1

بابه‌ت: وەرگرتنى سەحە شينەكە Blue Verify Badge بۆ پەيجى فەيسبووك

سڵاو هاوڕێيان .
لە گۆگڵ زۆر گەڕام بە دواى ئەم بابەتە بەڵام وابزانم شوێنێك باشتر لە وێبچين نيە.
من خاوەنى چوار ماڵپەڕم كە بۆ چوار زمان دروست كراوە، پەيجێكى فەيسبووكم هەيە كە تايبەتە بە هەر چوار ماڵپەڕەكە، نزيكى ١٧٠٠ لايكى هەيە، بە تەواوى پەيجێكى زانستيە و بابەتى زانستى تێدا بڵاودەكرێتەوە.
دەمەوێت سەحە شينەكەى (Blue Verify Badge) بۆ وەرگرم تا زياتر فەرمى تر بێت.
نازانم چۆن دەست پێبكەم، دەتوانن يارمەتيم بدەن؟
زۆرسوپاس

ئەمە لينكى پەيجەكە و ماڵپەڕەكەيە
Website: https://www.civiltech.org
Facebook Page: https://www.facebook.com/civiltech.org

2

وه‌ڵام: وەرگرتنى سەحە شينەكە Blue Verify Badge بۆ پەيجى فەيسبووك

کاک بەلێن، فەیسبووک خۆی خۆکارانە ئەو هێمایە شینە دەداتە ئەو پەیجانەی کە شایەنی ئەوەن +پێش ئێستا فۆرمێک هەبوو دەبوا پڕی کەیتەوە و دواتر فەیسبووک وەلامی بۆت دەنووسی کە چ ماوە و چ پێویستە بکەی لە پەیجەکەت دا، بەلام لە ئێستا دا ئەو لینکە کار ناکات لە عێراق دا.

https://www.facebook.com/help/100168986860974/?ref=u2u

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: وەرگرتنى سەحە شينەكە Blue Verify Badge بۆ پەيجى فەيسبووك

Rawan نووسی:

کاک بەلێن، فەیسبووک خۆی خۆکارانە ئەو هێمایە شینە دەداتە ئەو پەیجانەی کە شایەنی ئەوەن +پێش ئێستا فۆرمێک هەبوو دەبوا پڕی کەیتەوە و دواتر فەیسبووک وەلامی بۆت دەنووسی کە چ ماوە و چ پێویستە بکەی لە پەیجەکەت دا، بەلام لە ئێستا دا ئەو لینکە کار ناکات لە عێراق دا.

https://www.facebook.com/help/100168986860974/?ref=u2u

زۆر سوپاس كاك ڕەوان، ئێستا لە هەنگاريا م ، دەبێت لەوێش كار ناكات، نازانم هۆكارى چيە؟