1

بابه‌ت: پێشەکیەکی کورت لەسەر کۆمپۆزەر ـ Composer

http://www.webchinupload.com/f/2018-12/17df5c4c1ba77d2bce7c7fa963cbc020.png
پێشەکیەکی کورت لەسەر کۆمپۆزەر ـ Composer
بریتییە لە توڵێک کە دەتوانی پشتی پێ ببەستی بۆ داگرتنی چوارچێوە (فرەیموۆک) و لایبرەریەکانی PHP،
بێگومان لەپڕۆژەکانمان پێویستمان بەزۆر شت دەبێت (لایبرەری، فرەیموۆک) کە پێشتر گەشەپێدەران بۆیان ئامادەکردوین و پێویست ناکات ئێمە دووبارە کاتی بۆ تەرخان بکەینەوە بەڵکو بەبەکاربردنی دەتوانین بەکەمترین کۆد و کات زۆرترین کار ئەنجام بدەین...

گەر لەچەند خاڵێکدا پوختی بکەینەوە:-
١ـ داگرتنی زیادکراوەکان بە شێوەیەکی خۆکار و بە ئاسانی بۆ ناو پڕۆژەکانمان.
٢ـ نوێکردنەوەی ئەو زیادکراوانە بە ئاسانترین شێواز هەرکاتێک وەشانی نوێیان بۆهات.
٣ـ تۆ هەرچەند زیادکراو دابگریت بانگیان دەکاتەوە لەپەڕگەیەکی سەرەکی بەناوی autoloader.php کە لەهەرجێگەیەک بانگی بکەیەوە دەتوانی سود لەهەموو زیادکراوەکان وەربگریت و بەکاریان ببەیت.

ئەی گەر بەکاری نەبەم چی ڕودەدات؟
١ـ پێویستە هەموو زیادکراوەکانت دانە دانە دابگریت و بیخەیتە ناو پڕۆژەکەتەوە.
٢ـ پێویستە دایم ئاگاداری ئەوەبیت کە نوێکاریان بۆ بێت و دانە بەدانە نوێیان بکەیتەوە و پەڕگە نوێیەکان بخەیتە ناو پڕۆژەکەت.
٣ـ بەهەمان شێواز پێویستە دانە دانە زیادکراوەکان بانگ بکەیەوە ناو پڕۆژەکەت جا چ بە require بێت یان include.

نمونەیەک بۆئەوەی زیاتر مەبەستەکەمان ڕونبێتەوە،
بەنمونە تۆ پڕۆژەیەک دروست دەکەیت بە بەکارهێنانی فرەیموۆکی laravel یان zend یان هەرشتێکی تر، بێگومان لەپڕۆژەکەتدا زۆر شت هەیە کە پێویستت دەبێت بەپێی گۆڕانی پڕۆژەکەت بەنمونە کاربۆن (carbon) کە بۆ کات و بەروار بەکاردێت کە ئاسانکاری تەواوی تێداکراوە بۆئەوەی بەچەندین شێواز نیشانی بدەیت، گەر تۆ لەڕێگەی کۆمپۆزەرەوە دایبەزێنیت ئەوا ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو پوخچە (فۆڵدەر)ـی vendor کە هەموو پاکێجەکانی تێدایە و بەئاسانی دەتوانی بەکاری بهێنیتەوە لە پڕۆژەکەتدا، و گەر ویستیشت نوێی بکەیەوە بەیەک دێڕە کۆد دەتوانی تەواوی زیادکراوەکان کە بەکارت هێناون نوێی بکەیەوە بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدەی کە لەگەڵ کامە وەشانی پی ئێچپی گونجاوە یان نا، خۆی ئەو کارانەت بۆ جێبەخێ دەکات.

باشە ئەوەندە بەشان و باڵیماندا هەڵدا چۆن بتوانین دایبمەزرێنین؟
پێش دامەزراندنی پێویستە ئاگاداربین کە وەشانی پی ئێچ پی سەرو ٥.٤ بێت.

ئەگەر بەکارهێنەری سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزیت ئەوا پێویستە لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپۆزەر https://getcomposer.org/ کە لەکاتی دامەزراندندا پێویستە پەڕگەی سەرەکی پی ئێچ پی دیاری بکەیت کە پێشتر داتمەزراندووە بەنمونە وامپ دەکەوێتە C:\wamp\bin\php ئیتر بەپێی ئەو توڵەی بەکاری دەبەیت دەگۆڕێت و لەسەر سێرڤەریش شوێنەکەی جیاوازە،

بۆ ئەوانەی بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی ترن لەهەمان بەستەرەوە شێوازی داگرتنی ڕونکراوەتەوە،

چۆنیەتی بەکارهێنانی
بەنمونە گەر بمانەوێت پاکێجێک دابمەزرێنین بۆ پڕۆژەیەک کە ئیشی لەسەر دەکەین، بەنمونە هەر کاربۆن بەم شێوازە دایدەمەزرێنین، پێویستە تێرمیناڵ یان cmd یان هەر شتێکی تر بەکاری دەهێنیت بیکەیتەوە و ئەم کۆدە بنوسیت

composer require nesbot/carbon

بەم شێوازە پاکێجەکەمان دامەزراند دوای ئەوە پێویستە لە پڕۆژەکەمان بانگی بکەینەوە بەم شێوازە

<?php
require "vendor/autoload.php";
? >

ئیتر هەر پاکێجێکت دامەزراندبێت دەتوانی بەکاری ببەیت دوای بانگکردنەوەی ئەو پەڕەیە،

ڕەنگە بپرسیت کە ئاخۆ ئەم پاکێجانە لەکوێوە هاتون و کۆمپۆزەر لەکوێوە دایان دەگرێت یان چۆن بتوانم پاکێجی گونجاو بدۆزمەوە...
لەم وێباسایتەوە کە گەشەپێدەران پاکێجەکانیان تیادا داناوە https://packagist.org/ کە گشت پاکێجەکانی تێداکۆکراوەتەوە.
http://www.webchinupload.com/f/2018-12/445447e4d05559b7ba0a5e72d932b735.png

چۆن بتوانم پاکێج یان زیادکراوەکانم نوێ بکەمەوە؟
پێویستە پوخچەی سەرەکی پڕۆژەکەت بکەیەوە کە پاکێجەکانت لێ دامەزراندووە، دوای ئەوە سی ئێم دی بکەیەوە و ئەم کۆماندە بنوسیت
composer update
بە نوسینی ئەم کۆماندە هەموو پاکێجەکانت بەرزدەبنەوە بۆ نوێترین وەشان.
http://www.webchinupload.com/f/2018-12/e38d6ce6dada2971f98bb41f36902679.png

گەر ویستیشت پاکێجێک بسڕیەوە لەڕێگەی ئەم کۆماندەوە

composer remove nesbot/carbon

ئەم ناوە من بۆ کاربۆن دامناوە تۆ بەپێی پاکێجەکەی خۆت دەیگوۆڕیت.

سەرچاوە: أكاديمية حسوب.

بەهیوای سود.

2

وه‌ڵام: پێشەکیەکی کورت لەسەر کۆمپۆزەر ـ Composer

دەستت خۆشبێت كاك گۆڤار بەسوودە.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!