بابه‌ت: پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتی کارناکات

سڵاو بەڕێزان ،
پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتیم دامەزراند و چالاکم کرد و پرسیار و وەڵامەکەشم دانا بەڵام زۆرجار کە وەڵام دەنوسیت دوبارە داوای دەکاتەوە واتە جێبەجێ کردنەکە ڕونادات . هۆی چیە؟
سوپاس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتی کارناکات

لە وێپچنیش هەمان کێشە هەیە ئەوە ڕوودەدات کاتێ دوو ئەکاونت لەڕۆژێکدا درووست بکەیت یان ڕاستەوخۆ دوای دوو پەیام بابەت دابنێی من نزیکەی 18 ئەکاونتم هەیە لە وێپچن بەهۆی ئەو پێوەکراوەوە

وه‌ڵام: پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتی کارناکات

ئەوە کێشە نییە، ئێمەش ئەو پێوەکراوەمان بۆ ئەوە داناوە کە تۆ تەنیا یەک ئەکاونتت هەبێت.
کاتێک داوات لێدەکاتەوە، واتە گومان لە ئایپییەکەت هەیە، بۆیە وەک کەسێکی ئاسایی کاری خۆت جێبەجێ بکە کێشەت نابێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتی کارناکات

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەوە کێشە نییە، ئێمەش ئەو پێوەکراوەمان بۆ ئەوە داناوە کە تۆ تەنیا یەک ئەکاونتت هەبێت.
کاتێک داوات لێدەکاتەوە، واتە گومان لە ئایپییەکەت هەیە، بۆیە وەک کەسێکی ئاسایی کاری خۆت جێبەجێ بکە کێشەت نابێت.

دەست خۆش، دیارە هۆکارەکە ئەوەیە چونکە من ئەکاونتی زۆرم دروست کردوە ویستم تاقی بکەمەوە.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: پێوەکراوی سەلماندنی مرۆڤایەتی کارناکات

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەوە کێشە نییە، ئێمەش ئەو پێوەکراوەمان بۆ ئەوە داناوە کە تۆ تەنیا یەک ئەکاونتت هەبێت.
کاتێک داوات لێدەکاتەوە، واتە گومان لە ئایپییەکەت هەیە، بۆیە وەک کەسێکی ئاسایی کاری خۆت جێبەجێ بکە کێشەت نابێت.

کاکە ئاسۆ من هیچ کێشەم نەبوو تائەو کاتەی ئەکاونتێکم وەستا بەناوی abashay کە خۆت ڕایت گرت من ئەکاونتێکی ئاسایم درووست کردەوە بەڵام هەر لەگەڵ داخڵ بوون سەلماندنی مرۆڤایەتی دووبارەدەبوویەوە منیش گوتم لەوانەیە ئەویانشت لەکار خستبێ چوون بەهەمان ناوبوو بەکەمێک جیاوازیەوە وەبەم شێوەیە ئەکاونتەکانم دەستیان بەزیاد بوون کرد من هیچ کێشەیێکم لەگەڵ کەس دانیە تەنها فێربوونم ویستوە و هەر بۆی لەهەوڵدابووم بەس ئەوەندە