1

بابه‌ت: ئایا هاردی جۆری SATA ATA کۆمپیوتەر خاو دەکاتەوە ؟

سڵاوتان لێبێت

Macbook pro 2011
Core i7  2.7GH
Ram 16GB DDR3
Hard 1TB (not SSD)

کۆمپیوتەرێکی ماک بەم مواصەفاتانە بەڵام هاردی SSD نەبێت توشی خاوبونەوە دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی IDE بۆ کاری پرۆگرامداڕێژی بە تایبەت ودیزاین ؟؟  ئایا هاردێکی 500GB SSD باشترە لە هاردێکی 1TB کە SSD نەبێت ؟؟
وە چ مارکەیەکی SSD باشە ؟؟
سوپاس

2

وه‌ڵام: ئایا هاردی جۆری SATA ATA کۆمپیوتەر خاو دەکاتەوە ؟

وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە پرسیارانە زۆربەی کات درووست نییە.
بەڵام،
توانای بەکاربردنی کۆمپیوتەر بە مەبەستی نووسینی کۆد نازانم چ پەیوەندی بە چییەوە هەیە، کۆنترین کۆمپیوتەر دەتوانیت کۆدی لەسەر بنووسیت. بە هەرحاڵ، ئەگەر IDE ـەکی تایبەت هەیە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت، سەردانی ماڵپەڕەکەیان بکە و بزانە داواکارییان چییە بۆ ئەوەی کار بکات، لەوێ وەڵامی درووستت دەست دەکەوێت.

باشتر بوون یان خێرابوون یان نەبوونی هاردێک لە یەکێکی دیکە هیچ پەیوەندی بە قەبارەوە نییە، هارد هەیە خێرایە و بە قەبارەی جیاواز دەفرۆشرێت و ئاساییە ئەوەی کە بچووکترە لە گەورەیەکی دیکە خێراتر بێت.

هاردێک کە SSD بێت ٩٩٪ کاتەکان لە هاردی ئاسایی باشتر و خێراترە. بۆ نموونە زۆربەی هاردە ئاساییەکان خێرایی نووسین و خوێندنەوەیان لە 100MB لە چرکەیەکدا تێناپەڕێت، بەڵام هاردەکانی SSD ی زۆربەیان لە ٥٠٠ مێگابایت بۆ سەرەوەیە جگە لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەش، واتە هەر هیچ نەبێت بە لانیکەم ٥ بەرانبەر خێراتر دەبێت کە لە بەکارهێنانی ڕاستەقینەدا جیاوازی زۆر درووست دەکات.

SSD و پرۆسەی درووستکردن و بەهەمهێنانی SSD هەندێک تایبەتە و تەنیا بە چەند کۆمپانیایەک درووست دەکرێت، بەرهەمی کۆمپانیاکانی وەک INTEL, Samsung و Crucial هەموویان باشن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ئایا هاردی جۆری SATA ATA کۆمپیوتەر خاو دەکاتەوە ؟

دەست خۆش کاک ئاسۆ..ڕاستە لەسەر تێکست پادێکیش ئەتوانی کۆد بنوسی بەڵام هەمووکات دروست نیە ،مەبەستی من هەندێ IDE کە زۆر قورسە وەک android studio و Visual Studio چەند ساڵێکە ئیش لەسەر ئەمانە ئیش ئەکەم هەندێ جار کۆمپیوتەر جام ئەکەن یان کارەکانت خاو بۆ ئەکات کە بەکەڵکی کار کردن نایەت یان کاتێک emulator بەکاردێنم. بۆ نمونە لە ویندۆس هەمیشە Ram Rash بەکاردەهێنا بۆ پاکردنەوە و خێراکردنی Ram لەکاتی بەکارهێنانی IDE ،بۆیە مەبەستی من ئەوەبوو هاوسەنگی دروست بکەم لەنێوان ڕام و هارد..
یەک پرسیاری تر بەکارهێنانی دوو هاردی SSD بە قەبارەی 256GB باشترە لە یەک هاردی 500GB ؟؟ واتە دوو هاردەکە بکرێتە یەک خێراتر نابێت ؟؟