1

بابه‌ت: ڕێگەی بانگ كردنی داتای نێو مای ئێس كیو ئیڵ

سڵاوتان لێ بێت هاوڕێیان، من وێب سایتێكم هەیە و ئەلبوومی وێنەم بۆ داناوە، بۆ نموونە سێ بەشم هەیە.
وێنەی گشتی
وێنەی گیاندار
وێنەی سرووشت.

داتابەیسەكەم بۆ نموونە پێك هاتبیت لە
ID
Image Link
Hawpol

لە ڕێگەی ئەم بەتنانەوە داتا بۆ هاوپۆل دەنێرم

<label class="btn btn-success">
<input type="radio" name="hawpol" id="feet"value="srwsht">srwsht
</label>
<label class="btn btn-success">
<input type="radio" name="hawpol" id="feet"value="gshty">gshty
</label>
<label class="btn btn-success">
<input type="radio" name="hawpol" id="feet"value="gyandar">gyandar
</label>

ئێستا لە نێو بەشی بینینی وێبسایتەكەم هەر هاوپۆلێك بانگ بكەم ئەوا چەند وێنە ناوی گیاندار بێت نیشانم دەدات.
ئەی چۆن بتوانم یەك پەڕە درووست بكەم و هەر دوگمەیەكی پەنجەم پیا نا ئەوا بانگی ئەو هاوپۆلە بكات بە بێ ئەوەی چەند پەڕەیەكی بۆ درووست بكەم؟
هیچ شتێكی وا دەكرێت؟ یان بیرۆكەیەك لەوەوە نزیك بێت؟
سوپاس بۆ هاوكاریتان.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: ڕێگەی بانگ كردنی داتای نێو مای ئێس كیو ئیڵ

بەڵێ برا دەکرێت، بەڵام کۆدەکانت بەتەواوی دابنێ.

3

وه‌ڵام: ڕێگەی بانگ كردنی داتای نێو مای ئێس كیو ئیڵ

بە پەیام بۆم ناردی كاك گۆڤار گیان، كێشە نییە ئەتوانیت تەنها فكرەكەیم لێرە بۆ بنووسیتەوە سووپاست ئەكەم.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: ڕێگەی بانگ كردنی داتای نێو مای ئێس كیو ئیڵ

دەتوانیت گێت بەکار ببەیت بەنموونە بەم شێوازە

$cat_id= $_GET['id'];

ئەو کاتە بەنموونە ئەم پەڕەیە دەکەیەوە cat.php?id=1 ئەوکاتە تۆ لە کویریەکەت دەنوسیت ئەو وێنانە بهێنە کە هاوپۆلەکەیان ئایدیەکەی بریتییە لە یەک
ئایدیەکە هەرشتێک بێت ئەوا ئەو وێنانەت نیشان دەدات.

5

وه‌ڵام: ڕێگەی بانگ كردنی داتای نێو مای ئێس كیو ئیڵ

تەواو برا تێ گەشتم دەستەكانت نە یەشێت  زۆر سوپاستەكەم

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!