1

بابه‌ت: سكریپتى moodle له‌ دامه‌زراندن كێشه‌م هه‌یه‌

سڵاو به‌ڕێزان
حه‌ز ده‌كه‌م سكریپتى moodle تاقى بكه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ماك به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌یه‌ و ناچێته‌ هه‌نگاوى دووه‌م
http://www.webchinupload.com/f/2016-09/2a991a82b1b2bbf35fbeaf57e1332027.png
ڤێرژنى  Moodle 3.1 به‌كار ده‌هێنم له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى XAMPP
كاتێك كلیك له‌ خاڵى دووه‌م ده‌كه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌م بۆ دێت ئه‌وه‌ى له‌ فایلى php ده‌ڵێت زیادم كردوه‌
https://docs.moodle.org/31/en/admin/env … nsion/intl
به‌ڵام له‌ خاڵى سێ یه‌م تێ نه‌گه‌یشتم
https://docs.moodle.org/31/en/OPcache
ئایه‌ ئه‌م سكریپته‌ له‌ هۆستى خۆڕایى بۆ تاقى كردنه‌وه‌ داده‌مه‌زرێت ؟ له‌ ڕووى پاراستنه‌وه‌ چۆنه‌ ؟ ئه‌گه‌ر زانیارى زیاتر هه‌بێت سوپاس
نمونه‌یم بینیوه‌ شتێكى زۆر جوانه‌ بۆ كارى فێركارى سه‌رهێڵ

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

2

وه‌ڵام: سكریپتى moodle له‌ دامه‌زراندن كێشه‌م هه‌یه‌

Moodle سیستەمێکی پێگەیشتوو و کۆنە. بە شێوەیەکی گشتیی زۆر قوتابخانە بەکاری دەهێنن بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکی کۆرسەکانی خوێندن بە قوتابیان و چاودێریکردنی هەموو پرۆسەکە لە چوارچێوەی Moodle دا، جا وەک سیستەم بەهێزە و لە ئەوروپاش زۆر بەکار دەبرێت.

وەک ماڵپەڕێکی ئاسایی بۆ گەیاندنی بابەتی فێرکاری، هەست دەکەم زۆر ڕادەبەدەر لە بوارەکەی خۆی دوورە و کێشە ئەوەیە کۆدی زیادە سەردەشکێنێت. کودێک کە لە ماڵپەڕدا زیادە بێت و پێویست بە بوونی نەبێت، لە داهاتوودا بە شێوەیەک دەبێتە سەرئێشە بۆت.

ئەوەی من لە وێنەکەی سەرەوە لێی تێدەگەم ئەوەیە کە Moodle پێویستی بە MySQL هەیە بۆ دامەزراندن، بەڵام XAMPP ئێستا MySQL ی لەگەڵ نییە. بەڵکوو MariaDB لەگەڵە کە ئەویش هەر لە MySQL ـەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام وردە جیاوازیی بچووکی هەیە، بۆیە Moodle ناتوانێت بە درووستی پەیوەندی لەگەڵ بکات.

چارەسەری ئەوەیە وەشانێکی کۆنتری XAMPP دابمەزرێنیت کە MySQL ی لەگەڵە، بەڵام ئەمەیان زۆر باش نییە چوونکە ئەو کاتە وەشانی کۆنی PHP و هتد لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە.

چارەسەری باشتر و پێشنیاری من Mamp ـە لەسەر ماک، https://www.mamp.info/en

پێویست بە Mamp Pro ناکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com