1

بابه‌ت: چۆن هارددیسكی ده‌ره‌كی فۆرمات بكه‌م؟

سڵاو به‌ڕێزانم...
ئازیزانم..
من كۆمپیوته‌رێكی دیسك تۆپم هه‌بوو و خه‌راپ بوو و هارده‌كه‌ی (1 تێڕابایت)ـه‌ و (External case) بۆ كڕیووه‌ و ئێستا بووه‌ته‌ هاردی خارجی، تا ئێره‌ ئاساییه‌.
پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كاتێك هارده‌كه‌ ڕه‌بتی لاپتۆپه‌كه‌م ده‌كه‌م چوار پارتێشن بۆ به‌شی پارتێشنكان زیاد ده‌بن هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ هێلی سوور ده‌وره‌م داون، ئایا چۆن بتوانم هارده‌كه‌م فۆرمات بكه‌م و ته‌نها یه‌ك پارتێشن بمێنێته‌وه‌؟.
http://www.webchinupload.com/f/2017-04/ … 9e0760.jpg
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت بۆ به‌ڕێزتان

2

وه‌ڵام: چۆن هارددیسكی ده‌ره‌كی فۆرمات بكه‌م؟

لە Run یان خانەی گەڕان بنووسە

mmc compmgmt.msc

ئەو کاتە Computer Management دەکرێتەوە.

لەوێدا لە بەشی Storage (من ویندۆز ١٠ م لە بەردەستە بۆ ئێستا)، کرتە لە Disk Management بکە.
http://www.webchinupload.com/f/2017-04/ … 55d5b8.png

لەو بەشەدا هاردەکانت دەبنیت لەگەڵ ئەوەی کە دەرەکییە و پارتیشنەکانی هەیە. بیدۆزەوە و دڵنیابە کە هەموو داتای گرینگت پاشەکەوت کردووە پێش بەردەوامبوون.
http://www.webchinupload.com/f/2017-04/ … 3484fd.png

یەک دوای یەک کرتە بکە لە پارتشنەکانی هاردە دەرەکییەکە و Delete Volume / Partition هەڵبژێرە و پارتیشنەکان بسڕەوە.

کە هەموویانت سڕیەوە ئەو کاتە هاردە دەرەکییەکە وەک یەک هاردی پارتیشن نەکراو دەردەکەوێت کە هەموو قەبارەکەی دەبێت.

کرتەی ڕاستی لەسەر بکە و Create Volume / Partition هەڵبژێرە و لە هەموو هەنگاوەکاندا Next کرتە بکە و قەبارەی دەستکاری مەکە. کە لە درووستکردنی پارتیشنەکە تەواو بوو، ئەو کاتە هاردەکەت بووە بە یەک پارتیشن کە هەموو قەبارەکەی هەیە.

هەر ئەوەندەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن هارددیسكی ده‌ره‌كی فۆرمات بكه‌م؟

ده‌سته‌كانت خۆش كاك ئاسۆی زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویست
هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێزتم جێ به‌جێ كرد و زۆر سه‌ركه‌وتووبوو، هه‌ربژیت ئازیزم.