وهڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ
بە تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی API، ئێستا سەتێکی نوێی ئایکۆن دانراوە بە ناوی set1 و لە داهاتوودا set2 و هتد... بڵاو دەکرێنەوە.
بە ٣ قەبارەی جیاواز هەن،
٣٢، ٦٤ و ١٠٠ پیکسڵ کە دەکرێت بۆ ئەو ئامێرانە بەکار ببرێت کە High DPI ـیان هەیە.
نموونەیەک،
هەموو ئایکۆنەکانی set1 و شێوازیان،
چۆنیەتی بەکارهێنان، هەر وەک ئایکۆنەکانی پێشووە، تەنیا بەستەری ئایکۆن دەگۆڕێت بۆ set1، واتە ئایکۆنی پێشوو کە بریتی بوو لە،
http://www.hewa.co/images/icons/khoretaw.png
لە بیرت نەچێت کە پێویستە ژمارەی قەبارەی ئایکۆن دیاری بکەیت لەگەڵ ناوی ئایکۆنەکە.
ئێستا دەبێتە،
http://www.hewa.co/images/icons/set1/khoretaw32.png
ئێستا کار لەسەر زۆرکردنی چەند شارێکی نوێ دەکرێت و هەروەها لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دیزاینێکی گوونجاوتر بۆ مۆبایل بڵاو دەکەینەوە کە خێراتر و خاوێنتر بێت.
نموونەیەکی ناتەواو،
ئەگەر دەتەوێت ئایکۆن بۆ ماڵپەڕی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دابڕێژیت/ئامادە بکەیت، بە سووپاسەوە دەتوانیت. بە مەرجێک ئایکۆن و وێنەی بەکاربراو سەرچاوەی کراوە بێت یان License ی خۆڕا بێت بۆ بەکارهێنانەوە. بێگوومان ئەگەر خۆت ئایکۆنەکان دابڕێژیت زۆر باشتر دەبێت.
پێویستە هەموو Set ـەکە ئەو کاتە یەک شێوازیان هەبێت. هەروەها بە ٣ قەبارەی جیاواز وەک set1 هەبن بۆ ئەوەی بتوانین بڵاویان بکەینەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران.