1

بابه‌ت: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

ساڵانێکە پەرەپێدەرانی سیستەمی ئوبونتو کار لەسەر ئەوە دەکەن کە فۆنتێکی تایبەتییان هەبێت بۆ سیستەمەکە کە بۆ هەموو زمانەکان بەکار ببرێت و ڕوومەتێکی جوانی هەبێت.

هەرچەند تا ئێستا فۆنتەکە نەگەیشتووەتە ئەنجامی کۆتایی خۆی، بەڵام خۆشبەختانە بەشی پیتە کوردییەکانی / سۆرانی تەواو بووە و بێ کێشە کار دەکەن.

نموونەیەکی فۆنت،
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/02335d25353a4fc971b623517f1e2917.png

بە گەورەیی،
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/ … 313cb0.png

جا فۆنتی ناوبراو دەبێتە فۆنتێکی نوێی کوردی کە لەسەر بنەمایەکی تەکنیکی درووست داڕێژراوە. فۆنتی Ubuntu Kurdish (خۆم ئەم ناوەم لێناوە بۆ ئاسانکردنەوەی بۆ خۆمان)، ئێستا لە لیستی وێب فۆنتە کوردییەکان هەیە کە دەتوانیت لە نێو ماڵپەڕەکەت بەکاری ببەیت. شایەنی باسە بە هۆکاری ئەوەی ئەم فۆنتە بە فەرمیی بڵاونەکراوەتەوە پێم وانییە لە هیچ شوێنێک بەکار برابێت. بۆیە دەبێتە فۆنتێکی Unique و تایبەت بۆ ماڵپەڕەکەت.

وێب فۆنتی کوردی سۆرانی

بۆ بەکارهێنانی لە نێو ماڵپەڕەکەت،

<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UbuntuKurdish0-81met" rel="stylesheet" type="text/css">
<style>
body{
font-family: "Ubuntu Kurdish";
}
</style>

نموونەی زیندوو: نموونەی زیندووی فۆنتی کوردی سۆرانی ئوبونتو بۆ ماڵپەڕ

ئەگەر دەتەوێت فۆنتەکە لای خۆت دابگریت و لە نێو سیستەمەکەت بەکاری بهێنیت، لە کوردفۆنت هەیە،
داگرتنی فۆنتی Ubuntu Kurdish لە کوردفۆنت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

دەستخۆش، ئەمڕۆ لە فۆنتێکی نوێ دەگەڕام.

کاک ئاسۆ دروست کردنی فۆنت(کوردی) چۆنە؟ لە بەرنامەت دا نیە بابەتێکی لەسەر بنووسی؟ سەیری هەندێ بەرنامەم کرد بەلام سوودی نەبوو.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

کاک ڕەوەن کارکردن لەگەڵ فۆنت پرۆسەیەکی کاتبەرە. داڕشتنی فۆنتێکی نوێ لە بنەڕەتەوە زۆرتر کات دەبات. ئەگەر بۆم کرا کورتە بابەتێکی لەسەر دەنووسم، بۆ ئیستا زۆر شتم لە بەردەستە و پێویستیان بە تەواوکردنە. تا ئەو کاتە دەتوانیت سەیری ئەو بەستەرە بکەیت کە پرۆسەی درووستکردنی فۆنتی ڕوون کردووەتەوە.

http://ilovetypography.com/2007/10/22/s … ont-part-1
=================

دەگەڕێینەوە سەر ئەسڵی بابەتەکەمان smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

دەستخۆش, ئەگەر کورتە باسێک هەبێت سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ ئێمە. smile

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

دەست خۆش

6

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

دەستخۆش،  كاك ئاسۆ هیوادارم بابه‌تێك بنووسی له‌ سه‌ر دروست كرنی فۆنت

Iam...Not....You

7

وه‌ڵام: وێب فۆنتی نوێی ئوبونتو بۆ زمانی کوردی سۆرانی

dast xosh