بابه‌ت: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

سڵاو
ئه‌مه‌وێت ڕێگایه‌كم پێ بڵێن سكرێپتی فیبۆڵتین بگۆڕم بۆ پون بی بی به‌لام هیچ شتێكم نه‌سڕیته‌وه‌

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

پێم وابێ دەبێ سەرەتان بیگۆرى بۆ phpbb ئەوکات بیگۆرى بۆ punbb
https://www.phpbb.com/community/viewtopic.php?t=1722325

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

ريكةي تر نية راستةوخو بيكات؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

دەکرێت، بەڵام دەبێت سەبر و تاقەتی وردەکارییت هەبێت، چوونکە Table, Field و هتدی... سکریپتەکان جیاوازن، بۆ نموونە هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە VB هەن، ناتوانرێت وەک خۆی Import بکرێت بۆ PunBB، بۆیە دەبێت بە وردی لێی بکۆڵیتەوە و ئەو خانە و زانیارییانەی VB کە لە PunBB شوێنیان دەبێتەوە تەنیا ئەوانە Map بکەیت بۆ Import کردن، کە ئەوەت جێبەجێ کرد، دەتوانیت لە ئەو کاتەدا بیکەیت بە سکریپتیش کە کەسانی دیکە بتوانن بەکاری ببەنەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ت براكه‌م، هیچ سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه‌ وه‌ك ڕێ نیشانده‌ر تاكوو هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌م؟
سوپاست ئه‌كه‌م

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

دیارە من ئاگادار نیم کە ئەگەر سکریپتێک هەبێت بە درووستیی ئەو کارە بکات و بتوانیت ڕاستەوخۆ بەکاری ببەیت، بەڵام ئەگەر دەتەوێت خۆت شتێکی لەگەڵ بکەیت، بە بڕوای من شێوازی خوارەوە کارەکەت جێبەجێ دەکات. ناڵێم بڵاوی بکەوە دواتر چوونکە مەکۆی کەسێک لە کەسێکی دیکەوە جیاوازە و ئەو Field ـانەی کە لە مەکۆی تۆدا هەیە لەوانەیە لە مەکۆی کەسێکی دیکەدا نەبێت، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە سکریپتانەش بەپرسایەتی و وردبینی پێویستە.

گۆڕینی مەکۆ لە VB بۆ PunBB

١، لە پێشدا بێگوومان ئەمە تەنیا بیرۆکەیە، لەوانەیە کەسێکی دیکە شێوازێکی ئاسانتری لابێت، تکایە بفەرمووێت.
٢، بە هیچ شێوەیەک کار لەسەر ماڵپەڕەکەت مەکە ڕاستەوخۆ، Backup هەڵبگرە، دواتر Backup ـێک لە Backup ـەکەش هەڵبگرە و ئەو کاتە کاری لەسەر بکە.
٣، ئەگەر مەکۆکان و ناوەڕۆکی مەکۆکانت بە جیددی بۆ گرینگە، دەست بدە ئەم کارە، ئەگەر نە وردەکاریی زۆرە و کارت لەگەڵ بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی داتابەیز نەکردووە، لەوانەیە باشتر وایە وازی لێ بهێنیت یان کەسێکی دیکە کارەکەت بۆ جێبەجێ بکات.
٤، هەردوو سکریپتەکە کۆمەڵێک Table ـیان هەیە و دیزاینیان جیاوازە، بۆیە ئەو هەنگاوانەی خوارەوە پێویستە بۆ هەموو Table ـەکان بە جیاوازیی جێبەجێ بکەیت و جاری وا هەیە پێویست دەکات زانیاری لە Table ـێکی VB ـەوە بنێریتە دوو Table لە PunBB یان بە پێچەوانەوە.

من لە ئەم نموونەیەدا Table ی posts ـم وەک نموونە بەکار بردووە کە پەیامەکانی مەکۆ لە خۆ دەگرێت، بەڵام هەمان بیرۆکە بۆ Table ـەکانی دیکەش کار دەکەن.

ئەگەر سەیری posts بکەین، لە هەردوو سکریپتەکەدا وەک خوارەوە دەبێت،
http://www.webchinupload.com/f/2016-04/ … 23f2c1.png

دواتر پێویستە ئەو Field ـانە پێکەوە ببەستیتەوە کە زانیاری چ Field ـێکی VB بنێردرێتە نێو چ Field ـێکی PunBB.
من کە ئەو بەراوردییەم بۆ posts جێبەجێ کرد، بە شێوەی خوارەوە دەرچوو،

http://www.webchinupload.com/f/2016-04/0df28f85e4120f25eb20c254204ed386.png

بۆ نموونە لە posts ی سەر بە VB لە دێڕی ٣ خانە/Field ی threadid هەیە، کە هەر هەمان شتە لە PunBB بەڵام ناوێکی دیکەی هەیە، کە ئەویش topic_id ـە. بۆیە زانیارییەکانی threadid دەبێت بنێردرێنە نێو topic_id.

هەمان کارم بۆ خانەکانی دیکەش جێبەجێ کردووە و وەک لە ئەو خشتەیە دەبینیت کۆمەڵێک پاش و پێشیی هەیە، بەڵام ئەوە ئاساییە. چوونکە تۆ کاتێک ناوی Field ـەکان دەزانیت، کارەکەت ڕوونترە.

لە هەنگاوی داهاتوودا ئەو زانیارییانەی کە لە posts ی سەر بە VB ـن و پێویستن بنێردرێنە نێو PunBB، بە پرۆگرامێکی وەک Navicat For MySQL پاشەکەوت دەکەیت بە فۆرماتی .SQL واتە Export ی دەکەیت.

لە هەمان پرۆگرامدا دواتر دەتوانیت ئەو خانە Export کراوانە لە هەنگاوی داهاتوودا Import بکەیتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بۆ Tableی posts لە PunBB و بە پێی خشتەکەی سەرەوە زانیارییەکان دەنێریتە خانەی درووست.

ئەوە بە شێوەیەکی سادە بیرۆکەکەم ڕوون کردووەتەوە، وەک دەبینیت وردەکاریی زۆرە و ئەم کارەش بێ کێشەتر دەبێت ئەگەر مەکۆکانت خاوێن بن و پێوەکراویت بۆ دانەمەزراندبن.

لە کۆتاییدا بە پێی ئەوەی کە سکریپتەکان جیاوازن، لەوانەیە کۆمەڵێک زانیاریی کە VB دا هەبێت لە PunBB شوێنی نەبێتەوە، ئەوەش ئاساییە، یان دەتوانیت پشت گوێی بخەیت یان ئەوەتە دەستکاری PunBB ـەکەت بکەیت و Field ی پێویستیش بۆ ئەو زانیارییانە درووست بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: گۆڕینی سكرێپت بۆ PunBB

ده‌سه‌كانت خۆشبێت كاك ئاسۆ به‌ڕاستی نمونه‌یت، من سوپاسی تۆ  ئه‌كه‌م و هیوا خوازم نموونه‌ت زیادبێـ ت بۆ كورد، كورد دوو كه‌سی وه‌كوو تۆی هه‌بێت به‌سێتی بێ ماندوو بوون خزمه‌ت ئه‌كه‌یت و كاره‌كانت دیارن
هه‌ر بژیت و ته‌مه‌ن درێژبیت وه‌ڵامه‌كه‌ت سوودی ده‌بێت زۆۆر سوپاس برا

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!