1

بابه‌ت: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

سڵاوتان لێ بێت هاوێیان ،

1- لەکاتی داونلۆد کردنی پرۆگرامێک یان تەماشاکردنی فیلمێک لەماڵەوە ئەو کۆمپانییایەی کە خاوەندار پرۆگرامەکە یان فیلمەکە دەکات بەهۆی IP ەوە   یان بەهۆی ID ەکەتەوە ئەتدۆزێتەوە و ئاشکرات دەکات ؟
2- ئایا VPN تەنها IP ەکەت دەگۆڕێت یان ID ەکەشت دەگۆڕێت ؟
3-  وە ئایا یەکسەر لەکاتی تەماشا یان داونلۆدەکە ئەتدۆزێتەوە یان لەدووای ؟
    چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێزتانم.

2

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

vpn تەنها بەرپرسە لەشوێنی ئێستات ئیدیش ژمارەی کەسی ئامێرەکەتە کە لەڕێگای vpnەوە ناگۆڕێ

3

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

بەڕێزم دەکرێ زیاتر ڕونکدنەوەی لەسەر بدەیت ئەگەر زەحمەت نییە باش لە مەبەستان نەگەیشتم , مەمنوون دەبم .

4

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

بەڕێزم دەکرێ زیاتر ڕونکدنەوەی لەسەر بدەیت ئەگەر زەحمەت نییە باش لە مەبەستان نەگەیشتم , مەمنوون دەبم .

5

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

برا جوانەکەم هەموو ئامێرێک جا مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەت هەڵگری di یێکە کە گۆڕینی شارەزایێکی زۆری دەوێت تئێستا هیچ شتێکم نەدیوە بە vpn بتوانیidبگۆڕێت بەڵام ئایپی شتێکی ئاسان و سادەیە دەکرێت بەئاسانی بە هەزاران بەرنامە دەگۆڕێت واتا ئای دی ناگۆڕێت بەڕای من

6

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

زۆر سوپاست دەکەم ، دەسخۆش بۆ وەڵامەکەت

7

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

زۆر سوپاست دەکەم ، دەسخۆش بۆ وەڵامەکەت

8

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

heoram نووسی:

زۆر سوپاست دەکەم ، دەسخۆش بۆ وەڵامەکەت

شادبیت

9

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

VPN تەنیا ترافیک تشفیر دەکات.

واتە وا دابنێین تۆ لە domain.com فایلێک دادەگریت، ئەگەر VPN بەکار نەبەیت، کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێتەکەت یان هەر لایەنێکی دیکە کە دەستی بگاتە هێڵی ئینتەرنێتەکەت، دەتوانێت هەموو شتێک لە بارەی ئەو داگرتنەوە بزانێت، وەک ئەوەی چیت داگرتووە، کەی داتگرووە، قەبارەی چەند بووە، لە کوێوە و هتد... هەموو شتێک.

ئەگەر VPN بەکار ببەیت، ئەوان تەنیا دەتوانن ئەوە ببینن کە تۆ لە کۆمپیوتەری خۆتەوە پەیوەندییەکت درووست کردووە لەگەڵ ئەو VPN ـەوە کە پەیوەندیت لەگەڵ کردووە، بەڵام چی دەکەیت و دوای ئەوە ئایا پەیوەندیت کردووە بە domain.com کردووە یان ماڵپەڕی دیکە نازانن.

بۆیە لەوێدا کاریان زۆر دژوار دەبێت بۆ ئەوەی بزانن کە تۆ چی دەکەیت کاتێک VPN بەکار دەبەیت. ئەمەش مەبەستی بەکارهێنانی VPN ـە.

بەڵام ئەوە تەنیا بۆ کاتێکە کە VPN بەکار ببەیت. ئەو Username و Password ـەی کە لە domain.com هەتە، پەیوەندی بە VPN ـەوە نییە، لە داتابەیزی ئەو ماڵپەڕە پاشەکەوت کراون، چ VPN بەکار ببەیت یان نە، ئەو زانیارییانە هەر لە داتابەیزی ئەو ماڵپەڕە دەبن و دەمێننەوە پاش ئەوەی کە VPN ـەکەشت دابخەیت. بەڵام هەتا ئەو کاتەی VPN بەکار دەبەیت، هەموو زانیارییەکان بە ئەو Username & Password ـەشەوە شاراوە دەبن بۆ چاوی دەرەکی.

سبەی کە دزە کران بە ئەو زانیارییانە و دەستی کەسی تر کەوتن، ئەو کاتە دەکرێت بزانن تۆ کێ بوویت و چیت داگرتووە و هتد... بۆیە ئەو مەسەلەی ID و شتانە باسی دیکەیە، تێکەڵاوی VPN مەکە. تۆ تەنیا بیر لەوە بکەوە کە VPN بۆ پاراستنی ئەو پەیوەندییە ڕاستەوخۆیە بەکار ببەیت، نەک بۆ زانیارییەک کە لە دوای خۆت بەجێی دەهێڵیت، کە Username & Password ـت لە شوێنێک هەیە و زانیاری لەسەر ئەو ئەکاونەتەت لەو ماڵپەڕە بەجێ دەهێڵیت، ئەوە لە خۆیدا هەڵەیە/لاوازییە کە درووست دەبێت لە پرۆسەی شاردنەوەی خۆت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

زۆر زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆ ئەو ڕونکردنەوەیە دەست خۆش

11

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارەی IP و ID پەیوەندییان بە VPN ەوە

زۆر زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆ ئەو ڕونکردنەوەیە دەست خۆش