1

بابه‌ت: kodi یان xbmc

به ڕێزان من به رنامە ی کۆدیم له لاپتۆپه که م و تە لە فۆنه که م دابه زاندووە و چەند سۆرس م دابه زاندوە لەوانه کە ناڵە کوردییه کان و وەرزشی و جیهانیه کان کە ڕاستەوخۆن و هەندێکی کە کەفیلمە جیهانییە نوێکانی تییایە هی  2016و2017  ، پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا داونلۆد کردنی ئەم پرۆگرامەو تەماشاکردنی ئەم فیلم و کەناڵانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هیچ کێشەیەکم بۆ درووست دەکات لەڕووی یاساییەوە کەلە ئەڵمانیا نیشتەجێم؟ ئایا سایتێکی تایبەت هەیە کە  source ی تییابێت بۆ داگرتنی ئەم کەناڵانە؟ تکایەوەڵام ، زۆرسووپاس
تێ بی نی:سۆرسەکانم لەم ڕێگەییەوە دابەزاندووە 
http:\\srp.nu
http:\\fusion.tvaddons.ag
http://toptutorials.co.uk/kodi

2

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

خۆت و شانست ئه‌گه‌ر که‌شف بیت غه‌رامه‌یه‌کی جوانت ده‌که‌ن
من فلیمێکم داگرت بە تۆرێنت دوای مانگێک پۆستێکم بۆ هات سه‌عاتی داگرتن و ماوه‌ی داگرتن و ئای پی و ناوی فلیمی بۆ نوسیبووم له‌گه‌ل غه‌رامه‌که‌ش که‌ ٨٠٠ ئۆرۆی نازداربوو
ووڵاتی یاساو غه‌رامه‌یه‌ خۆت به‌دوور بگره‌. مالپه‌ر هه‌یه‌ ئەتوانیت ڕاستەوخۆ سەیری فلیم بکەیت به‌بێ داگرتن

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

3

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

ووڵاتی یاساو غه‌رامه‌یه‌ خۆت به‌دوور بگره‌. مالپه‌ر هه‌یه‌ ئەتوانیت ڕاستەوخۆ سەیری فلیم بکەیت به‌بێ داگرتن

تەکنیکییەن هەر هەمان شتە، واتە ئەوەی کەتۆ ستریمی دەکەیت لەگەڵ ئەوەی دایدەگریت وەک فایل هەر بایتە و بە کێبڵەکاندا تێدەپەڕێت. لە ئەنجامدا هەر هەمان شت ڕوودەدات تەنیا شێوازی گەیشتنی جیاوازە.

واتە دەتوانن بە هەمان شێوەی پێشوو (غەرامەت) بکەنەوە و هەر هەمان زانیارییان لە بەردەست دەبێت.

ئەگەر دەتەوێت زانیارییەکانی خۆت بشاریتەوە، دەبێت VPN ـێک بەکار ببەیت کە هیچ جۆرە Log ـێک پاشەکەوت نەکەن، یان Tor بەکار ببە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

مه‌به‌ستی من لە سه‌یرکردنی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه‌ فلیمه‌کان لە ماڵپه‌ری بارکردنی خۆڕایی بارکراوه‌  بۆ نمونە ئەگەر فلیمێک لە وێبچین باربکرێت و من دایبگرم چۆن ده‌توانن من غه‌رامه‌ بکه‌ن ؟ لە کاتێکدا بە فری بارکراوه‌ و بلاوکراوه‌ته‌وه‌ .

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

5

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

من ئاگاداری یاسای وڵاتی ئەڵمانیا نیم لەو بوارەدا، بەڵام لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە ئەو یاسایەی تێدایە وایە کە تەنیا سەیرکردنی فیلمەکە لە خۆیدا بە شێوەیەکی قاچاخ یاسا پێشێل کردنەکەیە، نەک ئەوەی لە کوێ و چۆن سەیری دەکەیت.

هەروەها ئەوەی کە لە وێبچن بار کراوە و ئەوەی لە Piratebay دایدەگریت، لە ئەنجام دا هەردووکیان بە داگرتن دەژمێردرێن، تۆ هەر بایت دادەگریت، گرینگ نییە لە کوێوە و چۆن دەیهێنیت، بایتەکان هەر دێنە نێو سیستەمەکەت، ئایپییەکەت پەیوەندی دەکات بە ئەو سێرڤەرەوە و داوای ئەو بایتانە دەکات بۆ ئەوەی تۆ سەیری فیلمەکەت بکەیت/دایبگریت.

ئەوەی کە ISP ـەکەت دەیبینێت ئەوەیە کە کۆمپیوتەری تۆ داوای فڵان فایلی کردووە لە فڵان کات و فڵان ئایپییەوە. ئیدی ئەوانیش هەر ئەوەندەیان بەسە وەک بەڵگە.

بەڵام ئەوە چەندین ساڵە لە سوید ئەو یاسایە هەیە، تا ئێستا نەمبیستووە کەسێک بە ئەو شێوەیە لەسەر فیلمێک (غەرامە) کرابێت، چوونکە دەڵێن کە ئەگەر بەشێک نەبیت لە بڵاوکردنەوەی فایلەکە ئیتر هیچ ناڵێن. لە سوید زۆرتر بەدوای ئەو کەسانە دەڕۆن کە کارەکە لە ئاستی باڵاو و گەورە جێبەجێ دەکەن، بۆ نموونە ئەوانەی کە ماڵپەڕەکان بەڕێوە دەبەن.

دیارە دەبێت ئاماژە بە ئەوە بدەم جیاوازی Torrent و Streaming ئەوەیە کە کاتێک لە Torrent فیلمێک دادەگریت بە شێوەیەکی ئاسایی تۆش Share دەکەیت، بەڵام لە کاتی Stream کردن دا ئەو بەشەی نییە و تەنیا یەک لانەیە. (دەتوانیت وای لێبکەیت کە Share نەکەیت لە کاتی داگرتنی Torrent).

بەڵام ISP ـەکەت هەر دەبینێ کە چی دەکەیت و چی دادەگریت/Stream دەکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

زۆر سوپاستان دەکەم بۆ وەڵامەکانتان دەستان خۆش.

مه بەستی من داگرتن و داونلۆکردنی فیلم نەبوو لەڕێگە بەرنامەی تورێنت یا هەر بەرنامەیه کی کەوە، مەبەستی من تەنها سەیرکردن بوو ئەویش لەڕێگەی بەرنامەی کۆدییەوە ،واتە یەکەم جار بەرنامەی کۆدی داونلۆد دەکەیت پاشان لەڕێگەی ئەم لینکانەوە http://srp.nu    لە کۆدی دادەمەزرێت و کەناڵەکان دەکرێنەوە .

7

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

دوای ئەوەی کە Kodi ـت دامەزراند، Video Source زۆر دەکەیت، بۆ نموونە بۆ کەناڵە کوردییەکان Halow TV هەیە،
https://twitter.com/halowtv
https://seo-michael.co.uk/how-to-instal … -kodi-xbmc

بە هەمان شێوە بۆ کەناڵەکانی دیکە Addon ی دیکە هەیە کە دەتوانیت دایانبمەزرێنیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

زۆر سوپاس کاک ئاسۆ نادری بۆ وڵامەکە ، بەڵێ مەبەستی من وەک ئەو دوو لینکەیە کە داتناوە لەسەرەوە کەمنیش بەشێوەی لینکی دوەمیان داممەزراندووە. جا پرسیارەکەی من ئەوە بوو ئایا ئەماشاکردنی کەناڵەکان کوردی و عەرەبی بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەم  پرۆگرامەوە kodi یان تەماشاکردنی فیلم هەر لەم پرۆگرامەوە هیچ کێشەیەکی یاسایم بۆ دروست دەکات? چاوەڕێی وەڵامم لەگەڵ ڕێزمدا.

9

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

دەگەڕێتەوە سەر یاسای ئەو وڵاتەی کە لێی دەژیت.

بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت کە سەیرکردن چ لە ڕێگەی ئەو پرۆگرامەوە بێت یان چ لە ڕێگەی داگرتنی Torrent ـەوە بێت یان بە هەر شێوازێکی دیکە، ئەنجامی کۆتایی هەر ئەوە دەبێت کە تۆ قەبارەی ئەو فیلمە داتات داگرتووە کە فیلمەکەی پێکهێناوە کە سەیرت کردووە. مەبەستم ئەوەیە تەنیا لەبەر ئەوەی Kodi بەکار دەبەیت، ئەوە ناگایەنێت کە هیچت دانەگرتووە، هەر ئەوەی کە Stream ی دەکەیت، بۆ خۆی شێوازێکە لە داگرتن.

جا ئەگەر یاسای وڵاتەکەت داگرتنی بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی خۆت لە ماڵەوە بە قاچاخ لە یاسادا جێگیرکردبێت، بەڵێ هەمان مەترسی هەیە وەک ئەوەی لە Torrent و شێوازەکانی دیکە دایبگریت.

ئەگەر نە، پێم وانییە هیچ بڵێن. دیارە من ئاگاداری وردەکاریی ژیانی وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا نیم، بەڵام لە سوید بە تایبەت هەندێک کراوەترین بۆ ئەوەی کە "دونیا ناڕووخێت ئەگەر کەسێک فیلمێک دابگرێت و خۆی سەیری بکات و دواتر بڵاوی نەکاتەوە" ئەو عەقلییەتە لە سوید تا ئێستا هەر بەربڵاوە هەرچەندە بە پێی یاسا داگرتنی قاچاخ، قاچاخە و سزا بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام تا ئێستا یاساکە تەنیا یەک دوو کەسێکی سزا داوە کە بەشێوەیەکی چالاکانە لە ئەو کاتەی کە خۆیان فیلمەکانیان داگرتووە لە Torrent ـەوە دیسانەوە Share ـیان کردووە. ئەوە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە سزادراون. هەروەها لە سەروی ٥٠ فیلم بوون، بۆیە بۆ یەک و دوو فیلم زۆر جارێک چاوپۆشی دەکرێت ئەگەر دۆخەکە تایبەت نەبێت.


لە کۆتاییدا، ئەو کولتورە لە وڵاتەکاندا جیاوازە و من ناتوانم بڵێم لە وڵاتی تۆ چۆنە، ئەگەر دەتەوێت خۆت بشاریتەوە لەسەر نێت، VPN یان Tor بەکاربهێنە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

زۆر سوپاس کاک ئاسۆ نادری بۆ وەڵام و ڕونکردنەوەکانت ممنوونم.

11

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

کاک ئاسۆ له پەیامەکەی سەرەوە باسی VPN و Tor ت کردووە ئە توانیت زیاتر ڕونکردنەوەم بدەیتێ به ئەرک نەبێ ،vpn  چۆن به کاربهێنم چ  vpn ێک باشە تا بتوانم ئەو کەناڵانە لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە ببینم

12

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

من ناتوانم پێت بڵێم چۆن کاری قاچاخ جێبەجێ بکەیت، هەروەها ناتوانم پێت بڵێم کام VPN لەوانی دیکە باشترە. ئەوی کە بۆ خۆم بەکارم هێناوە FrootVPN بووە، دیارە ئەو کاتە من بۆ داگرتنی فایلی گەورە بەکارم نەدەهێنا، نازانم لەو بوارەدا چەندە خێرا بێت. ئەوەی کە دەیزانم کە لە سێرڤەرەکانیان لە سویدە و هیچ لەسەر تۆ وەک بەکارهێنەر لای خۆیان پاشەکەوت ناکەن، ئیتر VPN ی ئەوان بۆچی بەکار دەهێنیت یان نە، گرینگ نییە بۆ ئەوان.

https://www.frootvpn.com

----
زانیاری زۆرتر سەبارەت بە Tor لە https://www.torproject.org هەیە.

لە ئێرە نووسراوە لە Tor چییە و چۆن کار دەکات،
https://www.torproject.org/about/overview.html.en

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: kodi یان xbmc

دەست خۆش کاک ئاسۆ گیان زۆر سوپاست دەکەم بۆ ڕونکردنەوەکان.