1

بابه‌ت: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

سڵاو بەڕێزان ،
پرسیارەکەم ئەکەم بە دوو خاڵ
1- لەکاتی خۆتۆمارکردندا لە فۆرمی تۆمارکردن ئەم زانیاریانەی خوارەوە هەیە چۆن بتوانم سێ فیلدی تر زیاد بکەم لە تەیبلی تۆمارکردنەکەو هەم فۆرمی تۆمار ئەوانیش بریتی بن لە (ناوی سیانی ، کۆد) کۆد مەبەست ژمارەی ناسنامەیەکە هەمو ئەوانەی دەبن بە ئەندام کۆدیان هەیە ئەگەریش کۆدیش نەنوسرێت ڕێگە بەتۆماربون بدرێت بەڵام خانەکانی تر نا .
2- هەروەها فیلدی سێیەم بەشێوەی ئۆپشن لیستێک هەموو گروپەکان کە لە مەکۆکەدا دروستم کردوە نیشانی بدات بەمەرجێک ئەوانەی خۆم ئەمەوێت بۆ نمونە لە تەیبڵی گروپەکان 4 گروپم دروست کردوە بەڵام بمەوێت 3 گروپیان نیشان بدات و ڕاستەوخۆ کە گروپەکانیان هەڵبژارد ئەو ئەندامە نوێیە بچیتە لیستی ئەو گروپەوە بۆ نمونە (بەڕێوەبەر ، سەرپەرشتیار و ئەندامی چالاک ) کە لەوێبچندا هەیە بمەوێت دوەم و سێیەم نیشان بدات و ئەو ئەندامە نوێیە خۆی بکات بە ئەندام لەو گروپە .

من ئەم کارەی خاڵی دوەم لەبەر ئەم ۆرسیارەی خوارەوە کە وەڵامێکی کۆتاییم بەردەست نەکەوت بۆیە ئەمەوێت بەو ڕێگایە بیکەم
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=33953
سوپاس


http://www.webchinupload.com/f/2017-01/b0bc1877b04ed68f48a577e45a833f80.png

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

2

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

ئەوەندەی من ئاگادار بم پێوەکراو نییە ئەو کارە تایبەتییانەت بۆ بکات، دەبێت یان بۆی دابڕێژیت یان دەستکاری کۆدەکانی PunBB بکەیت و بۆ خۆت تێکەڵاوی بکەیت (PunBB تایبەت بکەیت بۆ پرۆژەی خۆت).

لە هەر حاڵەتێکدا بێت بە ئەستەمی دەزانم بە ئەم شێوەیە بیگەیەنیتە ئەنجام، پێویستی بە بیرکردنەوەی باشتر هەیە کە ئایا بەڕاستی بەکارهێنانی مەکۆ/سکریپتی مەکۆ بۆ ئەو کارەی تۆ درووستە؟!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

بەلێ کاک ئاسۆ کارەکان ئەنجام ئەدات و سکریپت بێ کێشەیە بەلام ئەوەی ئەمەوێت کاتێ ئەندامی نوێ خۆی تۆماردەکات تا من رێگەی پێ نەدەم چالاک نەبێت وەک لە بابەتەکەی پێشو نوسیبوم هەروەها دانانی ئەو ئەندامە نوێیە لە گروپێک کە خۆم دیاری دەکەم ئەویش دەکرێت پێش ئەوەی ئەکاونتەکەی چالاک بکەم ئەندامێتیەکەی بگۆرم بۆ گروپی تایبەت بەخۆی. 
ێایا بەدەستکاری کۆدەکان ناتوانرێت ئەو دوو فیلدە بەتایبەت ناوی سیانی و کۆد زیاد بکرێت؟ 
بەکورتی ئەوەی گرنگ بێت زیاد کردنی دوو فیلدی ناوی سیانی و کۆد هەروەها کۆنترۆل کردنی ئەندامی نوێ.
سوپاس بۆ وەلامت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

4

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

ئێستا کۆنترۆلی ئەندامی نوێ ئەکەم بەس ئەوەی ماوەتەوە چۆن بتوانم خانەی ناوی سیانی کۆد زیاد بکەم؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

5

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

کاک فرمان چوونکە هیچ پێوەکراوێک بۆ ئەو مەبەستە درووست نەکراوە، ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت دەستکاری کۆدەکانی PunBB بکەیت.
کە من بە هەڵەی دەزانم، دەبێت لە فایلی register.php دا ئەو دوو خانەیە زۆر بکەیت، دواتر لە نێو Table ی Users دا هەروەها Field ـەکان درووست بکەیت.

بەڵام ئەوە وا دەکات کە لە داهاتوودا نەتوانیت بە شێوەی ستاندارد و ئاسایی PunBB نوێ بکەیتەوە.

هەروەها پێوەکراوێکت دامەزراندووە بۆ دەنگدان بۆ پۆستەکان، ئەوە کێشەی پاراستنی هەیە و بیسڕەوە بۆ ئەوەی مەکۆکانت هاک نەکرێن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

مەبەستت پێوەکراوی سوپاس یان pun poll؟
کێشەنابێت بۆ نوێکردنەوە،  بەلێ منیش مەبەستم ئەوەیە لەو پەرەیە زیادکردنەکە بکەم.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

7

وه‌ڵام: چۆن فیڵدی نوێ زیاد بکەم لە فۆرمی خۆ تۆمارکردن؟

پێوەکراوی سوپاس

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com