1

بابه‌ت: چۆن پەرەیەک چاپ بکەم بەبێ ئەوەی Print Preview نیشان بدرێت؟

سڵاو بەڕێزان ،
پەرەیەکم هەیە ڕاپۆرتێک نیشان ئەدرێت پێش ئەو پەرەیە فۆرمێکە زانیاریەکان تۆماردەکرێن و ڕاستەوخۆ دوای کلیک لە پرنت دەچیتە ئەم پەرەیە و راپۆرتەکە نیشان دەدرێت پاشان دوگمەیەکم دروست کردوە ئەتوانم پرنتی بکەم ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەتوانم بە کلیکی دوگمەی فۆرمی پەرەی یەکەم یەکسەر کاری چاپکردنەکە بکات؟ واتە پەرەی راپۆرت نیشان نەدات لەئێستادا نیشانی ئەدات و ئۆتۆماتیکی دایەلۆگی پرنت یەتە پێشەوە بەلام نامەوێت ئەو دایەلۆگە نیشان بدات بەلکو یەکسەر چاپکردنەکە بکات .
ڕێز

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

2

وه‌ڵام: چۆن پەرەیەک چاپ بکەم بەبێ ئەوەی Print Preview نیشان بدرێت؟

کێشەیەک کە منیش دەمێکە هەمبووە، بەڵام لەکۆتاییە گەشتمە ئەوەی(لە ناچاری) Previewـەکە باشترێکە.
ڕێگایەک هەبوو، دەبێت بە بەکارهێنەرەکانت بڵێیت کە تەنها Google Chrome بەکاربهێنن، دواتر لەسەر هەر یوسەرێک دەبێت ئەم کردارە جێبەجێ بکرێت، دەچیتە ئەم لینکە chrome://flags/ و لەوێ featureێک هەبوو کە Print Preview ناچالاک ئەکرا، بەڵام نەما.

ڕێگایەکی تر:
https://support.dealpos.com/hc/en-us/ar … me-Browser
تاقییم نەکردۆتەوە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.