ر بتوانن هاوكار بن، سوپاستان ئه‌كه‌م
باند ویدث ی ئێستام  نزیكی 40 گێگا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌ چ شوێنێك ئه‌م باره‌ هه‌ڵ ئه‌گرێت،.؟
سوپاس

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

٤٠ گیگابایت یان زۆرتر گرینگ نیە، ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە ماڵپەڕەکەت چی لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە لە سەر Shared Hosting ی ئاسایی ناتوانیت ماڵپەڕێک بەڕێوەببەیت کە فایلی گەورەی وەک فیلم، پرۆگرام و هتد لە خۆ بگرێت، لە ئەو کاتەدا باشتر وایە ڕاژەکار/سێرڤەرێکی تایبەت بۆ خۆت بە کرێ بگریت.

ئەگەر ماڵپەڕەکەت ماڵپەڕێکی ئاساییە و بە شێوەیەکی "عادلانە" کار دەکات، هەر کام لە ئەو هۆستانە هەڵبژێریت کە لە بەستەرەکە دامناوە، کارت جێبەجێ دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

کاک ڕەنجە
من ئەوەم بەکار هێناوە زۆر زۆر باش بوو.
http://www.arvixe.com

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

من هه‌نێك گرفتم هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی من به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م یانه‌ی كوردلووك ه‌ ئایا ئه‌مه‌ قورسایی ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر.؟
هه‌روه‌ها گرفتێك له‌ گرفته‌كان ئه‌وه‌یه‌ من ناتوانم پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر زۆرێك له‌وبابه‌تانه‌دا بكه‌م كه‌ ڕۆژانه‌ دا ئه‌نرێن، ئه‌ترسم به‌ هۆی لینكی كراك ه‌وه‌ لام به‌رن له‌سه‌ر هۆسته‌كانیان، تیبینی: لینكی كراك ناخرێته‌ هۆسته‌كه‌وه‌ واتا لینكی ده‌ره‌كی دا ده‌نرێت

بۆ نموونه‌ من لێره‌ كراكێك دابنێم به‌ڵام له‌ میدیافایه‌ر به‌رزم كردبێته‌وه‌ و ته‌نها لینكه‌كه‌ی لێره‌ دانێم !  ئێ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ من لاببرێم كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ من ! چونكه‌ چ په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و كراكه‌ له‌ شوێنێكی تر دانراوه‌
كاك ڕاوان پرسیاره‌كه‌شم بۆ تۆ ئایا ئه‌وێ هه‌قیان به‌ لینكی ده‌ره‌كییه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟
زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

بەڵام ئەوەی تۆ باسی دەکەیت پەیوەندی بە هۆستەوە نییە، هیچ هۆستێک پێی خۆش نییە سەرچاوەی شتی قاچاخ بێت. ئەوە بەرپرسایەتی تۆیە وەک خاوەن ماڵپەڕ کە ڕێگە نەدەیت کراک بڵاوبکرێتەوە لە نێو ماڵپەڕەکەت.

بڵاوکردنەوەی کراک و سریاڵ، بە پێی یاسای زۆرینەی وڵاتەکان یاسا و ماف پێشێل کردنە و کۆمپانیاکانی هۆستیش دەبێت بە ئەو یاسایە پابەند بن. بۆیە ئەگەر کراکی بەرهەمی کۆمپانیایەک بڵاو بکەیتەوە و کۆمپانیاکە لە هۆستەکەت داوا بکات، بەڵێ ئاساییە و بۆیان هەیە هۆستەکەت ڕابگرن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر شوێنێكم بێ گرفت ڕێ به‌ هه‌موو شتێك ئه‌ده‌ن ته‌نها به‌ مه‌رجێك بوت نێت و ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاكه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ی خه‌مه‌ نێو خۆسته‌كه‌وه‌، شوێنه‌كه‌ گه‌وره‌شه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ بڵێ ی هی  كه‌سێكی بچوكه‌ له‌ مایكرۆ كورده‌ له‌ ئێستادا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن كار له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا ئه‌كه‌ین یانه‌كان هه‌موو لا ئه‌به‌ین لای خۆمان بۆیه‌ ناچارم بیگوازمه‌وه‌،

چاره‌ چیه‌

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

تۆ بە ئاشکرا داوای ئەوە دەکەیت هاوکاریت بکەین کە هۆستێک بدۆزیتەوە بۆ کاری قاچاخ، ئەوەمان پێناکرێت.
کە پێشتر ڕێگەت پێدراوە، لە پیاوچاکی نەبووە، لە نەزانین و بێ یاسایی بووە.

ئەو لیستەی کۆمپانیانەی کە هەن، بۆ خۆت دەتوانیت پەیوەندیان لەگەڵ بگریت و وەڵامیان وەرگریت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

به‌هه‌ڵه‌ شته‌كان تێگه‌شتوی به‌ هه‌ر حاڵ براكه‌م گرنگ نیه‌ چۆن لێم تێ ئه‌گه‌ی، من ڕه‌نگه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كان بێ ئاگابم كه‌ داده‌نرێت، من به‌هۆی شتێكی له‌و شێوه‌وه‌ ره‌فز بكرێم بۆ من كاره‌ساته‌ به‌ڕاستی ! چونكه‌ لینكه‌كه‌ ده‌ره‌كییه‌ نه‌ك له‌سه‌ر هۆسته‌كه‌ی من

من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت شوێنێك ببینمه‌وه‌ مه‌شاكیلی زۆر نه‌بێت، له‌ یاساكانیدا زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م گه‌ر ڕێبه‌ندیه‌كتان لابێت تا بگه‌ین به‌ ئامانج

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: شوێنێكی ئهنگلیزی باشم ئه‌وێت بۆ كاری هۆست

چوونکە بەستەر کردن بۆ پەڕەیەک کە شتی قاچاخی لە خۆ گرتبێت، بە هەمان شێوە لە زۆرینەی وڵاتەکان قەدەغەیە. بۆیە کۆمپانیاکانی هۆست بۆیان هەیە هۆستەکەت لەبەر ئەو هۆکارەش ڕابگرن، هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە.

بێ ئاگابم كه‌ داده‌نرێت

ئەوە هەڵەیە، تۆ کە مەکۆیەکت کردووەتەوە واتە بۆ خۆت بە ئارەزووی خۆت ئەرکێکت بۆ خۆت درووست کردووە، ئەوە بەپرسیاتی تۆیە کە لە بابەتەکان ئاگادار بیت، چاودێر لە مەکۆکانت دابنێ کە ئەگەر لینکی کراک و شتی قاچاخیان دۆزیەوە بیسڕنەوە. لە یاساکاندا بنووسە کە نابێت کراک دابنرێت و هتد...
بەڕێوەبردنی مەکۆیەک بەرپرساتییە.

کە تۆ نەتوانیت لە مەکۆی خۆت ئاگادار بیت و چاودێری بکەیت، بۆ گووناحی کۆمپانیای هۆستە؟!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com