1

بابه‌ت: PunBB 1.4.4 بڵاو کرایەوە + پەڕگە و ستایڵی زمانی کوردی

دوێنی نوێترین وەشانی PunBB کە دەبێتە وەشانی ١،٤،٤ بڵاوکرایەوە. ئەم نوێکردنەوەیە زۆر گۆڕانکاری لە خۆ نەگرتووە و تەنیا چەند چاککارییەکی لە خۆ گرتووە.

  • کێشەیەک هەبووە لەگەڵ خانەی تایبەت بە LinkedIn کە چارەسەر کراوە.

  • هەندێک کۆدی زیادەی تایبەت بە کردارەکان هەبووە کە پێویست نەبوون، سڕاونەتەوە.

  • BBCode Parser باشتر کراوە کە تاگی دانەخراو باشتر بناسێتەوە.

  • چەند وردەکارییەکی دیکە بۆ باشترکردنی PunBB جێبەجێ کراوە.

ئەم نوێکارییە نوێکارییەکی پاراستن / Security نییە و مەرج نییە PunBB ـەکەت نوێ بکەیتەوە ئەگەر کێشەی تێدا نابینیت. بەڵام ئەگەر ویستت نوێی بکەیتەوە دەتوانیت ئەو فایلانەی خوارەوە دابگریت و لە شوێنی فایلە کۆنەکانت دایانبنێیت.
http://punbb.informer.com/download/punb … _files.zip

دواتر پەڕگەی db_update.php لە وێبگەڕدا بکەوە.

پەڕگەی زمان

بەشی زمان لە ئەم وەشانەدا هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هەمان پەڕگەی زمانی ١،٤،٣ بە درووستیی کار دەکات بۆ ئەم وەشانەش.

داگرتنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ PunBB وەشانی ١،٤،٣ و ١،٤،٤

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=32963

زانیاری زۆرتر،
http://punbb.informer.com/forums/topic/29628/punbb-144

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: PunBB 1.4.4 بڵاو کرایەوە + پەڕگە و ستایڵی زمانی کوردی

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ گیان بابه‌تێكی به‌سووده‌ هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!