هەموو شتەکان لە حیسابی بانکەوە سەرچاوە دەگرن.
لە هەنگاوی یەکەم دا تۆ لە بانک هەژمارێکت هەیە و بڕێک پارەی تێدایە. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو پارەیە بەکار ببەیت لەسەر ئینتەرنێت و کڕینی پێ جێبەجێ بکەیت، پێویستت بە میکانیزمێک هەیە، لێرەدا کارتەکانی وەک Visa و MasterCard دێنە کایەوە کە ئەو پەیوەندییە درووست دەکەن.
واتە داوا دەکەیت لە بانک کە کارتێک پەیوەست بکەن بە هەژمارەکەتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت کڕینی لەگەڵ جێبەجێ بکەیت، کە پەیوەستیان کرد، ئەو کاتە ژمارەی کارتێکت پێدەدەن، تۆش ئەو ژمارە کارتە لە نێو ماڵپەڕەکان دەنووسیت و بە هۆکاری ئەوەی کە کارتەکە پەیوەستە بە هەژمارەکەتەوە لە بانک، ڕاستەوخۆ پارەکە لە هەژمارەکەت ڕادەکێشن. بۆیە لێرەدا زۆر گرینگە کە هیچ کاتێک لە ماڵپەڕێک ژمارەی کارتی خۆت نەنووسیت کە جێی متمانە نەبێت.
دیارە هەمان کارت لە دووکان و مارکێتە ئاساییەکانیش کار دەکات کە پەیوەست بن بە Network ی کارتەکانەوە. واتە کۆمپانیای Visa و MasterCard چاودێری ئەو Network ـە دەکەن و بۆ ئەوەی دووکاندارێک بتوانێت پارە لە کارتەکەت ببات، دەبێت بەشێک بێت لە ئەو نێتۆرکە.
ئەم خزمەتگووزارییەش خۆڕا نییە، دیارە لە ئەوروپا بە هۆکاری ئەوەی تەنیا ئەو سیستەمەمان هەیە، ئابوونەکەی زۆر کەمە و زۆرێک لە بانکەکان هەر بۆ خۆیان چارەسەری دەکەن، بەڵام خەرجێکی کەمی ساڵانەی هەیە بۆ تۆ بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگووزارییە بەکاربهێنیت.
Western Union لە لایەکی دیکەوە، تەنیا کاری گواستنەوەی پارە دەکەن، واتە کۆمپانیایەیەکی پارە حەواڵە کردنن و پەیوەندییان بە کارت و کڕینەوە نییە لەسەر ئینتەرنێت.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com