1

بابه‌ت: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

سووپاس بۆ خوا دوای ماوەیەک کار کردن لەسەر مالپەڕی ڕاشکاو توانیمان پرۆژەکە تەواو بکەین و بڵاووی بکەینەوە
ماڵپەڕی ڕاشکاو ماڵپەێکی کوردی هاوشێوەی ماڵپەڕی الصراحە یە بە تەکنێک و دیزاینێکی جیاواز هەوڵمانداوە وەکو کورد خاوەنی ماڵپەڕێکی هاو شێوە بین بۆ بینین و بەشداریکردن لەمالپەڕ سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://rashkaw.com/

127.0.0.1

2

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

دیزاینه‌كه‌م به‌ دڵه‌ ،ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام گرینگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت.
دووباره‌ ده‌ست خۆش.

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

3

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

هەرچەندە تێنەگەشتم کە کاری ماڵپەڕەکە چییە، بەڵام سادە و جوانە، دەستخۆش.
تەنیا تێبینیم ئەوەیە کە Line Height دابنرێت بۆ * لە CSS دا چوونکە لە هەندێک شوێندا نووسینەکان / پیتەکان چوونەتە نێو یەکترەوە،

line-height: normal;
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

ali dler نووسی:

دیزاینه‌كه‌م به‌ دڵه‌ ،ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام گرینگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت.
دووباره‌ ده‌ست خۆش.

زۆر سپاس کاک عەلی بە پێی توانا هەوڵ ئەدەین بەخەڵیکی بناسێنین

127.0.0.1

5

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

ئاسۆ نادری نووسی:

هەرچەندە تێنەگەشتم کە کاری ماڵپەڕەکە چییە، بەڵام سادە و جوانە، دەستخۆش.
تەنیا تێبینیم ئەوەیە کە Line Height دابنرێت بۆ * لە CSS دا چوونکە لە هەندێک شوێندا نووسینەکان / پیتەکان چوونەتە نێو یەکترەوە،

line-height: normal;

زۆر سپاس کاک ئاسۆ بۆ تێبینیەکەت ، لەم مالپەڕە خۆت تۆمار ئەکەیت دوای خۆتۆمار کردن لینکێکت هەیە بەهۆی ئەو لینکەوە خەلک ئەتوانن پەیام و رەخنەو پێشنیارت بۆ بنووسن  بە بێ ئەوەی بزانی کێن ، دواتر  ئەچیتە ژوورەوە بۆ هەژمارەکەت و پەیامەکان ئەخوێنیتەوە کە بۆت نێردراون.

127.0.0.1

6

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

دەستخۆش، هەمان کاری https://www.sarahah.com/ دەکات.
پێم خۆشە کە کوردێک دایناوە، هەموو کەسێک لێرە ئێستا https://www.sarahah.com/ بەکار دەبات. هیوای سەرکەوتن.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

ئەمە شێواز و جۆری زۆری هەیە، دیارە بیرۆکەکە زۆر کۆنە، لە بیرم دێ کاتی خۆی هەر یەکێکی دیکەی عەرەبی هەبوو بە ناوی عرب فورم، کە کاری هاوشێوەی دەکرد، بە ئینگلیزیش هەمان جۆرە ڕاژە دەمێکە هەیە، بۆچی ئێستا لە نێو عەرەبەکان دووبارە سەری هەڵداوەتەوە دڵنیا نیم. بەڵام دیسانەوە کارەکە سادەیە و داڕشتنی ماڵپەڕەکەش سووکە، کە جێی دەستخۆشییە و لە هەمووی گرینگتر بەردەوامبوونە.

لە ئەو جۆرە ماڵپەڕانە هەموو کات دۆمەینی کورت بەکار دەبرێت، ڕاستە rashkaw.com دۆمەینی سەرەکییە، بەڵام لە کاتی درووستکردنی هەژمار دا ببێتە شتێکی وەک username.123.com، واتە دۆمەینێکی سێ پیتی یان تا دەکرێت کورت بێت و پاشگرەکەی ئاسایی بێت، ئەو کاتە Share کردنی ئەو بەستەرە زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ بەکارهێنەر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8 (دەستکاری کراوە: shahram.webdev 2017-04-07 11:18:38)

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

كارێكی جوانه‌ و دیزاینه‌كه‌ی جوانه‌ .

یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌م تاگه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

<meta http-equiv="content-type" content="text/html"; charset="UTF-8">

ئه‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ بنوسرێت واتا تاگی سه‌ره‌وه‌ یه‌ك (") زیاده‌ كه‌ هه‌ڵه‌ دروست وه‌كات ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆده‌كانت بكه‌ی
ئه‌مه‌ له‌ جیاتی دابنێ:

 <meta http-equiv="Content-Type" content="text/html;charset=UTF-8"> 

هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی html 5 به‌كار دێنی كه‌واته‌ پێویست به‌م تاگه‌ ناكات ده‌توانی كورتی كه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌:

 <meta charset="UTF-8"> 

هه‌روه‌ها له‌ ناو كۆده‌كانت له‌ هێلی 115 ئه‌م تاگه‌ی <center> به‌كارت هێناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ كار كه‌وتوه‌ ئیتر به‌كار نایێت له‌ html 5 له‌ بری ئه‌مه‌ ئه‌توانی css به‌كار بێنی.

هه‌میشه‌ كۆده‌كانت له‌م به‌سته‌ره‌ HTML Validatorhttps://validator.w3.org/ چێك بكه‌ بزانه‌ چ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌.

من هه‌وڵ ناده‌م باشترین بم..هه‌وڵ ئه‌ده‌م باشتربم له‌ خۆم.

9

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

Rawan نووسی:

دەستخۆش، هەمان کاری https://www.sarahah.com/ دەکات.
پێم خۆشە کە کوردێک دایناوە، هەموو کەسێک لێرە ئێستا https://www.sarahah.com/ بەکار دەبات. هیوای سەرکەوتن.

زۆر سوپاس بەرێز Rawan , لە راستی دا ماڵپەڕی الصراحە بۆ خۆی کۆمەڵێک  session بەکار دەبات کە زۆر گوماناوین ، وێنەکەشم لەلابوو بەداخەوە ئێستا بەردەست نییە ئەگینا لێرە بۆم دا ئەنان کە هاکەرێکی میسری شیکردنەوەی  زۆر جوانی لەسەر ئەو ماڵپەڕە کردبوو.

127.0.0.1

10

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەمە شێواز و جۆری زۆری هەیە، دیارە بیرۆکەکە زۆر کۆنە، لە بیرم دێ کاتی خۆی هەر یەکێکی دیکەی عەرەبی هەبوو بە ناوی عرب فورم، کە کاری هاوشێوەی دەکرد، بە ئینگلیزیش هەمان جۆرە ڕاژە دەمێکە هەیە، بۆچی ئێستا لە نێو عەرەبەکان دووبارە سەری هەڵداوەتەوە دڵنیا نیم. بەڵام دیسانەوە کارەکە سادەیە و داڕشتنی ماڵپەڕەکەش سووکە، کە جێی دەستخۆشییە و لە هەمووی گرینگتر بەردەوامبوونە.

لە ئەو جۆرە ماڵپەڕانە هەموو کات دۆمەینی کورت بەکار دەبرێت، ڕاستە rashkaw.com دۆمەینی سەرەکییە، بەڵام لە کاتی درووستکردنی هەژمار دا ببێتە شتێکی وەک username.123.com، واتە دۆمەینێکی سێ پیتی یان تا دەکرێت کورت بێت و پاشگرەکەی ئاسایی بێت، ئەو کاتە Share کردنی ئەو بەستەرە زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ بەکارهێنەر.

لەڕاستی دا ئەم بیرۆکەیە وەکو بەرێز باست کرد کۆن و دەمێکە هەن تەنانەت عەرەبیەکەش فکرەکەی لە ماڵپەڕی ask.fm وەرگرتووە ، بۆ بابەتی دۆمەین نەمیش خۆشت ئەزانیت ئێتسا لە بازاڕی فرۆشتنی دۆمەین دا قۆرخ کاریەک هەیە ، ئەگەر بتەوێت  دۆمەینێک وات دەست بکەویت پێویستە پارەیەکی زۆرتر بدەیت ، یاخود جیگرەوەیەکی تر بەکار بهێنین  ئەویش سود وەرگرتنە  لەو ماڵپەڕانەی کە بۆ کورت کردنەوە لینک بەکار دەهێنرێت

127.0.0.1

11

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

shahram.webdev نووسی:

كارێكی جوانه‌ و دیزاینه‌كه‌ی جوانه‌ .

یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌م تاگه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

<meta http-equiv="content-type" content="text/html"; charset="UTF-8">

ئه‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ بنوسرێت واتا تاگی سه‌ره‌وه‌ یه‌ك (") زیاده‌ كه‌ هه‌ڵه‌ دروست وه‌كات ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆده‌كانت بكه‌ی
ئه‌مه‌ له‌ جیاتی دابنێ:

 <meta http-equiv="Content-Type" content="text/html;charset=UTF-8"> 

هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی html 5 به‌كار دێنی كه‌واته‌ پێویست به‌م تاگه‌ ناكات ده‌توانی كورتی كه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌:

 <meta charset="UTF-8"> 

هه‌روه‌ها له‌ ناو كۆده‌كانت له‌ هێلی 115 ئه‌م تاگه‌ی <center> به‌كارت هێناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ كار كه‌وتوه‌ ئیتر به‌كار نایێت له‌ html 5 له‌ بری ئه‌مه‌ ئه‌توانی css به‌كار بێنی.

هه‌میشه‌ كۆده‌كانت له‌م به‌سته‌ره‌ HTML Validatorhttps://validator.w3.org/ چێك بكه‌ بزانه‌ چ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌.


دەست خۆش کاکە شەهرام ،  انشاللە ئەوانیش چاک دەکەم ، لەڕاستیدا بەشی زۆری کارەکان بەر هەمی تاکە کسییە ، خۆم هەلساوم بە کارەکان چ  لە front-end و back-end  تەنانەت بۆ تێستی  سکویریتیەکەشی ، لەبەر ئەوە ببورن لە هەر کەموو کوڕیەک

127.0.0.1

12

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

دۆمەینێک وات دەست بکەویت پێویستە پارەیەکی زۆرتر بدەیت

دۆمەین لە کورد مەکڕە، ئەو کاتە باسی ئەم کێشەیە بوونی نییە.
ئێستا ئەوەندە پاشگری سەیر، کورت و باش هەیە کە هەر دەتوانیت دۆمەینێکی کورت تۆمار بکەیت.


ئەویش سود وەرگرتنە  لەو ماڵپەڕانەی کە بۆ کورت کردنەوە لینک بەکار دەهێنرێت

ئەوەش بیرۆکەیەکی باش نییە، چوونکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆت دا نابێت، من پێم وایە کە مادام کارەکەت وا دەست پێکردووە کە هەمووی بەرهەمی خۆتە، گرینگە کە بە ئەو شێوەیە بەردەوامیی هەبێت، ئەگەر نە ئەوە وەک خاڵێکی لاوازی پرۆژەکە دەمێنێتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: مالپەڕە ڕاشکاو هەڵبسەنگێنن

pewesty ba berokay nweya

ئه‌گه‌ر متمانه‌ت به‌ خۆت بێت مانای ئه‌وه‌ نیه‌ خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانی ..
Steve Jobs 1955-2011