1

بابه‌ت: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

دەمەوێت ftp file sharing دروست بکەم بۆ ئینتەرنێت، واتە تەنها لەو شوێنە کار بکات کە لە سەر هەمان هێلی ئینتەرنێتە،

ftp file sharing مەبەستم دروست کردنی FTP ــێک بۆ گواستنەوەی فایل لە نێوان کارمەندان، وە دەسەلاتی بەکارهێنەرانیشی جیاواز بێت.

چۆن چۆنی یە؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

https://filezilla-project.org/download.php?type=server

وەک پرۆگرامێکی ئاسایی دایدەمەزرێنیت و لەسەر پۆرتی ٢١ وەک ستاندارد کار دەکات. (کە دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ پۆرتی دیکە، لەوانەیە کارێکی باش بێت بیگۆڕیت، کورد هەمووکات حەزی لە تێکدان هەیە، پێت سەیر نەبێت کەسێک دواتر فشاری لەسەر درووست بکات لەسەر پۆرتی ستاندارد. گۆڕینی پۆرت بە تەواوی ناتشاڕێتەوە، بەڵام لە نەزانان دەتپارێزێت).

لە نێو پرۆگرامەکەدا دواتر دەتوانیت بەکارهێنەر درووست بکەیت کە چ بوخچەیەکیان هەبێت و دەستیان بگاتێ، هەروەها بتوانن چی جێبەجی بکەن، وەک دەسەڵاتی سڕینەوە و هتد... سنووردار بکەیت.

بۆ ئەوەی لە کۆمپیوتەرەکانی دیکەوە بتوانن پەیوەندی لەگەڵ سێرڤەرەکەت بگرن، پێویست دەکات ئەو کات پۆرتی ٢١ لە Windows Firrewall دا بکەیتەوە بۆ Incoming Connections. کاتێک لە Windows Firewall پۆرتەکە دەکەیتەوە دەتوانیت بڕیار بدەیت لە چ IP ـەکەوە پەیوەندی درووست بکرێت، واتە ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بتوانن پەیوەندی بکەن بە FTP Server ـەکەتەوە. لەوێدا دەتوانیت ئای‌پی کۆمپیوتەرەکان بنووسیت.

زانیاری زۆرتر: http://www.howtogeek.com/112564/how-to- … s-firewall

لە ئێرەش هەموو ئەو پرۆسەیە بە وێنە ڕوونکراوەتەوە،
http://www.howtogeek.com/140352/how-to- … -filezilla

هەر ئەوەندەی پێویستە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

دەستخۆش کاک ئاسۆ smile
زۆر سوپاس، دواتر ئەگەر پرسیارم هەبوو دەیکەم.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

4

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

کاک ئاسۆ لە windows server 2008  دا، ئەو تایبەتمەندیە هەیە کە FTP file sharing  دروست ببێت بەبێ بەکارهێنانی پڕۆگرامێکی وەک filezilla .

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

بەڵێ هەیە، ئەو کاتە وەک Server Role ـێک چالاکی دەکەیت، دیارە ئەوەی کە پرۆگرامەکە جێبەجێی دەکات زۆر کۆکراوەترە و هەمووی لە ژێر یەک چەتردا کۆکراوەتەوە. لە Windows Server هەموو بەشەکان پێکەوە پەیوەستن، بۆ نموونە بەڕێوەبردنی بەکارهێنەرەکان و چ جۆرە دەسەڵاتێکیان هەبێت و هتد... دەبێت لە چوارچێوەی سیستەمەکەدا بەڕێوەی ببەیت، واتە تەنیا ئەوە نییە لە بەشی FTP دا User ـێک درووست بکەیت و بڵێیت دەسەڵاتی FTP هەبێت و تەواو، دەبێت ئەو کاتە بەپێی گرووپ و دەسەڵاتە ئاساییەکانی ویندۆز ڕێکیان بخەیت کە بەبڕوای من کاتێکی زۆرتر و جگە لەوەش وردەکاری زۆرتری هەیە.

تەنیا لە کاتێکدا ئەو ئەلتەرناتیڤەی ویندۆز باشە، ئەگەر پلانی ئەوەت هەبێت Windows Server ـەکەت بۆ مەبەستی دیکە بەکار ببەیت و هەمان User و User Group ـانە بەکار ببەیتەوە، ئەوکاتە بێگومان ویندۆز کارامەترە و شتەکان سەنتراڵیی بەڕێوەدەچن کە کارت ئەو کات ئاسان دەبێتەوە. بەڵام تەنیا بۆ مەبەستی FTP Server، هەر پرۆگرامەکەم پێ باشترە، ئیدی سەربەستیت.

لە ئێرە زانیاری هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی چالاک کردنی FTP Server لەسەر Windows Server / 2008 R2

http://www.codero.com/knowledge-base/co … 08-r2.html

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

زۆر باشە، دەستخۆش کاک ئاسۆ.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

کاک ئاسۆ ئەگەر بە filezilla دروست بکەین، دەتوانین لە File Explorer بیکەینەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکانی تر؟ یان مەرجە لە filezilla بێت؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

8

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

دەتوانن بە هەموو شێوە ئاساییەكان بیكەنەوە، پرۆتۆكۆلی ف ت پ هەر هەمانە، گرینگ نییە سێرڤەرەكەی بە چ پرۆگرامێك داڕێژراوە.
واتە بەڵێ.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

زۆر گرنگە، دەستخۆش.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

10

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

لە IIS بە سەرکەووتوویی چام کرد، کاک ئاسۆ دەسەلاتەکان تەنها Read  و write ــن ؟ جگە لە مانە چیتر هەیە؟ دەکرێت هەندێ کەس تەنها هەندێ فۆلدەر ببینن لە ناو FTP ــەکەدا؟

Read  و Write بەواتای چی دێن بە دروستی؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

11

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

ئەو جۆرە ڕێکخستنانە دەچنە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی User Group لە سەر ئاستی ویندۆز سێرڤەر،  واتە یوزەر گرووپ درووست دەکەیت،  دەسەڵاتیان بۆ دابین دەکەیت کە چ فۆڵدەرێک ببینن و هەر یوزەرێک بەپێی پێویستی دەسەڵاتەکەی دەخەیتە سەر گرووپی خۆی و هتد... بە ئەو شێوەیە ئەو دەسەڵاتانە کاریگەرییان دەبێتە سەر فتپ.

بەڵام دیسانەوە ئەمە بۆ کاری گەورەتر و ڕێکخراوێک گوونجاوترە کە جگە لە فتپ ڕاژەی دیکەی هەبێت بیەوێت لە سەر ئەو بنەمای یوزەر گرووپانە بەڕێوەی ببات.


ئەگەر نە شتێکی کرداری نییە و درووستیش نییە بۆ هەر بەکارهێنەرێک گرووپی خۆی درووست بکەیت،  بەڕێوەبردنی داهاتووییان ئاسان نابێت.

بە هەرحاڵ لە سەر ئەو بنەمایە دەسەڵات دابەش دەکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: ftp file sharing چۆن دروست بکەم؟

دەستخۆش کاک ئاسۆ.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!