1

بابه‌ت: ماڵپه‌ڕی Kurd CV

وێبسایتی Kurd CV  وێبسایتێکه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانترین ڕێگا سی ڤی درووست بکه‌ی به‌ هه‌رسێ زمانی کوردی ، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ته‌نها به‌ پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمێک و دیزاین ئاماده‌یه‌ و ڕاسته‌وخۆ سی ڤیه‌که‌ت داونڵۆد ده‌بێ به‌ شێوه‌ی فایلی PDF
وێبسایتی کورد سی ڤی داڕێژراوی خۆمه‌. به‌ هیوای سوودبینین له‌ Kurd CV
لینکی وێبسایت:  http://kurdcv.net

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

2

وه‌ڵام: ماڵپه‌ڕی Kurd CV

جوانە دەستت خۆش بێت بەڵام یەک تێبینی واجاکە ڕاستەوخۆ دابەزێت سیڤیەکە کاتێک کلیک لەسەر دروستکردن دەکەین .

مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو و دانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌می خۆى داده‌خات پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گوێیان دابخه‌ن ، وه‌ گوێیه‌کانى ده‌کاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ده‌مییان بکه‌نه‌وه‌.

3

وه‌ڵام: ماڵپه‌ڕی Kurd CV

به‌ڵێ ڕاستاوخۆ دداونڵۆد ده‌بێ به‌ڵام چچه‌ند سانیه‌کی ده‌وێ تا که‌نڤێرت ده‌بێ. له‌وانه‌یه‌ نه‌تبینیبێ. دووباره‌ سووپاس

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

4

وه‌ڵام: ماڵپه‌ڕی Kurd CV

دەستت خۆشبێت. منیش زۆر دەمێکە بەپێی کاتی خۆم خەریکی وێبسایتێکی لەوشێوەم بەڵام کاتم زۆر بۆ تەرخانکردووە تاکوو شتێکی باش دەربچێت.
ئەمەش چەند وێنەیەک لەوەی من. لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا بڵاوی دەکەمەوە

http://www.webchinupload.com/f/2019-04/e3df50a0a5e43bc0062364ecdbbaa0f0.png

http://www.webchinupload.com/f/2019-04/6746b7069b5d5af35e622ad2d25055f7.png

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

5

وه‌ڵام: ماڵپه‌ڕی Kurd CV

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک پێشه‌وا، منیش  که‌م که‌مه‌ ئیشم له‌سه‌ری ده‌کرد. ئه‌مه‌م بۆ به‌حسی کۆتاساڵم درووست کرد، به‌ڵام ده‌مزانی خه‌ڵکی زۆر پێویستی پێ ده‌بێ.

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"