
CPU کورتکراوەی Central Processing Unit. وە ناوەکەشی خودی کارەکەیەتی، کە کاری پرۆسە کردنە و لە سەنتەردایە، واتە بەبێ ئەو هیچ کام لە ڕەقەلاکانی تر کار ناکەن. کاری سەرەکی کردارە، پێی دەڵیین چ کردارێکمان دەوێت، ئەو وەری دەگریت و کردارەکەمان بۆ دەکات. fetch-decode-execute.
CPUەکەی خۆم لە جۆری AMD و ناوی AMD Ryzen 7 2700X ە

Cores لە CPU دا زۆر گرنگە، کە زۆر لە ئێمە بیرمان دەچێتەوە. بە واتای شانەکان دێت، یاخود من بە نەوک ناوی دەبەم. کەواتە هەر ئامێرێک شانە یاخود ناوکی یاتر بیت باشتر کار دەکات یان خراپتر؟ بێ گوومان باشتر چونکە کارەکانی خۆیان دابەش دەکەن. واتە Core وا دەکات کە ئێمە بتوانین بە هاوکاری Ram چەند بەرنامەیەک بکەینەوە، بەلام بە هاوکری ئەو Core انە هەردوو پڕۆگرامەکە بە یەک خێرایی کاربکەن.
CPUەکەی خۆم Core-8 Thread-16ی هەیە کە تەواو توانای دابەشکردنی کارەکانی هەیە بەم جۆرەی خوارەوە

GHZ چییە؟
بە هاوکاری ئەو شتانەی سەرەوە کە باسمان کرت، لەگەڵ چەند هێزێکی تری بەشەکانی کۆمپیتەرەکە، cpu ، ەکە دەژی. با بڵیین دڵی لێی دەدات. ئەی ئایا دڵی چەند جار لێ دەدات؟ واتە سوڕانی خوێنی لەشی چەندە؟ وەڵامەکە GHZ پێمان دەڵیت. CPU ەکەی خۆم 4.35GHz جار دڵی لێێ دەدات. 435 ملیارد جار لە سانیەیەکدا دڵی لێی دەدات.
نامەوێت لە کاتی ئێستەدا باسی overclock بکەم. چونکە دەزانم هەمووی بەبێ خوێندنەوە دەچن دەستکاری دەکەن و دوای خەتای ئێمە دەگرن. تەنها ناوی دەهێنم بۆ ئەوەی زیاتر لەسەری بخویننەوە.
INTEL و AMD جۆرەکانی CPUن.
ئەمە CPU, ئەگەر شتێکم لەبیر چووە یاخود هەڵەیەک هەیە هیوادارم هاورییان بۆم ڕاست بکەنەوە.
هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB