1

بابه‌ت: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

سڵاو هاوڕێیان من دەمەوێت سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتووە لە فایلی mp3 بە قەبارەیەکی زۆر
جا پرسیارەکەی من ئەوەیە لەکوێوە دەست پێ بکەم ؟ چی پێویستە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەم؟

سەبارەت بەوەی کە سایتەکە چۆنا و چۆنییە ، سایتێك وەکو باسم کرد تەنها پەڕگەی mp3 کە کاری سەرەکی لە سایتەکە داگرتنی پەڕگەکانە نەوەك لێدانی پەڕگەکان لە ناو سایتەکە ، + ئەو پەڕگانە بەکاردێت لە ناو پڕۆگرامی مۆبایل و کۆمپیوتەر ، سەبارەت بە هۆستیش چ هۆستێك بۆ ئەم کارەی من گونجاوە و تا چەند ترافیکی پێویستە؟

سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.

2

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

دەتەوێت خۆت mp3 یەکان بار بکەیتە مالپەڕ و بەکارهێنەر بتوانێت دایبەزێنێ؟ 
شتێکی وا؟
http://www.xurte-guli.com/

لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

بەڵێ برام خۆم دەمەوێت باری بکەم و خەڵك بەکاری بهێنێت لەهەمان سایتەوە یاخود دایبگرێت.

4

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

پێم وابێت پێویستت بە سکریپت نابێت، بە HTML دیزاینێکی جوان دروست بکە  وەک ئەو نموونەیە  لاپەرە و ناوی خۆیان هەبێت، گۆرانیەکان لە ftp بار بکەی و بە فایل و ناویان لینکی گۆرانیەکە دروست بکە.

سووکتر دەبێت بۆ کردنەوە بە ڕای من باشترە لەوەی زمانێکی بزۆک بکار بێنی چونکە کاری تۆ تەنها دانانی گۆرانی یە.

لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

چاوەڕوان دەکەیت خەڵکێکی زۆر ڕوو لە ماڵپەڕەکەت بکەن؟ چەندە زۆر؟ یان ماڵپەڕێکی ئاسایی دەبێت و لەوانەیە لە ڕۆژێکدا چەند کەسێک سەردانی بکات؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6 (دەستکاری کراوە: Govar_Programer 2016-01-05 15:36:32)

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

پێم وابێت پێویستت بە سکریپت نابێت، بە HTML دیزاینێکی جوان دروست بکە  وەک ئەو نموونەیە  لاپەرە و ناوی خۆیان هەبێت، گۆرانیەکان لە ftp بار بکەی و بە فایل و ناویان لینکی گۆرانیەکە دروست بکە.

سووکتر دەبێت بۆ کردنەوە بە ڕای من باشترە لەوەی زمانێکی بزۆک بکار بێنی چونکە کاری تۆ تەنها دانانی گۆرانی یە.

کێشەی من لە زمانی بزۆك و شتی وا نییە کێشەی من ئەوەیە ئایە پشتگیری ئەو هەموو فایلە دەنگیانە دەکات کە سەروو ٣٠٠گێگا بایتە؟

چاوەڕوان دەکەیت خەڵکێکی زۆر ڕوو لە ماڵپەڕەکەت بکەن؟ چەندە زۆر؟ یان ماڵپەڕێکی ئاسایی دەبێت و لەوانەیە لە ڕۆژێکدا چەند کەسێک سەردانی بکات؟

وە الله نازانم کاك ئاسۆ لەسەرەتادا ڕەنگە کەم بێت ، بەڵام وا چاوەڕوان دەکەم کە لە داهاتودا لەلایەن خەڵکانێکی زۆر بەکاربهێنرێت و لە لایەن چەندین پڕۆگرام.

7

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

ئەگەر بتەوێت بە سادەترین شێوە درووستی بکەیت دەتوانیت هەر بە سادەیی درووستی بکەیت کە فایلەکانت لە نێو ماڵپەڕەکەت دابنێیت و بەستەریان بۆ بکەیت. وەک ئەو ماڵپەڕەی کە کاک ڕەوەن دایناوە. بەڵام ئەوە تەنیا بۆ کاتێک کار دەکات و باشە کە ماڵپەڕەکە بەکارهێنەری کەمی هەبێت.

دەڵێیت ٣٠٠ گیگابایت شوێنت پێویستە، واتە سێرڤەرێک بە کرێ بگرە لانیکەم ٣٥٠ گیگابایت شوێنی هەبێت. بیر لە هۆستی ئاسایی مەکەوە، بۆت دەست نادات.

چەندە ترافیکت پێویستە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە چەندە خەڵک بەکاری دەهێنێت، کە ئێستا نازانیت، واتە منیش ناتوانم پێت بڵێم چەندە ترافیکت پێویستە. بەڵام لانیکەم مانگانە ٥٠٠ گیگابایت ترافیکی هەبێت.

شتێکی دیکە کە گرینگە بەتایبەت کە خەڵکی زۆرتر فایل دابگرن، خێرایی پەیوەندی سێرڤەرەکەیە بە ئینتەرنێتەوە. لە ئەو کۆمپانیا بپرسە یان سەیری زانیارییەکانی سێرڤەر بکە کە خێرایی پەیوەندییەکە چەندە. زۆربەی سێرڤەرەکانی ئەمڕۆ خێراییان ١٠٠ مێگابیتە، ئەوانەیان کە باشترن ١ گیگابیتن. بەڵام سێرڤەر بە کرێ مەگرە کە ١٠ میگابیتی هەبێت.

ئیدی لە ئەوێوە دەست پێبکە و دواتر کە ماڵپەڕەکەت پەرەی سەند، دەتوانیت پەرەی پێبدەیت، بەڵام ئەوەی سەرەوە بۆ ماڵپەڕێکی گەورە و بەکارهێنەر زۆر سەقامگیر نابێت. میکانیزمی باشتر پێویست دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: سایتێك دروست بکەم کە پێك هاتبێت لە پەڕگەی mp3 لەسەرەتاوە چی بکەم؟

ان شاء الله ، ئێمەش لە بچوکەوە دەست پێدەکەین گەر پێویستی بە گەورەبوون هەبوو ئەوە گەورەی دەکەین.