1

بابه‌ت: سبەی کۆنفرانسی ساڵانەی گووگڵە، Google I/O 2017

سڵاو هاوڕێیان،

ویستم بە بیرتان بهێنمەوە کە سبەی ١٧ی مانگی ٥، یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ساڵانەی گووگڵ دەبێت لە ژێر ناوی Google I/O، گرینگی ئەو کۆنفرانسە لەوەدایە کە گووگڵ بیر و بۆچوونی خۆی و هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدانی ڕاژە و بەرهەمەکانی بۆ ساڵی داهاتوو دەخاتە ڕوو.

http://www.webchinupload.com/f/2017-05/1ededb304f8c7dddce011814a9b169cf.png

لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش باس لە تێڕوانینی خۆیان دەکەن بۆ داهاتووی درێژخایەن و چۆن دەیانهەوێت بەشێک بن لە پەرەپێدان و باشترکردنی.

لە هەمان کۆنفرانسدا باس لە داهاتووی سیستەمەکانی وەک ئەندرۆید و Chrome OS دەکرێت، هەروەها لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە سەری هەڵداوە کە گووگڵ کار لەسەر داڕشتنی سیستەمێکی نوێ دەکات کە وەشانێکی باشتری ئەندرۆید بێت لە ژێر ناوی Fuchsia OS دا بڵاو بکرێتەوە، تا ئێستا بە شێوەی فەرمی نەسەرلمێندراوە لە لایەن گووگڵ ـەوە، بەڵام وێنەی سیستەمەکە و ڕوومەتی لەسەر وێب دەرکەوتوون. بزانین سبەی هیچ باسی لەسەر دەکرێت یان نەخێر.


لە ئەم بەستەرە نووسراوە کە باسە سەرەکییەکان لەسەر چی دەبن،
https://events.google.com/io

دیارە پەخشی ڕاستەوخۆیان دەبێت،
https://events.google.com/io/schedule/?section=may-17

بەشی سەرەکی کە Google Keynote دەبێت و بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک درێژەی دەبێت. لە بەستەری سەرەوە بەستەری پەخشی ڕاستەوخۆ دادەنێین کە چالاک کرا.

کاتی پەخشکردن کاتژمێر ٨ی ئێوارە دەبێت بە کاتی هەولێر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: سبەی کۆنفرانسی ساڵانەی گووگڵە، Google I/O 2017

دەستخۆش کاک ئاسۆ.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: سبەی کۆنفرانسی ساڵانەی گووگڵە، Google I/O 2017

دەستت خۆش بیت

4

وه‌ڵام: سبەی کۆنفرانسی ساڵانەی گووگڵە، Google I/O 2017

ده‌ستتت هه‌ر خۆشبێت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri