1

بابه‌ت: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

مەکۆیەکم دامەزراندووە سپامێکی زۆر ( بەکارهێنەر و بابەت ) زیادبووە خۆکارانە ، ئایا چۆن بیان سڕمەوە و ڕێگری بکەم لە دووبارە بوونەوەی ؟

2

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

پێوەکراوی pun_stop_bots لە ئەم بەستەرە دابگرە و دایبمەزرێنە،
http://punbb.informer.com/extensions

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

دامبەزاند بەس چۆن ئەوانەی ئێستا هاتوونەتە ناو مەکۆکەم بیان سڕمەوە ؟

4

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

ئەوەی کە هەیە، ئایا تەنیا ئەندامە و خۆی تۆمارکردووە، یان بابەتیشیان نووسیووە؟

ئەگەر بابەتیان نووسبێت ئەو کاتە هەندێک وردەکار دەبێتەوە، بە ٢ شێوە کە ئێستا بە بیرم دا بێت دەتوانیت چارەسەرییان بکەیت.

١، بە چوونە سەر ناوی هەر ئەندامێک و کرتە کردن لە سڕینەوەی هەژمارەکەی، لە ئەو کاتەدا بەڵێ بکەیت بۆ سڕینەوەی بابەت و پەیامەکانیشی.
٢، بە بەکاربردنی شتێکی وەک PhpMyAdmin، لەوێدا دەتوانیت بەکارهێنەرەکان بسڕیتەوە، پەیامەکانیشان بە جیا بسڕیتەوە، کێشە لەوەدایە کە ئەندامان تەنیا لە Tableی بابەتەکان شت بەدوای خۆیاندا بەجێ ناهێڵێن، ئەگەر لە PhpMyAdmin کارەکە جێبەجێ بکەیت دەبێت هەموو Table ـە پەیوەندیدارەکان بە سەربەخۆیی چێک بکەیت و خاوێن بکەیت، بۆیە هەڵبژاردەی یەکەم پێشنیار دەکەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

بابەتیشیان نووسیوە ، بەس کێشەکەم ئەوەیە نزیکەی ٨٢٠٠ ئەندامی نایاسایی تۆماربووە من چۆن یەک یەک بیان سڕمەوە کا کاتێکی زۆر ئەبا !

6

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

ئیدی وایە کاک هەڵکەوت، ئەوانە شتانێکن کە دەبێت بیریان لێ بکەیتەوە لە کاتی کردنەوەی مەکۆکانت.

لەوانەیە لە هەمووشی ئاسانتر ئەوە بێت کە دووبارە مەکۆکانت دابمەزرێنیتەوە، ئەگەر ئەندامە ڕاستەقینەکانت زۆر نەبن و بابەتی زۆریان نەنووسیبێت. یان مەکۆکانت بگەڕێنیتەوە بۆ Backup ـێک لە ڕێکەوتێکدا بێت پێش ئەو تۆمار بوونانە. لێرەش دا گرینگی ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە کە Backup هەڵگرتن چەندە گرینگە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

وایە کاک ئاسۆ ، مەجبور ئەبێ وابکەم .

بەڵام ئایا بەو دوو پێوەکراوە Fancy Stop SPAM 1.3.53 و pun_stop_bots ڕیگە دەگرێ لەو سپامە بۆ جاری داهاتوو ١٠٠٪ ئەگەر مەکۆکەم دامەزراندەوە ؟

8

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

لە وێبچن ئەوە بەکار دەبەین و لە ئەو کاتەوە کێشەمان نەبووە، دیارە دەبێت هەندێک ژیرانە بیری لێبکەیتەوە، بۆ نموونە کاتێک مەکۆکانت کوردییە و بەکارهێنەرانی کوردن، ئەو کاتە درووست وایە داوایان لێبکەیت کە بۆ نموونە وشەی کۆنترۆڵکردن بە سۆرانی بنووسن نەک بە لاتینی، ئەوە لە خۆیدا زۆر کاریگەرە لە ڕێگری کردن لە سپام.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

بەڵام ئاخر هەموو کەسێ فۆنتی کوردی نییە بۆیە دەبێ هەمان پیت بێ وەڵامدانەوەکە .

سڕیمەوە مەکۆکە بەڵام کە دامبەزاندەوە یەکسەر ٥ بەکارهێنەر ئاد بوو ، یەکسەر پێوەکراوەکانم جالاک کردەوە وا ئێستا ڕاگیراوە سپام ، بەڵام ئامادەبووانی میوان ١٨ ئۆنلاینەوە ئەبێ ئەوەش سپام بێ ؟ چونکە مەکۆکە جارێ نە ناسراوە !

10

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

لە PhpMyAdmin سەیری Table ی Online بکە دەزانێت کە لە چ ئایپییەکەوە هاتوون، لە گووگڵ بگەڕێ بەدوای IP ـەکان بزانە سەربەکوێن، زۆربەی کات سەر بە ڕۆبۆتەکانی Google & MSN ـنن کە دێن بۆ Index کردنی ماڵپەڕەکەت، کە شتێکی ئاساییە.

بەڵام فۆنت پەیوەندی بە نووسینی کوردییەوە نییە، ئەوە تەختەکلیلە. من پێم وایە کەسێک کە تەختەکلیلی زمانی خۆی نەبێت، ئەو زمانەی کە بەکاری دەبات لە نێو ئەو ماڵپەڕەی کە سەردانی دەکات، سەردانی نەکات باشترە. ئەو کەسانە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن، ویندۆز، ماک، لینوکس هەموویان بۆ خۆیان لە بنەڕەتدا و بەبێ هیچ زیادە دامەزراندێک تەختەکلیلی کوردی باشیان لە خۆ گرتووە، ئیدی بۆچی نییانە و نەیانبێت نازانم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

دەستخۆش کاک ئاسۆ ئێستا کێشەی سپامم نەماوە ، ببورە مەبەستم کیبۆرد بوو .

12

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

کاک ئاسۆ ماوەیەکە ڕۆژانە ١-٢ یوزەر لە خۆیەوە تۆمار دەبێ بە ناوی نەخوازراوە ، هەرچەندە ئەو پلەگینەش ئەکتیڤە ، بەڵام مەکۆکەم بە ئینگلیزییە هەمووی بیرم نەبوو هەوەڵ پێت بڵێم ، چار بۆ ئەوە چییە ؟ لەکاتێکدا ئەوەشم داناوە لەکاتی تۆماربووندا بۆ سەلماندنی مرۆڤایەتی ووشەی کوردی بەکاربەرێ!
ئێستا پۆست ناکەن سپامەکان تەنیا تۆمار دەبن و بەکارهێنەران زیاد دەبن ؟

13

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

پێش ئەوەی ئەمە ڕووبدات، پرسیار و وەڵامت نەگۆڕیوە؟ دەستکارییت نەکردووە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

ka zanem har user dana dana register abe aja prsyar w walamm gore

15

وه‌ڵام: هاتنی سپام بۆ مەکۆکەم

بەڵام بوخچەی Cache ی مەکۆکانت بەتال نەکرد دوای ئەو کارە؟
پێویستە بوخچەی Cache بەتاڵ بکەیت و فایلەکانی نێوی بسڕیتەوە. بە تایبەت ئەوەیان کە ناوی وەک هی Extension ـەکەیە و بە .php کۆتایی دێت، دوای ئەوە پرسیار و وەڵامە نوێکەت کاریگەریی دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com