1

بابه‌ت: vpn سودی هەیە یان زیان

بەڕێزان ئەم کاتەتان باش ،

vpn سودی چییە ؟ و زیانی چییە ؟ ئایا تەنها بۆ شاردنەوەی ip ئینتەرنێتەکەتە لە کاتی بەکارهێنان و داونلۆد کردنی پرۆگرام و فیلم یان شتی تر هەیە؟
ئایا Safeip vpn تا چ ڕادەیەک پشتی پێ دەبەسرێت لە کاتی بەکارهێنانیدا ؟ ئایا ئەگەر vpn ەکە هەموو 10-15 خولەک جارێک بگۆڕرێتە سەر ووڵاتێکی تر باشترە یان لەسەر یەک ووڵات بمێنێتەوە باشترە ؟ ئایا ئەو vpn ه ی کە هەندێ ئەنتی ڤایرۆس هەیەتی بۆماوەی 30ڕۆژ دەتوانیت بەکاریبهێنیت چۆنە؟ تکایە وەڵامێکی ڕوون ئەگەر ئەرک نەبێ

2

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

VPN دەکرێت سوودی هەبێت، دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی تۆ بۆچی بەکاری دەهێنیت.
VPN لە سەرەتاوە بۆ ئەو مەبەستە درووست کراوە و پەرەی پێدراوە کە تۆ لە کۆمپانیایەک کار دەکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت لە دەرەوەی کۆمپانیاکە پەیوەندی بکەیتەوە بە Network ی ئەو کۆمپانیایەوە و کاری خۆت جێبەجێ بکەیت، پێویستی دەکرد VPN بەکار ببەیت، ئەو کاتە ئەو VPN ـە هی کۆمپانیاکە بوو، کە تۆ بەکارت دەهێنا دەبوویتە بەشێک لە Network ی کۆمپانیا و دەتوانیت ئەو شتانەی کە کۆمپانیا لە نێو Network ی خۆی دایناوە، دەستت بگاتێ. ئەوە هەم ڕێگەیەک بوو بۆ کۆمپانیا کە کەل و پەلی خۆی بپارێزێت و هەموو تۆش وەک کارمەند لە هەر شوێنێک بیت بتوانیت ببیتە بەشێک لە Network و کاری خۆت جێبەجێ بکەیت، دیارە ئەمڕۆش ئەمە هەر مەبەستی سەرەکی بەکارهێنانی VPN ـە.

تۆ کاتێک پەیوەندی دەکەیت بە VPN Server ـەکەوە لە وڵاتێکی دیکە، ئەو کاتە ترافیکەی کە لە نێوان ئای‌پی تۆ و ئایپی ئەو سێرڤەرە دێت و دەچێت تشفیر کراو دەبێت، واتە کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێتەکەت نازانێت کە تۆ لە ئەو نێوانەدا چی دەکەیت، ئایا فیلم دادەگریت یان لە سکایپ گفتووگۆ دەکەیت، چوونکە وەک ئاماژەم پێدا ترافیک تشفیر کراوە. بەڵام ئایا تشفیر کردنەکە چەندە بەهێزە؟ یان نە دەگەڕێتەوە سەر ئەو پرۆتۆکۆلەی کە VPN Server ـەکە بەکاری دەبات، کە دەبێت لە خۆیان بپرسیت، هەر سێرڤەرە و ڕێکخستنی تایبەت بە خۆی هەیە.

شتێک بە ناوی VPN ی خۆڕا بوونی نییە، ئەوەی کە لەگەڵ دژەڤایرۆسەکانە، زۆربەی کات لە بەرانبەردا بە فرۆشتنەوەی زانیارییەکانت کۆتایی دێت، بۆیە پێشنیاری من ئەوەیە بەکاریان نەهێنیت.

گواستنەوەی ترافیک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بۆ خۆی هەڵە نییە، بەڵام بۆ وا دەکەیت؟ ئەو کارەی دەیکەیت ئەوەندە حەساسە؟ CIA ـەت بەدواوەیە؟ ئەوە خۆی وا دەکات کە گومان لەسەر خۆت درووست کەیت.

VPN ـێک کە Encryption ـێکی باشی هەبێت و کارەکانت لای خۆیان تۆمار نەکەن، کاری هەموو کەسێک جێبەجێ دەکات، جا شتێکی وەک ئەوە هەڵبژێرە و ئیتر پێم وانییە کێشەیەکت هەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

زۆر سوپاست دەکەم کاک ئاسۆ گیان بۆ وەڵامەکەت ، به نیسبەت حەساسییەتی کارەکەوە نەخێر بەوجۆرەنییە ، بەڵام  من زۆر ئارەزووی تەماشا کردنی فیلمە نوێ کان دەکەم کە ئێستا لە سینەماندا ئیش دەکەن یان یارییە ڕاستەوخۆکان پێش دوو ساڵ توشی غەرامەی یاسایی بووم لەئەڵمانیا, جا بۆئەوەی توشی شتێکی لەو بابەتە نەبم  من ئێستا پرۆگرامی  Kodi  بەکاردەهێنم بۆ ئەو شتانە جا مەبەستەکەی من لەبەکارهێنانی vpn ئەوەیە  ئایا دەتوانم پشت بە vpn  ببەستم و تەماشای فیلم و یارییەکان بکەم لەڕێگەی پرۆگرامی  Kodi . به هۆی vpn ەوە تاچڕادەیەک دەتوانم IP ئینتەرنێتەکەم بشارمەوە بۆ ئەوەی توشی غەرامەی یاسایی نەبم ، تکایە وەڵام ؟

4

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

تۆ کە ڤی پی ئێن بەکار دەهێنێت واتە ئایپییەکەت شاردووەتەوە. وەک نووسیوومە ئەو شاردنەوەیە چەندە پتەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی کە ڤی پی ئێنەکەی دابین کردووە چەندە گرینگی داوە بۆ باشتر شاردنەوەی ئایپییەکەت. واتە ئەو پرسەی تشفیر کردنە ئاستی هەیە و هی وایان هەیە تشفیرکردنیان لاوازە و هی دیکەیان هەیە بەهێزترە.

بۆ ئەوەی بزانیت، سەیری ماڵپەڕی خۆیان بکە بزانە چ تەکنیکێک بەکار دەهێنن و تۆش لەسەری بخوێنەوە کە ئایا بۆ تۆ گونجاوە یان نە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

زۆر سوپاست دەکەم کاک ئاسۆ  دەست خۆش ،
بەڵام لەوەڵامەکەی سەرەوە ئاماژەتان بە Encryption  کردووە ، Encryption چییە لە هەموو VPN ێکدا هەیە  یان نا  ئەو VPN انە کامانەن  کە Encryption تییایە  دەتوانیت 1-2 دانه م بۆدەست نیشان کەیت یا وێبسایتەکانیان بەئەرک نەبێت، زۆر سوپاست دەکەم .

6

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

Encryption = تشفیر کردن. واتە ئەو پرۆسەیەی کە ڕوودەدات کە ئایپییەکەت دەشارێتەوە. خۆ لە خۆڕا ئایپییەکەت ون نابێت، بۆ ئەوەی ئایپی تۆ دەرنەکەوێت بۆ ئەو لایەنەی کە شتی لێ دادەگریت، ئەو VPN Server ـە دەبێت ئەو ترافیکە تشفیر Encrypt بکات، ئەگەر سێرڤەرەکە بە تەکنیکی باش و مۆدێڕن جێبەجێی بکات ئەو کاتە لایەنەکان کە چاویان لە دۆزینەوەی ئای‌پی و ترافیکی ڕاستەقینەی تۆیە، بۆیان ئاسان نابێت بتدۆزنەوە.

بۆ نموونە Encryption ـێکی بەهێز ئەمڕۆ 2048 بیتە، کە شکاندنی ئاسان نییە بە ئەو تەکنەلۆژیایەی کە بەردەستە. جا هەڵبژاردنی VPN Server ـێک کە پشت ببەستێت بە تشفیرکردنی ترافیکەکەت لەسەر بنەمای ٢٠٤٨ بیت زۆر باش دەبێت، بەڵام لەوانەیە ئەوە کاریگەریی هەبێتە سەر نرخەکەی کە کەمێک گرانتر بێت. بۆ نموونە VPN ـە خۆڕاییەکان ئەو تایبەتمەندییەیان نییە، ناتوانن هەیانبێت چوونکە ئەو جۆرە تشفیرکردنە بۆ خۆیان خەرجی هەیە و Hardware ی بەهێزی پێویستە.

من ناتوانم هەموو لایەنەکانی تشفیرکردنت بە نووسین و پەیام بۆ بنووسم، ئەوە شتێکە کە خوێندنەوەی وردی دەوێت ئەگەر دەتەوێت لێی وردبیتەوە، بەڵام خۆتی ئەوەندە لەسەرقاڵ مەکە بۆ کڕینی ڕاژەیەکی VPN. وەک وتم، ئەگەر CIA ـەت بەدواوە نییە، یان ئەوەتە وەک کەسانی ئاسایی بیکڕە یان کە ئەوەندە لە پێشەوەی "گەمەکەی" کە نوێترین فیلم و یارییەکان دادەگریت و مەترسیت لەسەرە، باشتر وایە خۆت هەوڵبدەیت بخوێنیتەوە و بڕیار بدەیت کە چی بکڕیت. من هیچ کاتێک پێت ناڵێم فڵان ڕاژە بکڕە. ئەگەر نە بە کتێبێک و دوانیش ناتوانم وردەکارییەکانی ئەو بوارەت بۆ باس بکەم.

لە ئێرە زانیاری زۆرتر هەیە،
https://en.wikipedia.org/wiki/Key_size
بە زمانی ئەڵمانیش هەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: vpn سودی هەیە یان زیان

دەستەکانت خۆش زۆر زۆر سوپاست دەکەم .