1

بابه‌ت: وەرگێڕ بۆ کوردی سۆرانی

بەڕێزان پێویستم بەوەرگێڕێکە کە نامه و پۆستە ڕەسمییەکانی دائرەو دامودەزگان لە زمانەکانی  أڵمانی و ئینگلیزی و عەرەبیەوە بگۆڕێتە سەر زمانی کوردی سۆرانی . لە Google translate هەیە بەڵام به کرمانجی. به ڵام من پێویستم به کوردی سۆرانی هەیە لەگەڵ ڕێزمدا

2

وه‌ڵام: وەرگێڕ بۆ کوردی سۆرانی

شتی وا تا ئێستا بوونی نییە، ئەوەی کە من شکی پێ ببەم Lexin ی سویدیە کە بە شێوەیکی ئەکادیمیانەی درووست ساڵانێکی زۆرە لەسەر کوردی سۆرانی و کرمانجی کار دەکەن،
http://lexin.nada.kth.se/lexin

تەنیا ئەوە هەیە، ئەوەی کە تۆ داوای دەکەیت تەکنەلۆژییەن زۆری ماوە، کوردی سۆرانی زمانێکی لاوازە و ڕێزمانی بەهێزی نییە، بۆیە دانانی لە نێو سیستەمەکان دا بەبێ کەم و کۆڕی ئاسان نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: وەرگێڕ بۆ کوردی سۆرانی

زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆوەڵامەکەت ، کەوا بوو کاک ئاسۆ ڕێزمانی کرمانجی بەهێز ترە لە سۆرانی  وا لە Google translate دانراوە

4

وه‌ڵام: وەرگێڕ بۆ کوردی سۆرانی

ئەوەیان با زمانزانان بڕیاری لێبدەن، بەڵام پێم وایە ئەوەی کە کرمانجی لەسەر بنەمای ئەلف و بێی لاتینی دەنووسرێت، لە خۆیدا کار ئاسانی زۆر دەکات کە زمانەکە ئاسانتر بێت بۆ دانان لە سیستە تەکنیکییەکان دا. کێشەی کەمترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: وەرگێڕ بۆ کوردی سۆرانی

دەست خۆش کاک ئاسۆ ، زۆر مەمنوون بووم .