1 (دەستکاری کراوە: تەمەن 2017-07-26 00:53:30)

بابه‌ت: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

سلاو،
من ماوەیێک دەبێ لە https://invisioncommunity.com ثیم دیزاین دەکەم و دەفرۆشم کە کارەکە وەک خوێک دروست بوە لام لەبەر ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕیێەک کڵانمان هەیە کە بۆ یارییە وە مەکۆکەمان پشت بەستە بە  IP Board جا هەردەم سایتەکەمان هەر بەخۆم دیزاینم کردووە.
سایتەکەمان http://hellshammers.net

جا ئێستا ئەکاونتم لە https://invisioncommunity.com پارەیێکی زۆری تیایە، وە چۆنیەتی ناردنی پارە ئەوان تەها بۆ PayPal دەنێرن, واتە من دەبێ پەی پالم هەبێ تا ئەوان پارەم بۆ بنێرن
ئایا ئەگەر لە کوردستان ڤیسا یان ماستەر کاردێک دروست بکەم دەتوانم لەسەر پەی پال دابنێم؟ وە پاشان پارەکە لە بانک وەرگرمەوە لە کوردستان؟
ئەگەر نا, هیچ ڕێگایێکی تر هەیە؟
من لە هەولێر دەژیم

سووپاس بۆ هەر زانیاریەک smile

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

2

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

ئه‌گه‌ر كه‌سێكت هه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و ده‌توانێت هه‌ژمارێكى په‌یپال بكاته‌وه‌ و تۆبه‌كارى بهێنیت سه‌رهێڵ زۆر شتى پێ بكڕیت

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

3 (دەستکاری کراوە: تەمەن 2017-07-27 23:01:11)

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

kurdm84 نووسی:

ئه‌گه‌ر كه‌سێكت هه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و ده‌توانێت هه‌ژمارێكى په‌یپال بكاته‌وه‌ و تۆبه‌كارى بهێنیت سه‌رهێڵ زۆر شتى پێ بكڕیت

سڵاو,

بەڵی ئەمە دەزانم خەڵک وادەکات, بەڵام پارەکە نزیکەی ٧٠ وەرەقەیێکە ئێستا, ئەمە بێجگە لەوەی کە هەردەم شتەکانیشم هەر دەفرۆشرێن رۆژانە بە بەردەوامی پارە لە ئەکاونتم دەبێ, مانگانە نزیکەی ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ دۆلارە بۆیە وەرگرتنی پێویستە دینارێک و دوو دینار نیە بە چی سەرفی بکەم
----

باشە ئەگەر لە ئەوروپا برادەرێک پەیپاڵم بۆم درووست بکات, ڤیسا یان ماستەر کارد و ئەو شتانەی نایەوێ وەنیە؟ تەنها هەژمارێکم بۆ درووست دەکات لە پەیپاڵ و دەتوانم بەکاری بێنم لە عراق و لە لای خۆم ئەو هەژمارە بکەمەوە؟ بێ کێشەیە؟

سووپاس بۆ وەڵامەکەت smile

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

4

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

بۆ دروست كردنى په‌یپال پێویستى به‌ حسابێكى باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌گه‌ل ناونیشان
بۆ نمونه‌ كه‌سێكت له‌ ئه‌وروپایه‌ و حسابى بانكى هه‌یه‌ زۆر به‌ ئاسانى هه‌ژمارى په‌یپال ده‌كاته‌وه‌ و ده‌توانێت پاره‌كه‌ وه‌ربگرێت
به‌ڵام
ئه‌بێت كه‌سه‌كه‌ ئاگاى له‌ هه‌ندێك شت هه‌بێت بۆ نمونه‌
من خۆم له‌ ئه‌ڵمانیام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌لمانیا ئیشى نه‌بێت ئه‌وا پاره‌ى مانگانه‌ى له‌ JobCeneter  وه‌رده‌گرێت و  حسابى بانكى كه‌سه‌كه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ پاره‌ى بۆ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر
ئه‌گه‌ر داواى statement of account لێ بكه‌ن كه‌ بزانن چه‌ندى وه‌رگرتوه . ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكى وادا ببینن له‌ شوێنێكى تره‌وه‌ پاره‌ى بۆ هاتوه‌ بۆ نمونه‌ له‌م په‌یپاله‌ى كه‌ بۆ تۆ به‌ نمونه‌ نوسیم ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ل ده‌كه‌ن ئه‌و دائیره‌یه‌ حسابى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ڕه‌ش ئیش ده‌كات ڕه‌نگه‌ سزا بدرێت
به‌ڵام بۆ چاره‌ى ئه‌وه‌ ده‌توانێت كه‌سه‌كه‌ى ئه‌وروپا حسابێكى بانكى دابنێ بۆ په‌یپاله‌كه‌ كه‌ له‌لاى هیچ دائیره‌یه‌ك نه‌بێت
یاخود ده‌توانێت حسابێكى تایبه‌تى بكاته‌وه‌ به‌ناوى خۆى به‌لام بۆ تۆ و په‌یپالى له‌سه‌ر دروست بكات كاتێك تۆ مانگانه‌ پاره‌ى ده‌خه‌یته‌سه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت ده‌شتوانێت پاره‌كه‌ت هه‌رچه‌نێك بێت كه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر حسابه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ت بۆت بنێرێته‌وه‌ یان له‌ڕێگه‌ى ebay به‌ paypal شت بكڕیت و بۆت بێته‌وه‌
ڕێگا زۆر هه‌یه‌ بۆ حاڵه‌تێكى وا
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س نه‌بوو په‌یپالى من بنوسه‌ پاره‌كانت وه‌ك پاره‌ى خۆم سه‌یر ده‌كه‌م D: هه‌دیه‌شت بۆ ده‌كڕم
چه‌ند دڵم باشه‌ (:

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

5

بەداخەوە لە کوردستان بانکێکی ئەونە پێشکەوتو و بڕواپێکراو نیە تا پەیپاڵ لەسەر حسابەکەی بکەیتەوە ، ئەگەر بانکێکیش هەبێت لە کوردستان کە لەگەڵ پەیپاڵ بگونجێت من بە کارێکی ئاقڵانەی نابینم بیکەیت .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

6

سووپاس بۆ زانیاریەکانت برام,  sad چۆن دادوبێدادین لە دەست ئەو کوردستانە هههه

بەڕاست, ئەی ئەگەر پەیپاڵ درووست بکەم و بەبێ هیچ حیسابێکی بانک؟ شتی وا دەکرێ؟ پارەی باوێمە سەر پەیپالەکەم بۆ سەرف کردن و شت کڕین لە ئینتەرنێت تەنها.

HawrazBakrajo نووسی:

بەداخەوە لە کوردستان بانکێکی ئەونە پێشکەوتو و بڕواپێکراو نیە تا پەیپاڵ لەسەر حسابەکەی بکەیتەوە ، ئەگەر بانکێکیش هەبێت لە کوردستان کە لەگەڵ پەیپاڵ بگونجێت من بە کارێکی ئاقڵانەی نابینم بیکەیت .

وایە  sad

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

7

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

payoneer  لە عێراق کار ئەکات ئەگەر ئەو شوێنەی پارەکەتی لێ یە سەپۆرتی بکات ،یان حەلی ئەوەیە کەسێکی نزیک و متمانە پێکراوی خۆت لە ئەوروپا پەیپالێک دروست بکات و دواتر پارەکەت بۆ حەواڵە بکاتەوە

127.0.0.1

8

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

بانکی کوردستان هیچ جێگای متمانە نین.
کردنەوەی پەیپاڵ بەبێ حسابێکی بانکی باوەڕپێکراو هیچ سودێکی نابێت
باشترین ڕێگا بۆتۆ
کەسێکت لە دەرەوەی وڵات حسابێکی تایبەتی بکاتەوە تەنها بۆ کارەکانی تۆ بەڵام بەناوی خۆی .چونکە کردنەوەی حسابی بانکی پێویستی بە پاسپۆرتە
کە حسابی بانکیت هەبوو ئینجا پەیپاڵ دەکەیتەوە و بەیەکیان دەبەستی . ئیتر هەرچیت بوێت دەتوانیت بیکەیت یان پارەکەت بۆ بنێرنەوە بە ویسترین یونیون بۆ شارەکەی خۆت

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

9

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

چارەسەرێک گەر دەتەویت پارەکە راکێشیت دەتوانم ئەو کارەت بۆبکەم بە هەلگرتنی رێژەیەک لە پارەکە بۆ ئیمە

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

10

gold-technology.net نووسی:

چۆن وە چەند؟

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

11

تەمەن نووسی:

3% + هەموو باجەکان لەسەرتۆ

12

باجەکان وەکو چی؟

ببورە ئاخیر جار برادەرێک بۆی کردم پارەکانم هەمو دەرهێنا, بەڵام ئێستا دیسان پارەم لە ئەکاونتا زۆربوە و دەموێ دەری بێنم
جا ئەگەر بزانم ڕێژەی هەڵگرتنت زۆر نیە من ئامادەم

سووپاس.

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

13

وه‌ڵام: هەندێک پرسیار دەربارەی ڤیسا یان ماسەر کارد

سڵاو بەڕێزم هەر پرسیارێکت هەیە بیکە بە خۆشعاڵییەوە
وەڵامەکانم بۆت جیاواز دەبن

لەگەڵ ڕێزی برات
https://www.facebook.com/a1brz

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!