1

بابه‌ت: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

سلاو هاورێیان ئەم کێشەیە جیە ؟

ئایا پەیوەندی بە هارد ەوە هەیە ؟

http://www.webchinupload.com/f/2017-05/ffbf9ed7ec88ec4cb6e437d3fa2db4b1.png

ShaQaMi_Sha3eR

2

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

کێشەی خودی ویندۆز نییە، بەڵکوو ئاگادارت دەکاتەوە کە هاردەکەت/یەکێک لە هاردەکانت لە کۆتایی ژیانی نزیک بووەتەوە. ئەگەر فایلی گرینگت لەسەری هەیە بیگوێزەوە شوێنی دیکە تا درەنگ نییە و بە تەواوی نەفەوتێن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

کاک ئاسۆ واتە  هیچ جارەیەکی نیە ؟ چاکردنێک یان ریکۆڤەری شتێکی وا



ببورە لەبەر خاوی خەتەکە دوو بابەت بلاو بویەوە

ShaQaMi_Sha3eR

4

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

کاتێک سیستەمەکەت بە ئەو شێوەیە بێتە دەنگ، واتە بە زووترین کات شتەکانت بگوێزەوە و هاردەکە چیتر بەکار مەبە، هەرچی زۆرتر بەکاری ببەیت شانسی لە ناوچوونی فایلەکانت زۆرتر دەبن.

ئەو جۆرە کێشانە پەیوەندییان بە Hardware ـەوە هەیە و بە پرۆگرام چارەسەر ناکرێن، بۆیە کاتی لەسەر بە فیڕۆ مەدە. ئەگەر فایلەکانت بۆ گرینگە، گواستنەوەکەتان جێبەجێ بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

WlaT_ShaQLaWa نووسی:

کاک ئاسۆ واتە  هیچ جارەیەکی نیە ؟ چاکردنێک یان ریکۆڤەری شتێکی وا



ببورە لەبەر خاوی خەتەکە دوو بابەت بلاو بویەوە

پێویستە زانیاریەکانت بگوایتەوە چونکە هاردەکەت وەک بەڕێز ئاسۆ گوتی کۆتایی هاتوە کوردی پەی پێی دەڵێن نزیک لە ئێکسپایر بوونە

6

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

زۆر سوپاستان ئەکەم دەستان خۆش بێت
بەلام هیچ فایلێک لەسەر هاردەکە نیە !

ShaQaMi_Sha3eR

7

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

کەواتە هیچی لێ مەکە و بیگۆڕە. فڕێی بدە. بیشکێنە. ئەوەیان ئیتر ئارەزووی خۆتە. بەڵام ئەوە بزانە کە ئەو هاردە چیتر بە کەڵکی بەکارهێنان نایەت، شتی لەسەر پاشەکەوت مەکە و دانایەکی دیکە بەکار ببە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ویندۆز ١٠

زۆر باشە برام سوپاس بۆ هاوکاریت کاک ئاسۆ

ShaQaMi_Sha3eR