1

بابه‌ت: پرسیارێک لە بەڕێوەبردنی ئیمەیل سێرڤەر

سەرەتا دەست خۆشی دەکەم لەسەر نووسینی ئەم بابەتە

پرسیارەکەم ئەوەیە
کاتێک ڕێکخستنی زانیارییەکانی ڕاژەکار و چالاک کردنی بۆ کارکردن لە ئینتەرنێت


https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-12.png
پێویستە بە ip سابت هەیە ؟
یان هەر ئای پی ئاسایی پێیوستە ؟

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

2

وه‌ڵام: پرسیارێک لە بەڕێوەبردنی ئیمەیل سێرڤەر

ئەگەر ئایپییەکە جێگیر Static بێت لە بەڕێوەبردندا ئاسانترە، چوونکە پێویست ناکات هەموو جارێک نوێی بکەیتەوە.
ئەگەر نە، ئایپییەکەت Dynamic بێت، ئەو کاتە پێویست دەکات ئەو DNS Record ـە نوی بکەیتەوە بە ئای‌پییە نویکەت هەر کاتێک کە دەگۆڕدرێت، ئەوەش تەنیا کاتی پێویستە و هەرروەها ئەو پرۆسەی نوێکردنەوە بۆ خۆی هەندێک کاتی پێویست دەبێت بۆ ئەوەی لە نێو DNS ی گشتیی ئینتەرنێت شوێنی خۆی بگرێت.

بۆیە لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە سەر ئاسانیی بەڕێوەبردن و زۆر کەم کێشەی تەکنیکیی.
بە گشتیی باشترە کە ئەگەر ویستت Mail Server ی خۆتت هەبێت، ئای‌پی جێگرت هەبێت. بەڵام مەرج نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com