21

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەراستى بە داخەوە خوا سەبوریتان بداتەوە ، دوا خەمتان بیت ، کاک ئاسۆ هەمووکات زیندو ئەمینیتەوە ، ئاسۆ کاریکى واى کردوە باستى ئایتى بکریت ناوى ئەو بهینریت .


روحى شاد

22

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر زۆر بەداخەوە sad
بەڕاستی ئەستەمە باوەڕکردن، جێگای ئەو هەرگیز پڕ نابێتەوە، کەس ناتوانێت وەک ئەو بێت. خوای گەورە سەبووری بنەمالەی بدات.
نازانم چ بلێم. زۆر زۆر دلگرانم. ڕوحت شاد مامۆستای گەورە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

23 (دەستکاری کراوە: world 2017-08-06 22:10:13)

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

kuri_kurdm نووسی:

سڵاو!
بەڕێزان هەموو دۆستانی ئاسۆ نادری و هەموو ئەو کەسانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دوور یان نزیک ئاسۆتان ناسیبێت یان بە سەردانی کردنی مەمۆکانی وێبچن ناوی ئاسۆتان بەرچاو کەوتبیت.
برایان خوشکان من برای بچووکی ئاسۆم و ناوم ئازادە و ٣ ساڵ تەمەنم لە ئاسۆ بچووکترە. ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە بەداخەوە ڕاستە و ئاسۆ بە نەخۆشیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گەورەی شاری کارلستاد لە وڵاتی سوید لە بەرواری 5/8/2017 کاتژمێر 5.45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆچی کرد.
بەڕێزان من لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم ئەو ناوەی ئاسۆ ئێستاش لەسەر هێڵە لەبەر ئەوەی هیچ کات کۆمپیوتەرەکەی نەدەکوژاندەوە و ئێستاش هەر ئیش دەکات و بۆیە لەسەر هێڵە.
لە ئێستادا بە هۆی سەرقاڵیمانەوە بۆ ئەوەی لە جەند ڕۆژی داهاتوو تەرمی کۆچکردوو بە خاک بسپێرین و پرسەیەکی شایستەی بۆ ڕێکبجەین ناتوانین زۆر لەسەر ئەم بابەتە بنووسین و لێدوان بدەین.ئومێد بە خوا لە داهاتوو هەموو شتێک ڕوون دەکەینەوە.
ئەمەوێت لە کۆتایی سوپاسێکی زۆر زۆر بنێرم بۆ هەموو ئەو دۆست و برادەر و کەسان و کەسایەتیانەی سەرەخۆشی لێ کردوین و پەیامیان بۆ ناردووین لە ڕێکە جۆرار و جۆرەکانەوە.
لەگەڵ ڕێزم
ئازاد نادری برای کۆچکردوو ئاسۆ نادری
بەرواری 2017/08/06 سوید

خوداى گه‌وره‌ سه‌بوورى بنه‌ماله‌كه‌ى بداته‌وه‌ ته‌مه‌نى درێژى بۆ ئێوه‌ جێ هێشتوه‌ كۆتا ناخۆشيه‌.
به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌م قاره‌مانه‌ خۆبه‌خشه‌ سلاو له‌ خه‌باتى پيرۆزت وێپچن هه‌ميشه‌ و هه‌ميشه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ره‌و وێبێكى باشتر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

24

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەداخەوە .. هەوالێک ئێمەی تاساند

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

25

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

تکایە وەکو ڕێزێک بۆ خزمەت و لێھاتوویی کاک ئاسۆ نادری، لە ھەژمارەکانتان لە فەیسبووک و شوێنەکانی تر
وێنەی بلیمەتی کورد ئاسۆ نادری لەسەر پڕۆفایلەکانتان دابنێن تاوەکو وەفاداریمان بۆی بسەلمێنین.

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/ … d2b4f2.JPG

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

26

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆۆۆر زۆۆۆر به‌داخه‌وه‌م . بۆ هیچ که‌سێک ئاوا خه‌فه‌تم نه‌خواردوه‌
جێگای به‌هه‌شته‌ انشاڵاه

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

27

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بە ڕاستی بە داخەوە، هەواڵێکی زۆر ناخۆش و دڵتەزێنە. خۆم بە شەریکی ئەم خەمە گەورەی بنەماڵەکەی دەزانم و خوای گەورە لێى خۆش بیت و جێگای بەهەشت بێت ئینشاللە.

28

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بةراستي بة داخةوةم زور زور بة داخةوةم، قةت ئاسؤ نادرييةكي تر دووبارة نابيتةوة قةت قةت
رووحت شاد مامؤستا گيان 😥😢

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

29

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

هیچت بۆ ناوترێ نازانى چى بلێى بەراستى هەرگیز برواناکەم مردبێ
خواى گەورە بەبەهەشتى بەرینى شاد بکات و رۆحى ئاسودە بکات

30

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

ڕووحی شاد بێ خوا به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

31

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەداخاوە بۆ کەسێکی کە ئەستێرەیەک بوو لە ئاسمانی زانیاری کوردیدا،

32

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەداخەوە  .  کەسێکی زۆر خێرخواز و دڵ راست بوو . هەروەها جێگای بەهشتە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

33

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

جێگای داخە کە کەسێکی وا لەدەست بچێت بەراستی زۆر خەمبارم بۆی من زۆر دەمێکە چەند سالێک پێش ئێستا ئەو نەخۆشیەی بۆ باس کردوم و لە نزیکەوە ئاگادارم تا ئەوەی چەند سالێک پێش ئێستا هاتەوە کوردستان و من هۆتێلم بۆ حجز کرد بۆ خۆی و خانەوادەکەی بەتەمابوو ژن بخوازێت دواتر قسمەت نەی کرد و گەرانەوە سوید.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و روحی شاد بێت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

34

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەڕاستى هەواڵێکى جەرگبڕە و خەفەتبارى کردین جێگاى بەهەشتە ئینشا الله. من زۆر بە کەمى ئەهاتمە وێب چن بەڵام نزیکەى پێنج جار پەیاممان گۆڕوەتەوە زانیارى زۆر بەسوودم لێوەرگرتوە دەربارەى utf-8 ئەو کاتەى خەریکى بە کوردى کردنى قاڵێبێک بووم و هەروەها لەسەر گوگڵ ئەدسێنسیش بە هەمان شێوە زانیارى بەسودى پێداوم.

زۆر بە لەخۆ بوردوانە وەڵامى هەموو پەیامەکانى لە کەمترین کاتدا ئەیایەوە خۆی و ماڵپەڕەکەى جێگەى شانازین بۆ وێبى کوردى بە دڵنیاییەوە ناوى بەرز ئەمێنێتەوە. ئەوە نیە کە ناوى وێبى کوردى ئەبەى یان گەڕان بۆ بابەتى کوردى لەسەر وێب ئەکەى لە گوگڵ وێبچن و ئاسۆ نادرى لە هەڵبژێردراوە یەکەمەکانى گوگڵن؟ ئەو ناوى خۆى بەبەرزى هێشتەوە هیوادارم کە ماڵپەڕەکەى بە تەواوى زانیاریەوە پێشکەش بە کسێکى نزیک کردبێت و ئەندامانى ماڵپەڕیش بتوانن درێژە بە کارەکەى بدەن و نەهێڵن وێبچن بە ڕۆشتنى ناوادەى کاک ئاسۆ هیچ هەنگاوێک بۆ دواوە بگەڕێتەوە.

دووبارە ڕۆحى شاد و جێگەى بەهەشت بێت یاخوا

35

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

باوه‌ر ناكه‌م كه‌س درێژه‌ به‌ كاره‌كه‌ی بدات چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ته‌ نها ئه‌و بابه‌تی ته‌واوی ئه‌نووسی له‌ وێبچن وای نابینم وێبچن به‌ كه‌سێك سپاردبێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌ی ببات .... وێبچن سوودی بۆ هه‌موومان هه‌بووه‌ ....... انشالله جێگه‌ی به‌ هه‌شته‌

Iam...Not....You

36

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

به‌ڕاستی به‌داخه‌وه‌ بۆ كاك ئاسۆ بڕوام به‌م هه‌واڵه‌ نه‌كرد تا بینیم لێره‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ڕاسته‌
كاك ئاسۆ مامۆستایه‌كی خۆبه‌خش بوو بۆ هه‌موومان
زۆر حه‌یف كه‌ كه‌سێكی ئاوا جێی هێشتین ڕۆحی شاد جێگای به‌هه‌شت بێت. sad

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

37

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ . ئه‌م مامۆستا بلیمه‌ته‌ زوو جێی هێشتین . هه‌رگیز چاکه‌ و ماندوبوونه‌کانی له‌بیرناکه‌ین.
جێگات به‌هه‌شته‌ کاک ئاسۆ گیان.

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"