1

بابه‌ت: تێكه‌ڵ كردنی دوو داتای جیاواز له‌ ئه‌كسس چۆنه‌؟

سڵاو هاوریان كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ له‌ تێكه‌ڵ كردنی دوو داتای جیاوازی ئه‌كسس
له‌ ئێستادا من دوو فایلی ئه‌كسسم هه‌یه‌
له‌ فایلی یه‌كه‌م نمره‌ و كۆد هه‌یه‌ هی ساڵی پێشوو
له‌ فایلی دووه‌م هه‌مان شت هه‌یه‌ واتا ناو و كۆد هی ئه‌م ساڵ به‌ڵام ناوه‌كان پێش و پاشی پێكراوه‌ و ناوی تر زیاد بووه‌
و كۆده‌كانی ئه‌م ساڵ گۆڕاوه‌ هی هه‌ندێكی
هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بتوانم تێكه‌ڵی بكه‌م و ناوه‌كانی كه‌ هه‌ن وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ و ته‌نیا كۆده‌كان بگۆڕێت و ناوه‌كانی تریش زیاد بن له‌ كۆتایی و له‌گه‌ڵ كۆده‌كانی واتا ته‌قریبی وه‌ك ئه‌پدێتێك ؟

هیوام وایه‌ مه‌به‌سته‌كه‌م ڕوون بێت
سوپاس بۆ هاوكاریتان

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

2

وه‌ڵام: تێكه‌ڵ كردنی دوو داتای جیاواز له‌ ئه‌كسس چۆنه‌؟

بە زمانی programming ئاسانە و بە چەند ڕێگایەک دەکرێت، یەکێک شارەزایی لە access هەبێت، زۆر باشە. گەر نەبوو، ئەوا دەتوانیت داتاکان بهێنیتە excel لەوێ بیانکەیت، لە excel کرداری زۆر هەیە و ئاسانکاری دەکات.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.