1

بابه‌ت: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

سڵاو هاوڕێیان من دەمەوێت هۆست و دۆمەینێك لە name.com بکڕم
ئایە تا چەندە گونجاوە و وەڵامی داواکاریەکان دەدەنەوە لە کاتی دروستبونی کێشە؟
ئایە لەڕوی سکیوریتیەوە چۆنە؟

http://www.webchinupload.com/f/2016-01/c45cc59bef08fba12894d9ce7587955e.png

ئایە ئەمانە کە کڕیومە ساڵانە دەبێت $176.86 پارە بدەم؟

و ئایە نوێکردنەوە چۆن چۆنیە و چۆن بەسەردەچێت و نرخی نوێکردنەوە چۆنە؟

سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان ، ببورن بۆ پرسیارەکانم گە لە جێگەی خۆیان نەبن بەڵام پێشتر هۆست و دۆمەینم نەکڕیوە و هیچ زانیاریەکیشم لەسەری نییە.

2

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

١، کۆمپانیایەکی ڕێک و پێکن و لە کاتی درووستبوونی کێشە هاوکاری درووستت دەکەن. (خێرایی و هتد.. دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کێشەکەت چەندە گرینگە و کێشە و کاری گرینگتریان هەیە جێبەجێی بکەن یان نە). بە شێوەیەکی گشتیی کۆمپانیای وەک name.com کێشەیان زۆر کەمە و ئەگەر بە درووستیی سەیری بەشی یارمەتی و زانیارییەکانیان بکەیت، پێویستت نابێت پەیوەندییان لەگەڵ بگریت.

٢، ئەو پرسیارە بێ وەڵامە. کۆمپانیایەکی ڕێک و پێکن و لەسەر ستانداردی جیهانیی و پارێزراو داتاسەنتەر و سیستەمی خۆیان بەڕێوە دەبەن، بەڵام ئینتەرنێت، ئینتەرنێتە. پێم وایە باشتر ئەوەیە کە بیر لە ئەوە بکەیتەوە خۆت کۆدی بێ کێشە بنووسیت، سکریپتی لاواز دانەمەزرێنیت. ئەوانە کێشەی پاراستنی گەورەترن بۆ تۆ وەک خاوەن ماڵپەڕێک.

٣، بۆ لە ئێمە دەپرسیت، خۆت لە نێو ماڵپەڕەکەیانیت و دەبینیت کە چیت هەڵبژاردووە و بە چەندە.

٤، هەموو ئەو کۆمپانیانە کاتێک کاتی نوێکردنەوەی ڕاژەکانت هات، مانگێک یان زۆرتر پێشوەخت ئاگادارت دەکەنەوە. ئەگەر هاتوو لە بیرت چوو نوێی بکەیتەوە، دڵنیا بە کە هەڵە لای تۆ بووە، ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن کە تۆ ڕاژەکانت نوێ بکەیتەوە بە زووترین کات. پرۆسەی نوێکردنەوەش هەر بریتییە لە پارەدان چوونکە ئەوان هەموو زانیارییەکانیان لایە و تەنیا پێویست دەکات پارەی ساڵی داهاتوو بدەیت.

من نازانم چ هۆستێکت هەڵبژاردووە، بەڵام ١٥٥ دۆلار بۆ ماڵپەڕێکی سادە (ئەگەر هی تۆ وابێت) هەندێک زۆرە. زۆربەی کۆمپانیاکان ئەمڕۆ بۆ ئەو نرخە ڕێگەت دەدەن کە زۆرتر لە یەک ماڵپەڕ دابنێیت. بۆ نموونە لە https://www.dreamhost.com/hosting/shared دەتوانیت هەرزانتر بیکڕیت و دۆمەینەکەشی خۆڕاییە. Dreamhost هیچیان لە name.com کەمتر نییە. لە هەمووی باشتر، تەنیا پارەی یەک هۆست دەدەیت و دەتوانیت هەرچەندە ماڵپەڕت بوێت لەسەر هەمان هۆست دابنێیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

زۆر سوپاس کاك ئاسۆ بۆ وەڵامەکانت دەستەکانت خۆشبێت ، هەر پرسیارێکی ترم بۆ دروست بوو دەی کەم ان شاء الله.

4

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

کاك ئاسۆ من ئەم پلانەم هەڵبژاردووە

http://www.webchinupload.com/f/2016-01/c443fe5f2f368841edef5e4dc100d6ba.png

ئایە ساڵانە دۆمەین دەکاتە 155.88$ ؟

دەمەوێت تێی بگەم وەکو وتم پێشتر نەم کڕیوە.

5

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

ئه‌وه‌ی هه‌ڵتبژاردووه‌ ناو نییه‌، جێگه‌یه‌

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....

6

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

Govar_Programer نووسی:

کاك ئاسۆ من ئەم پلانەم هەڵبژاردووە

http://www.webchinupload.com/f/2016-01/c443fe5f2f368841edef5e4dc100d6ba.png

ئایە ساڵانە دۆمەین دەکاتە 155.88$ ؟

دەمەوێت تێی بگەم وەکو وتم پێشتر نەم کڕیوە.

من بۆچوونم نییە لەسەر شتێک کە بۆ خۆم بەکارم نەهێنابێت، بەڵام ئەگەر ئەوە شتێکە کە کاری تۆ جێبەجێ دەکات، ئیدی کێشەت نابێت.

بەڵام نابێت چاوەڕوانی ئەوە بیت نووسراوە Unlimited ئیدی دەتوانیت بێسنوور ترافیک و شوێن بەکار ببەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7 (دەستکاری کراوە: Govar_Programer 2016-01-04 06:33:19)

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

کاك ئاسۆ ڕاستی من پێویستم بە جێگەی زۆرە کە زیاتربێت لە ٣٠٠گێگا ، بۆیە ئەو پلانەم هەڵبژاردووە.

خۆ ئەوەندەم پێدەدات وانیە کاك ئاسۆ؟

8

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

باشتر وایە لە پێشدا لەگەڵیان بدوێیت کە ۳۰۰ گیگابایت شتت هەیە. ئەو Unlimited ـەی کە نووسراوە تەنیا وشەیەکی بازرگانییە و لە ڕاستیدا سنووردارە.

Shared Hosting ی وەک ئەوە بە گشتیی بۆ ئەوە ناگوونجێت کە ماڵپەڕی داگرتن، فیلم، موزیک و ئەو جۆرە شتانەی لەسەر دابنرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

ئەی بەڕای تۆ چ شوێنێك؟ یاخود چ شتێك باشتر کە بەکاری بهێنم؟

10

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

سێرڤەری تایبەت / سەربەخۆ Dedicated Server یان VPS.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

گەر ئەزێت نەبێت دەتوانیت کورتە ڕونکردنەوەیەك بدەیت لەسەر ئەمانە

12

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

Dedicated Server واتە سێرڤەرێک بە کرێ دەگریت تەنیا بۆ خۆت و خۆت بەڕێوەی دەبەیت. خۆت پرۆگرام و ئامرازە پێویستەکانی لەسەر دادەمەزرێنیت بۆ ئەوەی کارەکەت جێبەجێ بکات.

دیارە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جۆرە سێرڤەرانە پێویستە هەندێک زانیاریی تەکنیکی باشت هەبێت و بتوانیت بەڕێوەی ببەیت. پاراستن و هەموو لایەنەکانی دیکەش لە ئەستۆی خۆتە. کۆمپانیا تەنیا سێرڤەرەکەی بە کڕی پێدەدەن و ئیدی کاریان نییە لەوەی تۆ چی لەسەر دادەنێیت و چی لێدەکەیت.

VPS هەر هەمان شێوەیە، بەڵام VPS لە بواری CPU ـەوە و توانای Hardware ـەوە وەک Dedicated بەهێز نییە، هەرچەند VPSی ئەمڕۆ بۆ خۆیان ئەوەندە خێران بەتایبەت ئەوانەیان کە هاردی SSD ـیان لەسەرە کە لە ڕاستیدا باشترن.

لە ئێرە بە وردی لەسەر هەردووکیانم نووسیووە کاتی خۆی،
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=2104

کۆمپانیا هەیە کە سێرڤەرت پێدەدەن بە کرێ و دەتوانن ئەرکی نوێکردنەوە و پاراستنی بگرنە ئەستۆ (پاراستنی سیستەمەکە، نەک سکریپتەکانت) بەڵام خۆڕا نابێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

دەستەکانت خۆشبێت کاك ئاسۆ بۆ ڕونکردنەوەکەت.

بەس کاك ئاسۆ من وتم ئەم سایتە کە دەمەوێت بۆ بارکردنی پەڕگەی mp3 هاوشێوەی ئەم ماڵپەڕە http://quranone.com/
کە ئەمانەش هۆست و دۆمەینیان لە kurd.co کڕیوە و ئەوانیش لە name.com ئایە گەر من ڕاژەیەك لە کورد کۆ بکڕم هیچ کێشەیەکم بۆ دروست دەبێت چونکە ئەو سایتەی کە لەسەرەوە پێم وتی هەمان کاری ئەوم دەوێت ئایە هیچ کێشەم بۆ دروست دەبێت؟

14

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

براکەم باشترینە بەڕای کولی من ئیشم لەسەر کردوە وە ئیشی لەسەر ئەکەم تا ئێستاش

وە نرخەکەشی زۆر هەرزانە

godaddy.com

"گـــــــــــەورەتــــــــــــریـــــــــــــــــــن نــــــــــــــهـــــــــــــێنــــــــــــــی
مــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــردنــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە" ئیمامی عەلی  ر.خ .

15

وه‌ڵام: سایتی name.com بۆ کڕینی هۆست و دۆمەین تا چەندە گونجاو و بێکێشەیە؟

بەڕای من Namecheap.com باشترە بۆ دۆماین تۆمارکردن، یەکەم لە name.com هەرزانترە و Whois privacy بە فریە، وە هەروەها هاوکاری Namecheap خێراترە وەک لە Name.com وە لایڤ چاتیان هەیە ئەتوانی خێرا تر کێشەکانت چارەسەر بکەی وەک لەوەی ئیمەیڵ بۆ Name.com بنێریت و چاوەڕێی جوابیان بکەی.

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds