1

بابه‌ت: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

ماوەی ١٠ سالە کۆمپیوەرێک بەکار دێنم جۆری لاپتۆپ dellە ئەمرۆ لاکاتی کار کردندا چەند هێلکی سپی لەسەر شاشەکە دەر کەووت دوای ٢ چرکە شاشاکەی کوژایەوە ئیتر لەکار کەوت، بەلام دەنگی پانکەی کۆمپیوتەرەکە کاردەکات، کاتێک پەنجە دەنێم بە هەر دوگمییەکی سەر کیبۆردەکە دەنگی دێ ،ئەمرۆ شاشەی دیسکتۆپم پیوە بەست بەلام کاری نەکرد ،ئایە ئەم کۆمپیوتەرە زانیارییەکانی نیو هاردەکە دەمێنیت یان لەکاتی چاکردنەوەی شاشەکە زانیارییەکانی نیوە هاردەکەکە دەسرێنەوە؟ سوپاس بۆ هەربەرێزیک زانیاریم بداتی

2

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

وێنه‌يه‌ك دابنێ بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ت زياتر ڕوونتربێت
به‌رائى خۆمه‌وه‌ واى بۆده‌چم له‌وانه‌يه‌ كێشه‌ له‌ بايۆسه‌كه‌ت يا په‌نكه‌كه‌ت هه‌بێت
له‌وانه‌شه‌ هارد رامه‌كه‌ت كێشه‌ى نه‌بێت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

3

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

world نووسی:

وێنه‌يه‌ك دابنێ بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ت زياتر ڕوونتربێت
به‌رائى خۆمه‌وه‌ واى بۆده‌چم له‌وانه‌يه‌ كێشه‌ له‌ بايۆسه‌كه‌ت يا په‌نكه‌كه‌ت هه‌بێت
له‌وانه‌شه‌ هارد رامه‌كه‌ت كێشه‌ى نه‌بێت

شاشەی رشە کار ناکات برام نازانم وێنەی کوێت دەوێ

4 (دەستکاری کراوە: world 2017-05-31 21:14:31)

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

اكاتێک پەنجە دەنێم بە هەر دوگمییەکی سەر کیبۆردەکە دەنگی دێ

له‌وانه‌يه‌ هه‌ر ئه‌م وه‌لامه‌ بێت له‌سه‌ره‌وه‌ نووسيم بۆت
به‌رائى خۆمه‌وه‌ واى بۆده‌چم له‌وانه‌يه‌ كێشه‌ له‌ بايۆسه‌كه‌ت يا په‌نكه‌كه‌ت هه‌بێت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

5 (دەستکاری کراوە: HawrazBakrajo 2017-05-31 23:34:05)

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

ئەگەرێکی زۆری هەیە خەتای ڕام بێت کاتێک ڕام لەکار ئەکەوێت ئیتر ڕونما نادات بە شاشە ، ڕامێکی تر بکەسەری بۆ تاقیکردنەوە بۆئەوەی دڵنیابیتەوە لێی

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

6

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

کاتێک پەنجە دەنێم بە هەر دوگمییەکی سەر کیبۆردەکە دەنگی دێ ،ئەمرۆ شاشەی دیسکتۆپم پیوە بەست بەلام کاری نەکرد ،ئایە ئەم کۆمپیوتەرە

لە ئێرەدا، لە ئەو کاتەی کە دەنووسێت پەنجە بنێ بە دووگمەیەکەدا، دەشنووسێت کە بۆ، لە بەر چ هۆکارێک ئەو کارە بکەیت، ئەوە کێشەی کۆمپیوتەرەکەتە، باشتر وایە بە مۆبایلێک وێنەیەکی ئەو کات و چرکەیە بگریت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

ئاسۆ نادری نووسی:

کاک ئاسۆ ئیستا شاشەکە رەشە لە کار کەوتووە  ،،مەبسم ئەوەیە کە دنگی کیبۆرد دێت بۆ ئەوەیە کە ئەم کۆمپیوتەوە نە سوتاوە دەتوانم جاریکی تر زانیییارییەکانی نیو هاردەکە بەدەست بێنمەوە

8

وه‌ڵام: ئایە کۆمپیوتەرەکەم سووتوە؟

بۆ ئەوەی بزانیت، دەبێت هاردەکەی دەربهێنیت و لە کۆمپیوتەرێکی دیکەی ببەستیت، بە بەکارهێنانی Adapter ـێکی وەک ئەوە،
https://images-na.ssl-images-amazon.com … L1500_.jpg

https://www.amazon.com/dp/B00HJZJI84/re … lzbHCGK82G

کە لە هەموو بازاڕاەکاندا هەیە و هەزرانە. یان هەر ڕاستەوخۆ لە کۆمپیوتەرێکی دیکەی ببەستە و بزانە هاردەکە دەکرێتەوە یان نە. لەوە زۆرتری ناوێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com