1 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2019-01-19 13:01:25)

بابه‌ت: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت هاوڕێیانی به‌ریز و خۆشه‌ویست

كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

سیسته‌مێكی داتابه‌یسم دروستكردووه‌ بۆ كه‌سێك تا ئێستا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی پیوه‌كردووم

و ئه‌لێت شه‌و داتا تۆمار ئه‌كه‌م و سبه‌ی كه‌ سه‌یری ئه‌كه‌مه‌وه‌ تیای نه‌ماوه‌

ئه‌ڵێت هه‌ر شتێك تۆمار ئه‌كه‌م به‌یانی كه‌ دێمه‌وه‌ سه‌یری ئه‌كه‌م تیای نه‌ماوه‌

ئایا هۆكاری ئه‌وه‌ چییه‌ له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ردوو فایلی my.ini و فایلی php.ini قه‌باره‌ی داتا م له‌ 2 مێگابایته‌وه‌ زیادكردووه‌ بۆ زیاتر له‌و قه‌باره‌یه‌

ئایا كێشه‌ی چییه‌ ؟

تێبینی گرنگ:
سیسته‌مه‌كه‌ Backup , Restore یشم بۆ داناوه‌ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وترێت كێشه‌ی فه‌وتانی داتامان هه‌یه‌

سوپاستان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بتوانن له‌و باره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ی پێویستم پێ بده‌ن

2

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

ئایا ده‌ستكاری فایلی داتابه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌یت ؟ واته‌ شوێنه‌كه‌ی بگۆڕیت ؟
له‌ SQLlite یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ئه‌بێته‌وه‌ هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ گواستنه‌وه‌ی ته‌نها فایلی داتابه‌یسه‌كه‌یه‌ چونكه‌ له‌كاتی كاركردنی دوو فایلی تر دوست ده‌كات كا پاشگری wal و shm .كاتێك فایله‌كه‌ ده‌گوارێته‌وه‌ هه‌ندێ داتا هه‌یه‌ كه‌ نه‌خراوه‌ فایلی سه‌ره‌كی و ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌وه‌ هۆی له‌ده‌ستانی داتا یا تێكجونی داتابه‌یسه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌مان كێشه‌ هه‌بێ له‌ mysql، یاخود له‌ كۆده‌كانت شتێكت هه‌ڵه‌یه‌ وه‌ دڵنیابه‌وه‌ كه‌ ئیشت به‌ داتابه‌یس نه‌ما كۆنێكشنه‌كه‌ دابخه‌

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌
https://twindb.com/data-loss-after-mysql-restart/

3

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

mhamad.rebaz نووسی:

سه‌ره‌تا سوپاست ئه‌كه‌م بۆ وه‌لامدانه‌وه‌م برای من

ئایا ده‌ستكاری فایلی داتابه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌یت ؟ واته‌ شوێنه‌كه‌ی بگۆڕیت ؟

ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستكاریم كردووه‌ وتوومه‌ ئه‌گه‌ر باك ئه‌پی كرد به‌ شیوه‌ی ئۆتۆماتیكی برواته‌ ئه‌و شوێنه‌ نموونه‌ هارددیسكی D

پاشان به‌ چه‌ند شیوه‌یه‌ك باك ئه‌پم داناوه‌:
1- جارێك كه‌ باك ئه‌پ ئه‌كرێت كیشه‌ی نیه‌  پاشان دانه‌یه‌كی تر باك ئه‌پ ئه‌كرێت ئه‌وه‌ی پیشوو Replace ئه‌كات .
2-به‌شیوه‌یه‌كی تر دامناوه‌ 30 ده‌قیقه‌ جاریك باك ئه‌پ ئه‌كات به‌پیی كات و به‌روار واته‌ شمولی یاسای خاڵی 1 ناكات ( خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ وتی به‌وشیوه‌یه‌ بۆم دابنێ ) .
3-به‌شیوه‌یه‌كی تر دامناوه‌ 1 كاتژمێر جارێك به‌پێی كات و به‌روار سیسته‌م باك ئه‌پ ئه‌كرێت واته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی یاسای خاڵی 1 نه‌مكردووه‌.

پاشان كه‌ ریستۆری داتا ئه‌كه‌مه‌وه‌ و هه‌ندی له‌ داتاكان باك ئه‌پ نه‌كراون ته‌نانه‌ت خۆم رۆشتوم داتام تۆماركردووه‌ رۆژی دواتر چووم سه‌یرم كردووه‌ تیای نه‌ماوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ بۆ چ شتێك ئه‌گه‌ریته‌وه‌ ؟

تێبینی:
له‌كۆمپیوته‌ری خۆم ئه‌و كیشه‌یه‌ دروست نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ یه‌ك دوو شوێن له‌كۆمپیوته‌ری ئه‌وان ئه‌و كیشه‌یه‌ دروست بووه‌
له‌كۆی 35 سیسته‌م ته‌نها 2 شوێن ئه‌و كیشه‌یان هه‌یه‌
ئایا چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كیشه‌یه‌ بكه‌م له‌و 2 شوێنه‌ش ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بیت؟

سوپاست ئه‌كه‌م و ممنون ئه‌بم رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ من بده‌یت

4 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2019-03-29 20:13:16)

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

زمانی پرۆگرامینگ و داتابەیس چی بەکاردێنیت؟
phpMyAdmin بەکاردێنیت؟
چ جۆرە داتایەک نامێنێت؟
چ جۆرە داتایەک Backup ئەکەیت؟
چۆن Backup ئەکەیت؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

سەیرێکی ئەمە بکە بزانە چۆنە بۆت[ڤیدیۆ]

مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو و دانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌می خۆى داده‌خات پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گوێیان دابخه‌ن ، وه‌ گوێیه‌کانى ده‌کاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ده‌مییان بکه‌نه‌وه‌.

6

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

ڕێنوار نووسی:

زمانی پرۆگرامینگ و داتابەیس چی بەکاردێنیت؟
phpMyAdmin بەکاردێنیت؟
چ جۆرە داتایەک نامێنێت؟
چ جۆرە داتایەک Backup ئەکەیت؟
چۆن Backup ئەکەیت؟

زمانی پرۆگرامین سی شارپ
php my admin به‌كاردێنم به‌ڵێ
هه‌موو داتابه‌یسه‌كه‌ پێكه‌وه‌ باك ئه‌پ ئه‌كه‌م
له‌ سی شارپه‌وه‌ راسته‌وخۆ داتابه‌یسه‌كه‌ به‌كاملی پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌م

7

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

kazmkurd نووسی:

سەیرێکی ئەمە بکە بزانە چۆنە بۆت[ڤیدیۆ]

ده‌ستت خۆشبیت به‌ڵام ڤیدیۆكه‌ به‌رده‌ست نیه‌

8

وه‌ڵام: كێشه‌ی نه‌مانی Data م هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL

برام بزانە ئەو کاکەیە deepfreez دانەگرتوە