1

بابه‌ت: مالپەرەكەم ئينگليزى يە، چەند پرسياريك لەسەر Adsense ى گۆگل

سلاو، من لەم چەند رۆژە مالپەرەكەم كرد بە دوو زمان، ئينگليزى كە كردم بە زمانى سەرەكى، كوردى كە زمانى دووەمى مالپەرە، ريكلامى Adsense كە پالپشتى مالپەرى كوردى ناكات، بەلام پەرە سەرەكيەكانى مالپەرەكەم هەمووى ئينگليزيە جارى لە خالى سەرەتا دايە.

لينكى مالپەر:
www.ge4c.com

لە Ad sense ئةكاونتم دروست كرد و كودەكانم برد بۆ سەر لاپەرە ئينگليزيەكان لە ريگەى مۆديولى (Ads Elite) ، لەسەر ئەكاونتەكەم دواى ئەوەى كە داواكاريم نارد بۆ ئەوەى مالپەرەكەم پيداچوونەوە بۆ بكەن، كەميك پاش ئەوە ئاگاداريەك هات كە داواكاريەكەم پيشكەش كراوە و لە ئيستادا چاوەريى پيداچوونەوەيە لە لايەن Adsense نوسيويەتى تا ئەو كاتە شوينى ريكلامەكان بە بۆشى دەردەكەويت (ئيستا ئاوايە لەسەر پەرەكانمان) تا ئەو كاتەى كە قبول دەكريت بەلام دەبيت لە كاتى پيداچوونەوە سيستەمى Adsense كؤدەكانى خۆى لەسەر پەرەكانمان بدۆزيتەوە.
پرسيارەكە ئەمەيە:
ئەو مۆديولەى كە من بەكارم هيناوە باشە بۆ ئەوەى ئەو كۆدە بە ئاسانى سيستەمى Adsense  بيدۆزيتەوە لەسەر پەرەكانمان؟
ئايا ريگاى تر هەيە.

تيبينى : ئەگەر مۆديوليكى نوى جۆرى Cusotm HTML دروست بكەيت و كۆدەكە لە ناوى پەيست بكەى ئەو پيويستت بە مۆديول و شت نابيت، بەلام ئەوەم تاقى كردەوە بەلام دواى پەيست كردنى كۆدەكە و دووبارە كردنەوەى بەشى Source Code ئەوا دەبينى كە كۆدەكە وەك پيشتر نەماوە تۆزى كەم بۆەتەوە، نازانم ئەمە كيشە دروست دەكات يان نا.

سوپاس ..

2

وه‌ڵام: مالپەرەكەم ئينگليزى يە، چەند پرسياريك لەسەر Adsense ى گۆگل

ئەکاونتت درووست کرد مانای ئەوە نییە ئیدی AdSense ـت هەیە. دەبێت گووگڵ پەسەندی بکات. بۆیە هەرچی هەوڵ بدەیت بێسوودە تا گووگڵ لە وەڵامدا نەڵێن ماڵپەڕەکەت پەسەند کراوە.

جا چاوەڕوانبە چەند ڕۆژێک تا ئەو مەسەلەیە یەکلا دەبێتەوە. چوونکە هەموو ماڵپەڕێک بۆ ئەوە نابێت AdSense ی تێدا بەکار ببرێت، گووگڵ نایەوێت تۆ AdSense لە نێو ماڵپەڕێک دابنێیت کە بە مەبەستی AdSense درووستت کردووە.

دەبێت ماڵپەڕەکەت لە پێشدا سوودی هەبێت بۆ خەڵکی ئاسایی و ماندووبوونی تۆی پێوە دیار بێت + لەگەڵ مەرجەکانی AdSense بگوونجێت + گووگڵ سەیری بکات و ناوەڕۆکەکەی بەدڵ بێت، ئەوکات لەوانەیە پەسەندی بکەن.

تا ئەوە هەموو تەواو نەبێت، ڕێکلامەکانت دەرناکەون و کار ناکەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: مالپەرەكەم ئينگليزى يە، چەند پرسياريك لەسەر Adsense ى گۆگل

ده ست خوش کاک ئاسو