1 (دەستکاری کراوە: lawan 2014-06-26 01:25:45)

بابه‌ت: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

هاوڕێیان ئەمەوێت سێرڤەرێک بۆ ویبسایت دابنێم  پێویستم بە هاوکاری ئێوەی بەرێزە

چۆن سێرڤەر دامەزرێنم 
چۆن ناوی دۆمەین  بخەمە سەر سێرڤەر
چۆن کۆنترۆڵ پانێڵ بۆ دۆمەین دابنێم   

دامەزراندنی سێرڤەرێکی باش  بە پارە چەندی تێ ئەچێت ؟

سووپاستان ئەکەم  هاوکاریم بکەن  کێشەم  نیە ئەگەر بە پارەش بێت سێرڤەرێک بکڕیم   

ئامانجی  من لەم سێرڤەرە تاقی کارییە  بۆ فێربوونی خۆم  بتوانم کاتێک سێرڤەرەکەم دامەزراند هاوکاری گەنجان بکەم  کە حەزیان لە دامەزراندنی ماڵپەرە  بەهۆی نەبوونی کارتی بانک یان  هۆکاری مادی   ناتوانن  ماڵپەریان هەبێت  من بتوانم لە رێگەی سێرڤەرەکەوە ماڵپەریان بۆ دابین بکەم  هاوکاریان بم

ئەمە رای خۆمە ئامانجی من ئەم  هۆکارەیە

2

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

سووپاستان ئەکەم  هاوکاریم بکەن  کێشەم  نیە ئەگەر بە پارەش بێت سێرڤەرێک بکڕیم 

ئێ بزانە یەکێکی فریت دەست ناکەوێ و کاری تیابکەی  ^___^
کاکە بەو شیوەیەش نیە تێی گەیشتووی ، سێرڤەر کاری یەک کەس نیە کۆمەڵیک لایەنی هەیە وە تێچووی دەوێ کاتی دەوێ شوێنی دەوێ کارەبای بەردەوام و ئاگاداری بەردەوامی دەوێ ، مەگەر سێرڤەریکی خەیاڵی بگری لە سەر سێرڤەرەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بێ ساڵانە برێک پارە دەدەی و تۆش لە مالی خۆتەوە بەڕیوەی دەبەی ...

من مایکرۆسۆفت سێرڤەرم داگرتووە لەگەڵ دانانی دۆمەین و دروستکردنی چەند یوزەرێک بەڵا ئەمە بۆ سەر کۆمپیوتەر نەک ئۆنڵاین و بۆ پێدانی هۆست ، ئەو رێسایی نێودەوڵەتی خۆی هەیە لەو بڕوایە نیم وا ئاسایی بێ !

هاوڕێیان دەتوانن زانیاری زیاتر بدەن ، بژیت

لوا گرافیک - بۆ دابینکردنی هۆست و دۆمەین و دیزاینکردنی ماڵپەڕ و لۆگۆ و بزنس کارد

3

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

تۆ  جارى خۆت به‌ ته‌واوه‌تى فێر بكه‌ خۆت به‌ ته‌ماى كه‌س مه‌كه‌ ئينجا خزمه‌تى خه‌لكى بكه‌
برام ئه‌وه‌ى تۆ ده‌لى ئه‌ركێكى زۆر  قورسى ده‌وێت  ده‌بێت شاره‌زايت له‌ سه‌ر  ئه‌و زمانانه‌ بێت
كه‌ زۆر  پێويستن بۆت  شاره‌زايت له‌ ديزاين هه‌بێت هه‌تا دواى

بزانه‌ سێرفه‌ر  له‌ چى و چى پێك هاتوه‌ كۆمپيوته‌رێكى چاكى ده‌وێت
بيركه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌س  به‌ قسه‌ خۆشن كاتێكى زۆر باشى ده‌وێ
هه‌ول و ماندبوونێكى زۆرى ده‌وێت  ته‌نها  ئه‌وه‌يه‌  په‌له‌ مه‌كه‌
به‌ صبر گرتن هه‌مووى چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر  صبرت نييه‌
ئه‌وه‌ بچۆ ده‌وره‌ى تايبه‌ت خۆت فێربكه‌

4

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

بەرێز کاک  محمەد کاتێک   ناتوانیت  هاوکاری کەس بیت  وەڵامیشی بۆ نەنووسیت  باشترە  چوونکە کات  لە خۆت و لە کەسی بەرامبەریشت ئەگریت     ئەو پەیامەی  تۆ نوسیوتە  ئەوا مانای  ئەوە  پیسان ئەدات  تۆ  کەسێکی وەرگریت   بەس ئەتەوێت ئیسفادە بکەیت  کە ناشتوانیت هاوکاری  کەس بکەیت  باشتر وایە وەڵامیش  نەیەیتەوە  ئەمە راستیە ....

هەموومان زمانمان هەیە  بۆ قسە کردن بەڵام ئەبێت بزانین چۆن قسەی  پێ ئەکەین.....

لەگەڵ ئەوپەڕی  رێزم بۆت  من داوام  کردووە ئەگەر  بە پارەش  بێت  ئامادەم   بەڵام سێرڤەرێکی باش  بکڕم   لە خوا بەزیاد  بیێت  تۆ باسی کۆمیوتەری باش و خەتی  باش  ئەکەیت  کاکە  تۆ لە خەتی  ئەنتەر نێت و  کۆمپیوتەرە داشقەکانی کودستان تەماشا مەکە....

5

ئەگەر سێرڤەرت دەوێت پەیوەندیم پێوە بکە

فەیسبووك : https://facebook.com/bako.wang
سکایپ: Bako.wang

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

6

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

kak bako zor soapst akam brakam bam zwana paywandiakam  petawa sopasy aw hasta barzat akam gyan

7

8

بەرێزیت براکەم ئامادەم بۆ هاوکاریکردنت تا سەرکەوتوو بیت.

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

9 (دەستکاری کراوە: mohammed_kurd 2014-06-29 07:00:12)

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

lawan نووسی:

بەرێز کاک  محمەد کاتێک   ناتوانیت  هاوکاری کەس بیت  وەڵامیشی بۆ نەنووسیت  باشترە  چوونکە کات  لە خۆت و لە کەسی بەرامبەریشت ئەگریت     ئەو پەیامەی  تۆ نوسیوتە  ئەوا مانای  ئەوە  پیسان ئەدات  تۆ  کەسێکی وەرگریت   بەس ئەتەوێت ئیسفادە بکەیت  کە ناشتوانیت هاوکاری  کەس بکەیت  باشتر وایە وەڵامیش  نەیەیتەوە  ئەمە راستیە ....

هەموومان زمانمان هەیە  بۆ قسە کردن بەڵام ئەبێت بزانین چۆن قسەی  پێ ئەکەین.....

لەگەڵ ئەوپەڕی  رێزم بۆت  من داوام  کردووە ئەگەر  بە پارەش  بێت  ئامادەم   بەڵام سێرڤەرێکی باش  بکڕم   لە خوا بەزیاد  بیێت  تۆ باسی کۆمیوتەری باش و خەتی  باش  ئەکەیت  کاکە  تۆ لە خەتی  ئەنتەر نێت و  کۆمپیوتەرە داشقەکانی کودستان تەماشا مەکە....

كاكه‌ لاوان من ته‌نها بۆ مه‌سله‌حه‌تى به‌رێزتان ئه‌م په‌يامم نووسيوه‌ ئه‌گه‌ر نا من چيم بێره‌ دايه‌ هه‌ر چۆنێك  خۆت پێت خۆشه‌

10

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

هیچ کەسێک ئەو شتانە لە سکی دایکیەوە نایهێنێت هەموو شتێک فێربوونە. لەگەڵ بەکارهێانی مێشک و فکرە کە چۆن بەکاری بێنیت.

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

11

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

kurdhostia نووسی:

هیچ کەسێک ئەو شتانە لە سکی دایکیەوە نایهێنێت هەموو شتێک فێربوونە. لەگەڵ بەکارهێانی مێشک و فکرە کە چۆن بەکاری بێنیت.

زۆر  راسته‌ به‌لام مه‌به‌ستى من ئه‌وه‌ بوو هه‌موو فێربوونێك قابيله‌تى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ خۆتى بۆ  ماندووبكه‌يت

12

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

پەندێکی ئینگلز هەیە ئەڵێت

ئەوەی ویستت بیزانە، ئەوەی زانیت بەکاری بێنە.

برام هەموو ژیان هەوڵدانە هەتا هەوڵ نەیەیت ناتوانیت فێر بیت منیش لەگەڵ ئەو قسەیم ئێمە لێرە بۆ داوای هاوکاری لە یەک ئەکەین بۆ ئەوەی زانیاری ئاڵو گۆڕ بکەین ئەگەر وا نەێت ئیشمان چییە لێرە؟

من سووپاسی کاک کوردهۆستیا ئەکەم بەڕاستی ماندووم کرد توانی هاوکارم بێت بە هەوڵی ئەو هەموو بەشەکانی سێرڤەری بۆ باس کردم و سێرڤرەکەشمان دانا  بەم زوانە سێرڤەرەکەشت پیشان ئەیەم 

سووپاس بۆ تۆش

13

وه‌ڵام: سڵاو : بۆ دامەزراندنی سێرڤەرێک پێویستە سەرەتا جی بکەم

خۆشحالم كه‌ توانيت چاره‌سه‌رى بكه‌يت  به‌لام له‌ زۆر  شوێن بينيومه‌ باس كردنى سێرفه‌ر  تۆزێك هه‌ولت بدايه‌ ده‌گه‌يشتيه‌ ئامانج

به‌ هه‌ر حال سه‌ركه‌وتووبيت

14

mohammed_kurd نووسی:

خۆشحالم كه‌ توانيت چاره‌سه‌رى بكه‌يت  به‌لام له‌ زۆر  شوێن بينيومه‌ باس كردنى سێرفه‌ر  تۆزێك هه‌ولت بدايه‌ ده‌گه‌يشتيه‌ ئامانج

به‌ هه‌ر حال سه‌ركه‌وتووبيت

https://www.hostleeds.co.uk/index.php

حەزم کردم ئەم پۆستەت  بیر بخەوەمەوە لە ساڵی 2014  کە ئەم داواکاری یەم، کرد  بەڵام  هەر ئەو کات  وتم

ئەوەی ویستت بیزانە ئەوەشی زانیت  بەکاری  بهێنە و هاوکاری  کەسانی تری  پێ  بکە

تەنها بۆ وەڵامەکەت کە وتت سەختە  بەڵام  من داوات  لێ ئەکەم سەردانی  ماڵپەری 

https://www.hostleeds.co.uk/index.php   بکە

زۆر سوپاس  برا