1

بابه‌ت: تەكایا پسیار لەسەر host

سڵاو هاورەیان

من پسیاریكم هەیە دەربارەی webhost
من سایتیكم دارشتوە بۆ file upload بەرزكردنەوەی فایل ، و ئەگەر لەسەر هەر hostیك دابنیم نموونە وەك godaday یان namecheap ئەوە مەرجیان هەیە واتا ناكریت فایلی زۆر بەرز بكڕێتەوە ئەگەر فایل زۆر بەرز كرا ئەوە دەبیت بكەمە vps-hosting یان dedicated-server باشە ئەمانەش هەر سیرڤەری 1tb نەرخەكەشی زۆرە ، پسیارەكەم لێرەیە دەبیت بۆ هەر 1tbتیك serverیك بكرم یان پلانی memory هەیە بتوانم memory زیاد بكەم واتا بیس TB.

ئەمەش پلانەكانی
https://www.namecheap.com/hosting/dedic … rvers.aspx

و ئەمرۆش ئەم host دۆزیەوە ی amazon

https://aws.amazon.com/s3/

پێم وای ئەمەیان memoryیە ئەیا ئەگەر ئەمە memory بیت دەتوانم connectی بكەم لەگەر هۆستی namecheap ؟ تەكایا وەڵام زۆرم پێویست بەم وەڵامەیە

2

وه‌ڵام: تەكایا پسیار لەسەر host

سڵاو بەڕێز،
بە گشتی داڕشتنی سکریپتی بەرزکردنەوەی فایل پێویستی بە سێرڤەری تایبەت هەیە جا ئەو سێرڤەرە لەسەر ئینتەرنێت بێت یان بەخۆت درووستی بکەیت و ئینتەرنێت و کارەبای بۆ دابین بکەی. کاک ئاسۆ بە رەحمەتی لە کاتی درووست کردنی وێبچن ئەپلۆد چەند جارێك لەسەر سێرڤەری ئینتەرنێتی دانا لە کۆتایی دا ئەگەر هەڵە نەبم لە ماڵەکەی خۆی سێرڤەرێکی بۆ درووست کرد و تێرابایت و شتەکانیشی بەخۆی ڕێك خست.

بۆ ئەوەی بەڕێزیشت، پێویستە بە چاکی نرخی پلانی ڤی پی ئێس و سێرڤەرەکان بەراورد بکەی لەگەل هەموو شوێنەکانی تر بۆ ئەوەی باشترین و گنوجاوترینت دەستکەوێت.

3

وه‌ڵام: تەكایا پسیار لەسەر host

MAYAN نووسی:

زۆرزۆر سەپاس بۆ وەڵامت ،
بەڵام من لەسەر vpsیش داینیم دەتوانم  ئەم vps رەبتی Amazon S3 بكەم واتا ئەندامان كاتیك فایلی خۆیان upload كرد فایلەكە بچێتە ناو Amazon S3،