1

بابه‌ت: پرسیارێک دەربارە micro sd karte

هاوڕێیان پێش دوو هەفتە زۆرێک لە وێنەکانم لە مۆبایلەکەمەوە  galaxy s5 کۆپی کردەسەر sd karte 32 gb ەکەم بەڵام دوای چەند سەعات سەیرم کردەوە هیچی پیشان نەئەدا ، کارتەکەم لەسەر 3-4مۆبایلی ترو لاپتۆپ تاقی کردەوە هەر هیچی پیشان نەئەدا ،بەڵام هەر لەخۆوە  هەندێ جار ئێستا وێنەکان پیشان ئەدا بەڵام ڕوون نییە وهەندێ لە وێنەکان نیوەی پیشان ئەدا نیوەکەی تری ڕەش بۆتەوە، هۆکار چییە sd karte ەکەناخوێنێتەوە زۆرجار؟  تکایە هاوکاریم بکەن بۆ چاککردن وگێڕانەوەی وێنەکان . 6-7پرۆگرامی foto recovery یشم بەکار هێنا بۆ گێڕانەوەی وێنەکان بەڵام زۆربەی ناگەڕێنێتەوە تکایە هاوکاری ، زۆر سووپاس.

2

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارە micro sd karte

بزانە چەنێک بۆشایی داگیرکراوە و چەنێکیش بە بەتاڵی ماوەتەوە؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارە micro sd karte

Sd karte ەکە 32 گیگا بایتە و نزیکەی 500 میگابایتی داگیرکردووە

4

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارە micro sd karte

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic. … 81#p265881

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5 (دەستکاری کراوە: HawrazBakrajo 2017-12-23 07:48:33)

وه‌ڵام: پرسیارێک دەربارە micro sd karte

زۆر جار ئەو حاڵە بەهۆی خراپیکوالێتی میمۆریەکەوە ڕوئەدات یان بەهۆی تێکچونی میمۆریەکە، ئەگەر کێشەکەی ڤایرۆسی شۆرت کەت نەبێت و کێشەی میمۆریەکەبێت بەداخەوە هیچی لەگەڵ ناکرێت ، یەکێک لەهۆکارەکانی تێکچونی میمۆری sd بەهۆی دانانێتی لەشوێنێکی شێدار و هەنێکجار کە بەشێ میمۆریەکە تێدەچێت توشی ئەو حاڵەتە دەبێت .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک