1

بابه‌ت: پرسیارێك له‌سه‌ر statistics ى ماڵپه‌ر

ماڵپه‌رێكم داناوه‌ ماوه‌ى ١٠ ڕۆژه‌ و ڕۆژانه‌ خه‌ریكیم ئه‌مڕۆ سه‌یرى statistics كرد سه‌ردانى هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا به‌س خۆم ده‌زانم
شتى وا ده‌بێت ؟ ئایه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ ڕاسته‌ یاخود ئه‌م statistics %١٠٠ ڕاست نى یه‌
http://www.webchinupload.com/f/2016-11/19dc8ecbbdc82e90e6082d043001352d.png

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

2

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر statistics ى ماڵپه‌ر

کاتێک دۆمەینێک تۆمار دەکەیت، زانیاری ئەو تۆماربوونە دەگاتە سەدان یان هەزاران شوێن کە چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەن، ئیدی هەر یەکە و بە مەبەستی جیاواز، بۆیە ئەوەی کە ئایا کەسی دیکە ئاگادارە لە هەبوونی دۆمەینەکەت جگە لە خۆت، بەڵی بێگومان.

دواتر کە دۆمەینێک تۆمار دەبێت، بە سەدان و هەزاران Search Engine و Scanner ی دیکە هەن کە من و تۆ وەک گووگڵ نایانناسین، کە سکانی ئینتەرنێت دەکەن بە مەبەستی جیاواز، ئەگەری ئەوەی کە دۆمەینەکەت لە لایەن ئەوانەشەوە سەردان کرابێت هیچ دوور نییە چوونکە بە شێوەیەکی گشتیی بۆ هەموو ماڵپەڕێک وایە. زۆر جارێک ماڵپەڕ سکان دەکەن بۆ گەڕان بە دوای ئیمەیل و هتد... کە پاش کۆکردنەوەیان بەکاری دەبەن بۆ ناردنی سپام و پەیامی نەویستراو.

بەڵام کاتێک دێتە سەر مەسەلەی ئامار و ژماردنی میوانانی ماڵپەڕێک، زۆر هەڵەیە پشت بە ئەو ئامارانە ببەستیت کە کۆمپانیایەکی وەک one.com دابینی دەکات. یان Google Analytics بەکار ببە، یان هیچ بەکار مەبە، Google Analytics تەنیا سیستەمە کە ئەمڕۆ بە متمانەوە بڵێین کۆمپانیایەکی ژیری لە پشتەوەیە کە لە ئامارگیری تێدەگات و کاری پێویست جێبەجێ دەکات بۆ ئەوەی هەرچی بکرێت ئامارگیرییەکە درووست و پشت ڕاست بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر statistics ى ماڵپه‌ر

دەست خۆش بۆ وەلامەکەت
لە کاتی تۆمارکردنی دۆمەین ئەو زانیاریانەی دەینوسیت وەکو ولات و ئیمیل و ژمارە شاراوە بێت یان نا چی دەبێت ؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

4

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر statistics ى ماڵپه‌ر

ئەگەر هەڵتبژاردبێت کە شاراوە بن، ئەو کاتە شاراوە دەبن، ئەوان تەنیا دەبینن کە فڵان دۆمەین تۆمار کراوە و زانیارییەکانی خاوەنەکەی پارێزراوە.

کە شاراوە بن یان نە، دەگەڕێتەوە سەر ویستی خۆت و جۆری کارەکەت. بە هۆکاری دۆخی سیاسییەوە پێم وایە هەر کوردێک کە کاری سیاسی دەکات، پێویستە زانیاری دۆمەینی خۆی پارێزراو بکات. کەسێک کە کاری دیکە دەکات و ئەگەری درووستکردنی دوژمنی نییە بۆ خۆی و دەوروبەری، لەوانەیە ئاسایی بێت کە زانیارییەکان کراوە بن.

بەڵام ئەگەر بۆت کرا و جێبەجێ بوو، هەموو کات زانیارییەکان بشارەوە ئیتر پێویست ناکات بیری لێ بکەیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com