1

بابه‌ت: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

ئایه‌ باشتره‌ دۆمه‌ین له‌ شوێنێك بكریت و هۆستیش له‌ شوێنێكى تر؟
چونكه‌ خوێندومه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رى كه‌ ئه‌گه‌ر دۆمه‌ین به‌ جیا بیكریت ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت هۆست بگۆریت هیچ كێشه‌یه‌كت نابێت


زۆر سایتش گه‌راوم بۆ هۆست زۆربه‌یان نوسراوه‌
سپه‌یس بێ سنور
یان سه‌پ دۆمه‌ین بێ سنور
یان باندوز بێ سنور
یان ئیمیل

ته‌نها یه‌ك هۆستى ئه‌لمانیم بینى هه‌موو شته‌كانى به‌ دیارى كراوى نوسیوه‌ به‌لام گرانه‌ بۆ كه‌سێك سه‌ره‌تا بێت
نرخه‌كه‌ى ٦٠ ئۆرۆیه‌ بۆ ساڵێك سپه‌یس ٢ گێگایه‌ ئه‌وه‌ش زۆر كه‌مه‌

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

2

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

من خۆم لە ipage کڕیومە، زۆر بێ کێشەیە و سالی یەکەم هەرزانە، کە ٢٤ دۆلار تێپەڕ ناکات هۆست و دۆمەین، بەلام  Unix shared hosting systemــە کە لەوانەیە هێندە بەهێز نەبێت، بەلام بۆ سالی دواتر گرانترە، هەر کێشەیەک هەبێت live chat هەیە چارەسەر دەکەن.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

لەویش نوسراوە مانگی بە 2 دۆلار بەلام نوسراوە بێ سنور شتی وا ئەبیت؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

4

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

kurdm84 نووسی:

لەویش نوسراوە مانگی بە 2 دۆلار بەلام نوسراوە بێ سنور شتی وا ئەبیت؟

ئەم باسەمان زۆر کردووە، شتێک بە ناوی هۆستی بێ سنوور بوونی نییە، ئەوە تەنیا وشەیەکی بازرگانییە. تۆش بۆ خۆت کاتێک هۆست دەکڕیت لەسەر ئەو بنەمایە بیر مەکەوە کە هۆستی بێ سنوور دەکڕیت. شتی وا نییە و نابێت.

ئەو بێسنوورە پێی دەوترێت بەکارهێنانی "عادیلانە" ـە، واتە تۆ ئەگەر ٥٠٠ گیگابایتش شوێنت پێبدەن گرینگ نییە، کاتێک ١ گیگابایتی بە شێوەیەکی نا عادیلانە بەکار ببەیت ئیدی هۆستەکەت دادەخەن و شوێنە زۆرەکە بە سوودی تۆ نابێت.

سەبارەت بە شوێنی تۆمارکردنی دۆمەین و کڕینی هۆست، بەڵێ وایە کاتێک تۆ دۆمەینەکەت لە شوێنێکی دیکە تۆمار دەکەیت ئەو کاتە ئەگەری کێشەکان بە شێوەیەک کەم دەکەیتەوە.

بۆ نموونە، ئەگەر هەردووکیان لای هەمان کۆمپانیا بێت و ئەو کۆمپانیایە سبەی وازی لە کاری خۆی هێنا، ئەو کاتە تۆش هەردوو دۆمەین و هۆستت لە دەست دەدەیت، بەڵام ئەگەر دۆمەینەکەت لە شوێنی دیکە بێت، ئەو کاتە دەتوانیت هۆستێکی نوێ لە شوێنێکی دیکە بکرێت و DNS ی دۆمەینەکەت ڕوو بکەیتە ئەوێ.

جا جیاکردنەوەی هۆست و دۆمەین کارێکی خراپ نییە. بەڵام هۆست بەبێ دۆمەین سوودی ئەوتۆی نییە، بۆیە گرینگە لە هەمان کاتدا دۆمەینەکەت تەنیا و تەنیا لە کۆمپانیا گەورەکان تۆمار بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

ئەم باسەمان زۆر کردووە، شتێک بە ناوی هۆستی بێ سنوور بوونی نییە، ئەوە تەنیا وشەیەکی بازرگانییە. تۆش بۆ خۆت کاتێک هۆست دەکڕیت لەسەر ئەو بنەمایە بیر مەکەوە کە هۆستی بێ سنوور دەکڕیت. شتی وا نییە و نابێت.
ئەو بێسنوورە پێی دەوترێت بەکارهێنانی "عادیلانە" ـە، واتە تۆ ئەگەر ٥٠٠ گیگابایتش شوێنت پێبدەن گرینگ نییە، کاتێک ١ گیگابایتی بە شێوەیەکی نا عادیلانە بەکار ببەیت ئیدی هۆستەکەت دادەخەن و شوێنە زۆرەکە بە سوودی تۆ نابێت.

کاک ئاسۆ منیش ئەو بابەتەم خوێندۆتەوە بۆیە پرسیارم کرد.ئەگەر هۆستیک لە مالپەریک بکرم کە نوسرابیت بێ سنور دوای تاکو 10 گێگا یان 5 گێگا سپەیسم هەبوو ئەوکاتە چی؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

6

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

دوای تاکو 10 گێگا یان 5 گێگا سپەیسم هەبوو ئەوکاتە چی؟

هیچ، تۆ لە سەرەتاوە وا بژمێرە کە تەنیا ٥ گیگابایتت کڕیووە، وەک نووسیم بیر لە بێسنوور مەکەوە و لەسەر ئەو بیرۆکەیە هۆست مەکڕە. چوونکە شوێنێ بێسنوور بوونی نییە.

ئەو بێسنوورەی کە دەیکڕیت، لە بنەڕەتدا هەر سنوورێکی هەیە، بۆیە لە کۆمپانیای هۆست بپرسە پێش کڕین.

شتی وەک Subdomain, Database و شتانە کە نووسراوە بێسنوور، ئاساییە. بەڵام تۆ هیچ کاتێک ناتوانیت داتابەیزێکی چەند گیگابایتی لەسەر Shared Hosting کار پێبکەیت، یان ئیمەیلێکت هەبێت بە قەبارەی ١٠٠ گیگابایت و پڕی بکەیت لە ئیمەیل. ئەو شتانە لە ڕاستیدا دەست نادەن بۆت چوونکە خوودی Shared Hsoting بۆ خۆی بەکارهێنانیان سنووردار دەکاتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

کاک ئاسۆ سەبارەت بەو بێ سنووریە، ماڵپەرێکی گەورەی وەک Godaddyش ئەڵێت بێ سنوورە، ئایا چ ماڵپەرێک هەیە گونجاو بێت و بە تەواوی تایبەتمەندییەکانت پێ بڵیت؟ چ ماڵپەرێک باشە بۆ bandwidthی زۆر؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

8

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

کاک ڕێنوار، ئەوەی من پێم سەیرە، من و تۆ و فڵان کە لێرەین کەسی زانستیین و بڕوامان بە زانست هەیە،  ئەوەندە دەزانین کە هەموو هارد درایڤێک سنوورێکی هەیە، هاردێکی یەک تێرابایتی وەکە بە ناوەکەیەوە دیارە دەتوانێت ١ هەزار گیگابایت شتمان بۆ هەڵبگرێت. ئەمە ڕوونە. ئیدی نازانم بۆچی ئێوە ئەو بیرۆکەی بێسنوورەتان لای خۆتان چاندووە؟ لە کوێ هاردی بێسنوور هەیە تا کۆمپانیایەکی هۆست بتوانێت شوێنی بێ سنوورت پێبدات؟ دواتر چۆن دەتەوێت بە ١٢ دۆلار ١٠٠ گیگابایت لە کۆمپانیایەکی هۆست بە کرێ بگریت کاتێک بۆ خۆیان دابینکردنی ئەو ١٠٠ گیگابایتە لە ئەو ساڵەدا لەوانەیە زۆر گرانتر بێت؟

کاتێک کۆمپانیاکان دەڵێن بێسنوور مەبەستیان بێسنوور نییە. لە Godaddy بە ڕوونی نووسیوویانە ١٠٠ گیگابایت بۆ نموونە، بەڵام من دڵنیات دەکەمەوە ناتوانیت ئەو ١٠٠ گیگابایتەش بەکار ببەیت بەبێ ئەوەی هۆستەکەت دابخەن.

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/ … 843101.png

تۆ کاتێک هۆست دەکڕیت، ترافیک، شوێن، CPU، RAM و هەموو بەشەکانی دیکە پێکەوە دەژمێردرێن، تۆ ئەگەر ١ گیگابایتیش شوێنت بەکاربردبێت بەڵام یەک فیلم لە نێو ماڵپەڕەکەت دابنێیت ئەو کاتە ئەکاونتەکەت CPU & Memory ی زۆر بەکار دەبات، کە دەبێتە هۆکاری داخستنی هەژمارەکەت. دیسانەوە وادەکات کە ئەو ترافیکە بێسنوورەی کە باسیان کردووە، بێ سوودە چوونکە ناتوانیت بەکاری ببەیت.

هیچ ماڵپەڕێکی هۆستی ئاسایی یان Shared Hosting بۆ ئەوە دیزاین نەکراوە کە بتوانیت بەپێی تایبەتمەندییەکانی بەکاری ببەیت، بۆیە لە هیچ شوێنێک ناتوانیت ماڵپەڕێکی ترافیک زۆر هۆست بکەیت بە پارەیەکی کەم، تۆ کاتێک دەڵێیت ترافیک زۆر، من ڕاستەوخۆ بیرم بۆ فیلم یان داگرتنی پرۆگرام و هتد... دەچێت، هەر ئەوەش لە خۆیدا قەدەغەیە لەسەر هۆست دایبنێیت. بۆ ئەو کارە سێرڤەری تایبەتت پێویستە و پارەی پێویستە.

بۆیە ئەو بیرۆکەیەی کە هۆستی باش هەرزانە و هۆستی بێسنوور هەیە لە مێشک و کولتووری خۆتان دوور بخەنەوە. ئێمەی کورد زۆر سەیرین هەموو کات گرینگی بە لایەنە نا درووست و هەڵەکان دەدەین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

کاک ئاسۆ بێگومان منیش باوەڕم بەو بێسنووریە نییە، و پرسیارەکەم ئەوەبوو کە چ ماڵپەرێک هەیە هۆستێکت بداتێ کە باسی بێسنوور نەکات، بێگومان وەڵامت دامەوە، دەستت خۆشبێت، من Bandwidthێکی زۆر بۆ بەکاربردنی Ajax م پێویستە، و بێگومان ئەوەی وتت بە هەرزان ناکرێت.
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

10

وه‌ڵام: كڕینى دۆمه‌ین و هۆست

كاتێك زانیاریه‌كان و سنورى هۆسته‌كه‌ت دیارى كرابێت باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى نوسراوه‌ بێ سنور و واش نى یه‌
ئێستا له‌م مالپه‌ره‌ زۆربه‌ى شته‌كان به‌ جوانى نوسراوه‌ و هۆسته‌كه‌ش ئه‌لمانى یه‌ و هه‌رزانیشه‌
goneo.de
خۆزگه‌ حكومه‌ته‌كه‌مان ٢ شتى بكردایه‌
١ كێشه‌ى كاره‌باى چاره‌سه‌ر بكردایه‌
٢ بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى به‌ره‌و پێش ببردایه‌
ئێستا هه‌موو له‌ ناو خۆمانه‌ ئه‌م كارانه‌مان ده‌كرد وه‌كو ئه‌م میلله‌تانه‌ى تر به‌لام ئه‌مه‌ خه‌وه‌ بۆ ئێمه‌

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌