1

بابه‌ت: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

سڵاو هاورێیانی مه‌كۆ .

من كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ سێرڤه‌ره‌كه‌م له‌ جۆری لینۆكسه‌ ئه‌مه‌وێت كۆماندێكی لینۆكس كارا بكه‌م له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دواتر خۆم ئه‌توانم به‌ PHP به‌كاری بێنم ته‌نها ئه‌مه‌وێت ئه‌م كۆمانده‌ دابمه‌زرێنم

dpkg

كه‌ خۆی له‌سه‌ر لینۆكس هه‌یه‌ و پێی ده‌وترێت Debian Packge كه‌ فایلی deb دروست ئه‌كات و زۆری تر ...

2

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

هۆستی ئاساییت هەیە لە سەر سێرڤەری لینوکس یان بۆ خۆت خاوەنی سێرڤەری لینوکسیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

هـۆستی ئاسای

4

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

لەسەر هۆستی ئاسایی ناتوانیت ئەو جۆرە فرمانانە جێبەجێ بکەیت. پەیوەندی بکە بە ئەو کۆمپانیای کە هۆستی بۆ دابینکردوویت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

واته‌ گه‌ر هۆسته‌كه‌م له‌سه‌ر سێرڤه‌ری لینكس بێت هه‌ر ناتوانم خۆم بیكه‌م ئه‌بێ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌م ؟

6

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

بێگومان، هۆست تەنیا کارت لە ئاستی سکریپتی ماڵپەڕەکەت بۆ جێبەجێ دەکات. شتی دیکە کە پەیوەندی بە سیستەمەوە هەیە پێویستە Server Admin ئەو کارە بکات. یان سێرڤەرێکی تایبەت بۆ خۆت بە کرێ بگرە و خۆت کاری Admin ی جێبەجێ بکە.

فرمانی dpkg کە فرمانێکی سیستەمە و گۆڕانکاری لە سیستەم دا دەکات ڕێگەنادرێت لەسەر ئاستی هۆست و سکریپت Run بکرێت، پێویستت بە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆیە بۆ نێو سیستەمە وەک بەڕێوەبەری سیستەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

ده‌ستت خۆش ، په‌یوه‌ندیمم پێوه‌یان كرد من هۆسته‌كه‌م له‌ www.hostgator.com داوای كرینی vps ئه‌كه‌ن به‌ نرخی 600$ تۆ نرخێكی هه‌رزانتر نازانیت ؟ ئه‌مه‌ زۆر گرانه‌

8

وه‌ڵام: چۆن كۆماندی لینۆكس له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌م دابمه‌زرێنم ؟

VPS هەیە بە ٢٠ تا ٤٠ دۆلار کە کاری ماڵپەڕی ئاسایی جێبەجێ بکات، ئەگەر ماڵپەڕەکەت شتێکی تایبەتی نەوێت.
بەڵام ئاگاداری ئەوە بە، کە بەڕێوەبردنی سێرڤەر هیچ وەک کڕینی هۆست نییە، پێویستە بۆ خۆت زانیاری باشی تەکنیکییت هەبێت کە هەموو شتەکان چۆن پێکەوە کار دەکەن، چوونکە خۆت هەموو شتێک بەڕێوە دەبەیت و چیتر ناتوانیت داوا لە کۆمپانیا بکەیت ئەگەر شتێک کێشەی هەبوو.

ئەوە کۆمپانیای OVH نرخی زۆر باشیان هەیە،
https://www.ovh.com/us/vps/vps-ssd.xml

من بەرهەمەکانیانم بەکار نەهێناوە و مەرج نییە لای ئەوان شت بکڕیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com