1

بابه‌ت: لە دابەزاندنی sql دا، پرسیارێك؟

لە دابەزاندنی داتابەیسدا فایلەكە لەكاتی دابەزاندنیدا دەگاتە 60.6MB كەچی كە sql دێتە ناو كۆمپیوتەر دەبێتە 13KB !باشە ئەوە كێشەیە یان هەر شێوازی دابەزاندنەكە خۆی وەهایە؟

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

2

وه‌ڵام: لە دابەزاندنی sql دا، پرسیارێك؟

١٣ کیلۆبایت درووست نییە، لە کاتی داگرتن دا کێشەی بۆ درووست بووە، ئەوە زۆربەی کات پەیوەندی بە سنووردارییەکی هۆستەوە هەیە و پەیوەندی بە PunBB ـەوە نییە.

هەروەها تکایە لە سەردێڕی بابەتەکانت \ مەنووسە، ئێمە لە کوردیدا بە ئەو شێوەیە ناینووسین، بەڵکوو دەنووسین / هەرچەندە هیچ کامیان گوونجاو نین لە سەردێڕدا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: لە دابەزاندنی sql دا، پرسیارێك؟

ئاسۆ نادری نووسی:

هەروەها تکایە لە سەردێڕی بابەتەکانت \ مەنووسە، ئێمە لە کوردیدا بە ئەو شێوەیە ناینووسین، بەڵکوو دەنووسین / هەرچەندە هیچ کامیان گوونجاو نین لە سەردێڕدا.

پەسەند كرا. وابزانم یەكەم جارە بینووسم

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی