1

بابه‌ت: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

سلاو ھاورێ یان من موبایلیکی ئایفۆنم ھەیە موبایلەکە ھیچ پاسۆردێکم لەسەر دانە نابو
دوینی لێم دزراوە بەڵام .icloud لەسەرە بەس تا ئیستا کۆنیکتی ئینتەر نیت نەبو ھەتا موبایلەکە قوفل بکەم یاخود داتاکانی بسرمەوە   

ئەوەی من دەمەوێت بزانم کە ئەو پرۆگرامی photo vault ھەندێک زانیاری کارەکەمی تێدایە

پرۆگرامەکە پاسۆردی لەسەرە وە لە ناو پرۆگرامەکەش بە فۆڵدەریکی دیکە ھەم پاسۆردی لەسەرە
ئایا ئەتوانریت لە ریگەی ھیچ پرۆگرامیکی دیکە یان شتیک ئەو زانیاریانە دەست بکەویت و ببینریت؟

یان ناتوانریت کەس دەستی بکەویت

سوپاس

2

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

ببورن شوینی بابەت ھەڵەیە دەبوا لە بەشی موبایل دام نابوایە

3

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

بە كورت و پوخت دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی دەستی كێ دەكەوێت، ئەكەر زانابێت لە بوارەكەدا و بزانێت چی دەكات دەتوانێت وێنەكان دەربهێنت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

ئاسۆ نادری نووسی:

دەستت خۆش بیت وەڵا جا نازانم تا چەنێک ئەو کەسە شارەزایە یان دەی باتە چی دوکانێک
گەر وابیت کە بە شیوەیەکی ئاسان لای دوکانیک یان شوینیک بە ئاسانی دەستی نەکەویت من erase م لەسەر داناوە ھەتا کۆنیکت بیت بە ئینتەرنێتەوە

سوپاس

5

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

کاک ئاسۆ گیان ببورە
ئایا ئەگەر erase بوبێت واتە ھەموو داتاکانی ئەو موبایلە لە ناو دەچیت ؟ واتە ھیچ شتیک لە ناو ئەو موبایلە بونی نامێنیت.

سوپاس

6

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

کاتێک کۆماندی Erase دەنێریت، ھەر کاتێک تەلەفۆنەکە پەیوەندی کردەوە بە نێتەوە ڕاستەوخۆ خۆی دەسڕێتەوە و دەچێتەوە سەر دۆخی بنەڕەتیی وەک ئەوەی سەر لە نوێ دووبارە Setup ی بکەیت. لە ئەو کاتەشدا پێویستی بە ھەژماری iCloud دەبێت بۆ چالاککردنەوەی ئایفۆنەکەت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

ئاسۆ نادری نووسی:

کاتێک کۆماندی Erase دەنێریت، ھەر کاتێک تەلەفۆنەکە پەیوەندی کردەوە بە نێتەوە ڕاستەوخۆ خۆی دەسڕێتەوە و دەچێتەوە سەر دۆخی بنەڕەتیی وەک ئەوەی سەر لە نوێ دووبارە Setup ی بکەیت. لە ئەو کاتەشدا پێویستی بە ھەژماری iCloud دەبێت بۆ چالاککردنەوەی ئایفۆنەکەت.

زۆر سوپاس تیگەشتم ئەزیتم دایت

8

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

ئەوەی من دەمەوێت بزانم کە ئەو پرۆگرامی photo vault ھەندێک زانیاری کارەکەمی تێدایە
پرۆگرامەکە پاسۆردی لەسەرە وە لە ناو پرۆگرامەکەش بە فۆڵدەریکی دیکە ھەم پاسۆردی لەسەرە 
ئایا ئەتوانریت لە ریگەی ھیچ پرۆگرامیکی دیکە یان شتیک ئەو زانیاریانە دەست بکەویت و ببینریت؟

بەڵێ بەکۆمپیتەر بە بەرنامەیەکی وەک itools ئەتوانێت بچێتە ناو بوخچەی بەرنامەکەوەو وێنەکان ببینێت بە ئاسانی .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

9

وه‌ڵام: پرسیار لە بارەی پۆرگرامی photo vault

دەستان خۆش بیت
سوپاس کاک ئاسۆ
سوپاس بۆ تۆیش  کاک HawrazBakrajo  پێش ئەوەی دەستی بە ھیچ بگات من Erase م کرد