1 (دەستکاری کراوە: شاخەوان 2017-08-08 14:27:51)

بابه‌ت: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

سڵاو هاوڕێیان،
ئێمە هەموومان زۆر بەداخەوەین بۆ کۆچی ناوەختەی بلیمەتی کورد ئاسۆ نادری، ئەو جێگەی دیارە و بە هیچ شێوەیەک جێگەی پڕ نابێتەوە.
ئێمە هەموو هاوڕێ ـیانی ئەو کە لە مەکۆکانی وێبچن کۆبووینەتەوە، هەر یەکەمان بە مەبەستێک هاتووین و، بۆ چەندین ساڵە لێرەین، ئاشنا بووین بە گەنجینە پڕ لە زانیاریەکانی و لێهاتووی مامۆستای کۆچکردوومان. هەر لە بابەت نووسینەکان و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی ئێمە کە بێ بەرامبەر بە باشترین زانیاری و زووترین ماوە سوودی بە ئێمە گەیاندووە.

هۆکاری نووسینی ئەم بابەتەم ئەوەیە کە ئێمە هەر یەکەو بە شێوەیەک؛ وەسف کردنی یاخود باسی وتەیەک، یادگاریەک، توانا و لێهاتووی، سەرسامبوون، هتد...  هەر شتێکی پەیوەندیدار بێت بە مامۆستای کۆچکردوو و یاخود ئەگەر وتەیەکت هەبێت بۆی با لێرە بۆی بنووسین.

من دەڵێم:
سوپاسی خوا دەکەم کە بۆ چەندین ساڵە ئەو بەختەم هەبووە کە لێرە مامۆستا ئاسۆ نادری بناسم و بە زانیاریەکانی شاد بم، لێهاتووی و تواناکانی ئەو هەمیشە سەرنجی ڕاکێشاوم. ئاسۆ نادری بۆ هەمیشە وەکو مامۆستایەکی مەزن لە هزرم دا دەبێت و تا مردن بە مامۆستایەکی مەزنی خۆمی دەزانم.

سوپاس بۆ هەموو شتێک
ڕۆحت شاد و ئاسوودەبێت
زۆر بیرت دەکەین

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

2

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

کاک ئاسۆ جگە لەوەی لە زۆربەی بوارکاندا لێهات و زانا بوو ،وە نوسەرێکی زۆر سەرکەوتوو بوو من زۆر ئارەزوی خوێنینەوەی بابەتەکانی بووم زۆر بە جوانی وشەکانی ریز دەکرد بە کوردییەکی پاک و خاوین کە ئەم سیفاتە لە نوسەرکانی تردا نەبووە زۆر نوسسەر هەیە بە ٣ پەرە خوێنەر تێناگەینن بەلام کاک ئاسۆ لە ٣ دێردا خوێنەری تێدەگەیاند ،کاک ئاسۆ سیفەتێکی تری هەبوو جودا لەوانی کاتێک خزمەتێکی پێشکەش دەکرد لێرە حەزی لە پیا هەلدان و دەست خۆشی نەبوو ،ئاستەمە چیتر ویبچین وەک ئەو وێبچینە بیت کە کاک ئاسۆ بەریوەی دەبرد ئەم ئەرکە دوای کاک ئاسۆ قورس و زەحمەتە بەلام هیوا خوازم هەموو برادەران وەکوو وافەیەک بۆ کاک ئاسۆ لە هیچ رووییەکەوە درێخی نەکەن چ بە مادی بیت یان بە زانیاری ،بەداخەوە هەرگیز جاریکی تر ئاسۆیەکی تر ناروێتەوە ،رحی شاد مامۆستا ئاسۆ

3

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

2013 بوو هاتمە وێبچن ، سەرەتا هاتم یانەم ئەویست بۆم درووست بكەن و پاشان وردە وردە لەسەر ئەم مەكۆیە كە لە لایەن كاك ئاسۆوە دانرابوو فێری درووست كردن و بەرێوەبردنی یانە و ماڵپەر بووم ، چەند پەیامێكی كەممان گۆریوەتەوە بەلام لە گشتی زۆر سوودم لە بابەتەكانی بینیوە و ئەو شەوەی ئەو هەوالەم خوێندەوە بروا بكەن وەخت بوو شێت بم ..
زۆر زۆر سەرسام بووم بە جەنابیان و ئەو خزمەتەی ئەیكرد
رۆحی شاد بیت ان شاء الله

لێرەوە داوا دەكەم تكایە با وێبچن بەردەوام بیت و نەكەویت !

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

4

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

بيرم دێ جارێكيان پاك ئه‌په‌كه‌م كێشه‌ى هه‌بوو چاره‌سه‌رى ئه‌سته‌م بوو خۆشحالانه‌ كاك ئاسۆ بۆى چاك كردم له‌وبروايه‌ نه‌بووم چاره‌سه‌ربكرێت

من به‌چه‌ند ئه‌ژمارێك له‌وێبچن ئه‌ندام بوومه‌ له‌زۆربه‌ى ئه‌ژماره‌كانم په‌يام گۆرينه‌وه‌م له‌گه‌ل كردوه‌ پرسيارى زۆر زۆرم لێده‌كرد پرسيارى ئه‌وه‌شم لێكرد
بۆ چى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رايه‌تيه‌كانى تر چالاك نين له‌وه‌لامدا ده‌يگووت نازانم له‌وانه‌يه‌ به‌هۆى كه‌مى كاتيان بێت

جارێكيان 2013 يا 2014 بوو داوام لێكرد  بۆچى بابه‌تى پهپ و هه‌ندێك بابه‌تى تر له‌ مالپه‌ر بلاوه‌ى ناكه‌ن كاتێكى ديارى كراوى دانا به‌لام ئه‌وكاته‌ نه‌مبينى بابه‌ته‌كه‌ى  نازانم به‌هۆى كه‌مى كات بوو يان شتێكى تر به‌لام پێم وابوو ئه‌م نه‌خۆشيه‌ بوو يه‌قه‌ى گرتبوو چونكه‌ بابه‌تى پهپ زۆرن و پراكتيكى ده‌وێت بۆى به‌داخه‌وه‌ به‌م دوايانه‌ زانيم

يادگارى زۆرم هه‌يه‌ له‌گه‌ليان له‌مه‌كۆ پرسيارى زۆر سه‌يرم لێئه‌كرد جارێك گووتم باشه‌  ئێوه‌ بێزارنه‌بوون له‌سه‌ر هێل تۆزێك بحه‌سێنه‌وه‌
له‌وه‌لامدا ده‌يگووت من له‌كاريش هه‌ر سه‌ردانى وێبچن ده‌كه‌م ده‌ست خۆشيم لێكردوو هيواى سه‌ركه‌وتنم بۆخواست
مه‌به‌ستم هيچ نييه‌ له‌م قسه‌يه‌ به‌لام به‌ئاواتم بوو پرسيارێك بكه‌م وه‌لامى نه‌بێت به‌لام وه‌لامى ئه‌و هه‌ر ئاماده‌بوو ماشا ءألله‌ به‌داخه‌وه‌


هيتر په‌ره‌يه‌ك بێت دوو په‌ره‌بێت پياهه‌لدانى و خزمه‌ته‌كانى و يارمه‌تيه‌كانى و دلۆسۆزيه‌كانى ته‌واونابن
ته‌نها ئه‌وه‌م له‌ده‌ست دێ دوعاى خێريان بۆبكه‌م و هه‌ولده‌م به‌رده‌وامبم له‌ وێپچن .

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

5

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

یەکەم بابەتم لە وێبچن، لەژێر ناوی "چۆن بتوانم ده‌ستكاری ستایڵ بكه‌م"، ساڵی ٢٠٠٨ بە وێبچن ئاشنا بووم و بەردەوام سەردانم دەکرد، بەڵام ئەوکاتەی زۆر تێگەشتم لە وێب و چوومە ناو وێب، ساڵی ٢٠١٠ بوو و خۆم تۆمارکرد، هیچ شارەزاییەکم نەبوو، تەمەنم ١٥ ساڵ بوو! ئێستا ٢٠١٧ یە پاش ٧ ساڵ، توانیم لەوە تێبگەم کە چۆن دەستکاری ستایل بکەم، و دواین بابەتم لەم کاتەدا ئەمەبێت: "چۆن لە PHP MYSQL پێش expire بوونی itemەکان ئاگادارم بکاتەوە چەندمانگێک" بزانم web بەگشتی چییە و زانیاریەکی تێر و تەسەل لەسەر دنیای کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، توانیم فێری زمانی کوردی ببم و وشەی کوردی و ڕێنووسی کوردی خۆم باش بکەم، و ئێستا من توانیومە چەندین website دروست بکەم، web application درووست بکەم.
ئەمانە هەمووی ٧ ساڵ فێرکردن لە وێبچن، کە کاک ئاسۆ نەبوایە، من ٧ ساڵی تەمەنم بە ڕێیەکی تردا دەڕۆشت و داهاتوویەکی تری دەبوو.
زۆر جار کێشەی گەورە هاتۆتە ڕێگام، کێشەی وەها کە وتومە تەواو چارەسەر ناکرێت، دواتر کاک ئاسۆ چارەسەری کردووە، لەم دواییانەدا وام لێ هاتبوو، هەر کێشەیەکم هەبوایە لە بەرنامەسازیدا ئەم وت شێخ ئاسۆ چارەی ئەکات، هیچ لەدەستی دەرناچێت، بەڕاستی هەرواشبوو، کەسێک بوو شارەزایی لە زۆربەی زۆری بوارەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت هەبووە.
بە بیرم ئەهات نزیکەی ساڵێک بۆ دوو ساڵ، ئایا کاک ئاسۆ ئەم هەموو پرۆژە گەورەیەی هەیە، ئەبێت داهاتووی بەرەو کوێ بێت؟ وەک خۆی دەیفەرموو، بەردەوام دەبێت (بۆ نموونە: webchin upload دەیوت دەمێنێت و فایلەکان لەناوناچن!)، ئایا گەر شتێک ڕووبدات (کە زۆر بەداخەوە ڕوویدا) دەبێت جێگرەوەو چارەسەری بۆ دانابێت؟ ئەمە تەنها بیرێک بوو بە مێشکمدا، بەڵام بەداخەوە، کە ڕوویدا و جێیهێشتین، بەس بێگومان و دڵنیام کە شتێکی بۆ بەجێهێشتووین بەردەوام بین لەسەری!
زۆرم حەز ئەکرد بیبینیم، تەنانەت بۆ ساتێکی کەمیش بێت، لە پرۆژەمدابووە سەردانی وڵاتی سوید بکەم و بیبینیم، و دەستخۆشی لێبکەم وەک مامۆستایەکی من! بەڵام تەمەنی ڕێی نەدا و زۆر بە خێرایی جێی هێشتین!
کەسێک، وێنەی خۆی بڵاو نەدەکردەوە، کەسێک تەنها ٢ بۆ ٣ وێنەی هەیە لەناو تۆڕێکی گەورەی ئینتەرنێت، کەسێک بە خۆبەخشانە چەندین خزمەتی کردووە، بەڕاستی کەسێکی وەک ئەو نەبووە و لەوانەشە نەبێت؟ بەڵام هیوادارم ئێمە بتوانین ببین بە ئەو، ئێمە هەموومان ئاسۆ نادریەک بین و بتوانین خۆشحاڵی بکەین بەوەی کە دوای خۆی ڕێباز و ئامانجەکەی بەردەوامە.
بیرت ئەکەین، ڕۆحت هەر لەگەڵماندایە لیرە، خۆشماندەوێیت، لەبیر ناکرێیت و ناوت هەر زیندوو دەبێت.
ڕۆحت شاد.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

هیچ ووشەیەك نیە بتوانێ وەسفی ئەو بلیمەتە بكات، ووشەكان خۆیان شەرم لە بلیمەتی ئەو پیاوە ئەكەن كە شتی لەسەر بڵێن.

دووبارە بوونەوەی ئاسۆنادرییەكی تر مەحاڵەو هەرگیز نابێتەوە ..

ڕووحت شاد مامۆستاگیان تا مردن بە مامۆستای خۆمت دەزانم.
sad

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

7

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

هەرچی بنووسین هەر کەمە، کاک ئاسۆ مامۆستای هەموومانە، هەموومان لەژێر دەستی ئەو توانیمانە لە ئایتی و وێب تێبگەین، ئەو جگە لەو زانستە ئەکادیمیەی هەیبوو، قسەکردنەکانی زۆر جوان و کاریگەر بوون، ئەو زمانێکی نووسینی هەبوو من لە ژیانم دا نەمبینووە، ئەو لە هەموو ڕوویەکەوە کاریگەری لەسەر ژیانی من هەبوو وەک ئایتی و نووسین.

کاک ئاسۆ بایس نەخۆشی خۆی بۆ کردم، وتی ماوەی ٥ سالە لەگەلی دێت و دەڕوات، ئەم ماوەی ڕابردوو پێی ووتم کا ١٠٠٪ ژیانی لە نەخۆشخانە دەباتە سەر.
من بە دلنیایی یەوە دەلێم گەورەترین مامۆستای من و هەزارانی وەک منە، هیچ کەسێک ناتوانێت بۆ یەک چرکە شوێنی بگرێتەوە. زۆربەی ئەوانەی ئیستا مالپەڕ دروست دەکەن و کار دەکەن لە ژێر دەستی مامۆستا ئاسۆ فێربوونە.

بەداخەوە، خۆزگە هەمیشە لێرە دەبووی بۆ ئێمە مامۆستای گەورە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

8

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

کاک ئاسۆ نموونەی نەبوو. زۆر بە داخەوە، هەوالێکی دڵ تەزێن بوو

I Love Programming

9

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

ئه‌ستێره‌یه‌كى پرشنگدارى ته‌كنه‌لۆژیا زانا و بیلمه‌ت و ئه‌ندازیار و پرۆفیسۆر (كاكه‌ ئاسۆ نادری) كۆچى دوایی كرد.
بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوه‌خته‌ و له‌ ناكاوی (كاكه‌ ئاسۆ) تاساندمی و خه‌مێكی زۆری كرده‌ دڵمانه‌وه‌
ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان كاكه‌ ئاسۆی بۆ یه‌ك خوله‌ك ناسیبێ ده‌زانێ كه‌ چه‌نده‌ یارمه‌تیده‌ر و لێهاتو بووه‌ هه‌میشه‌ حه‌زی به‌ هاوكاری خه‌ڵكی تر بووه‌ وه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدابوه‌ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی وێبی كوردی زانایه‌كی ماندونه‌ناس بووه‌ سه‌ره‌رای نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌لام هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدابوه‌ بۆ یارمه‌تی دان و به‌ره‌وپێشبردنی وێبی كوردی كاكه‌ ئاسۆ پرۆژی گه‌وره‌ی جێبه‌جی كردوه‌ و جێ په‌نجه‌ی دیاره‌..كه‌س ناتوانێ جێگه‌ی كاكه‌ ئاسۆی بلیمه‌ت پڕبكاته‌وه‌ ..ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌ كۆچی دوایی كاكه‌ ئاسۆ وێبی كوردی توشی بۆشایی و ته‌نگه‌ژه‌ ده‌بێـته‌وه‌..وه‌ له‌ ئێستا به‌دواوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ پارێزگاری له‌ پرۆژه‌ و فێركاریه‌ به‌نرخه‌كانی بكه‌ین و به‌تایبه‌تی (وێبچن) كه‌ جێگای هه‌زار كه‌سی فێرخواز بوه‌
ناسینی مه‌كۆكانی وێبچن و كاكه‌ ئاسۆ وای لێكردم گرینگێكی زۆر به‌ بواری ئایتی بده‌م ..كاتێ من بووم به‌ ئه‌ندام له‌ وێبچن هه‌مووكات حه‌زم ده‌كرد بابه‌ته‌كان و په‌یامه‌كانی كاكه‌ ئاسۆ ببینم
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا كاتێ خه‌ریك كارێك ده‌بووم خوا خوام بوو زوو كاره‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و سه‌ردانی وێبچن بكه‌م ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك چركه‌ش بوایه‌ هه‌میشه‌ وێبچن لای من كراوه‌ بوو جێگه‌ی فێرخوازان بووه‌ هه‌رگیز له‌ وێبچن بێزار نه‌بووه‌ چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری بوو ..كاكه‌ ئاسۆ حزمه‌تێكی زۆری گه‌یاندوه‌ به‌ وێبی كوردی و فێرخوازان مامۆستایه‌كی بێ وێنه‌ بوو ..هه‌میشه‌ له‌ یادمانی مامۆستا ئاسۆ تۆ زانای وێبی كوردی.
رووحت شاد زانا و بلیمه‌ت و ئه‌ندازیار (كاكه‌ ئاسۆ نادری) ئه‌ستێره‌ی پرشنگدارى ته‌كنه‌لۆژی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)
وێـــــــبــــچــــــن
شـــاهــۆ أبــوبـــكــر (mubeb)

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

10

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

من کاک ئاسۆ زیدوودەبینم ئەگەر بێتوو وێبچن زیندوو رابگرین هەوڵ بدەین کار لەسەر نەوەستانی وێبچین بکرێت

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

11

وه‌ڵام: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە

هەموومان یادەوەری بەنرخمان هەیە لەگەڵ ئەم پیاوە. هەرچی بنووسین هێشتا کەمە!

لاپەرە و بابەت و نووسین و وەڵامەکانی ناو وێبچن هەمووی زۆر بەنرخن، هیوادارم برای کاك ئاسۆ بتوانێت ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بدات لەسەر داهاتووی وێبچن و پرۆژەکانی ژێر وێبچن.