1

بابه‌ت: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

تەختەکلیلی Google Gboard و نووسین بە کوردی سۆرانی، ئەندرۆید

کۆمپانیای گووگڵ ماوەیەک پێش ئێستا تەختەکلیلێکی بە ناوی Gboard یەکەم جار بۆ iOS بڵاوکردەوە، ئەو کاتە و ئێستاش بۆ iOS زمانی کوردی سۆرانی تێدا نییە.

بەڵام لە نوێترین وەشانی ئەو تەختەکلیلەدا بۆ ئەندرۆید، زمانی کوردی سۆرانی هەیە و خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم زۆر باش کار دەکات. بۆ خۆم تا ئێستا تەختەکلیلی دیکەم بەکارهێناوە بۆ ئاسانکردنەوەی نووسینەکانم و هەروەها Sync کردنی وشە و ڕێکخستنەکان لە نێوان ئامێرەکانم. بەڵام پاش تاقیکردنەوەی Gboard دەتوانم بڵێم گەشبینم بە داهاتووی و پێم وایە ئێوەش دەتوانن سوودی لێ ببینن.

تا ئێستا کێشەیەکی ئەوتۆم بەدی نەکردووە لەگەڵی و هەست دەکەم لە بەراورد لەگەڵ تەختەکلیلانی دیکە خێراترە.

چەند وێنەیەک،
http://www.webchinupload.com/f/2017-03/1c15d7386ef3c28537d189af46a7ef8d.png

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/5133bd7f687ce41019549618ba274889.png

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/57284f594f72b07e4d33a5becb786fdf.png

داگرتنی Google Gboard بۆ ئەندرۆید لە Google Play

https://play.google.com/store/apps/deta … &hl=en

داگرتنی Google Gboard بۆ iOS لە AppStore

https://itunes.apple.com/us/app/gboard- … 00242?mt=8

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

ماوەیەک پێش ئێستا زمانی کوردی بۆ زیادبوو بەکارمهێنا هاوشێوەی swiftkey چەند پیتێکی هەڵەی هەبوو بەس نازانم ئێستا چاکراوە یان نا

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

3

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

نازانم ئەوەی من بەکاری دەهێنم کێشەی تێدا نابینم، دیارە دیزاین و Layout کەمێک جیاوازیی دەبێت لە نێوان تەختەکلیلەکان، ڕاهاتن لەسەر Gboard شتێکی ئەوتۆی نەویست بۆ من کە پێشتر Swiftkey ـم بەکارهێناوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

من swiftkey بەکاردێنم بەڕاستی هەم خێرا هەم ئاسان بۆ ئەندرۆید ، نازانم ئەمەیان چۆنە .
بەڵام بۆ ئایفۆن دامگرت کوردی تیادا نەبوو ، هەروەها swiftkey ش بۆ ئایفۆن کوردی تیانەبوو ئایا هیچ کیبۆردێک هەیە بۆ ئایفۆن و ئایپاد کوردی تیادابێت؟

دەست خۆش

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

5

منیش ئه‌مه‌ به‌کارده‌هێنم ماوه‌ی ٢ مانگێک دەبێت هیچ عه‌یبێکی نی یە تائێستا

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

6

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

دەستەکانت خۆش کاکە ئاسۆ هەمیشە بەردەوام بە لە کارە باشەکانت

7

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

فرمان نووسی:

من swiftkey بەکاردێنم بەڕاستی هەم خێرا هەم ئاسان بۆ ئەندرۆید ، نازانم ئەمەیان چۆنە .
بەڵام بۆ ئایفۆن دامگرت کوردی تیادا نەبوو ، هەروەها swiftkey ش بۆ ئایفۆن کوردی تیانەبوو ئایا هیچ کیبۆردێک هەیە بۆ ئایفۆن و ئایپاد کوردی تیادابێت؟

دەست خۆش

تەختەکلیلی سەربەخۆی تاکی کوردی سۆرانی لە AppStore هەیە، دیارە Swiftkey بەڵێنیان داوە کە سۆرانی بەڕێوەیە، بەڵام کاتیان دیاری نەکردووە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

بەناوی چیەوە زۆر بەدوایدا گەرام نەمدۆزیەوە

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

9

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

Kurdish Keyboard

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: تەختەکلیلی گووگڵ Gboard بۆ ئەندرۆید و هەبوونی کوردی سۆرانی

ئاسۆ نادری نووسی:

Kurdish Keyboard

من ئێستا ئەوەی نووسیوومە بە kurdih keyboard ە ئەوانەم پێی نووسیووە