1

بابه‌ت: چ ڕێگایەك باشە بۆ بەستنەوەی ئیمێڵی هۆست بۆ شوێنێکی تر

سڵاو بەڕێزان،
من هۆستم هەیە و ئیمێلی هۆستەکە بەکار دێنم بەم شێوەیە: [email protected]، چەند ساڵێك لەمەو بەر ئیمێڵەکەم بەستەوە بە Google Domains بەو جۆرە ئیمێلەکەم بە پانێلی Gmail بەسترایەوە وەکو هەژمارێکی ئاسایی Gmail سوودم لە خزمەتگوزارییەکان وەردەگرت بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکم مابێت بە هۆستەکەمەوە.
دوای ماوەیەك ئەمە وەستا ئیتر هاتمەوە سەر Roundcube و لەناو هۆستەکەمەوە ئیمێلەکانم بەڕێوە دەبرد.

ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕایی نییە، گوگڵ بۆ هەر ئیمێڵێك داوای ١٠ دۆلار دەکات بۆ مانگێك کە ئەمەش نرخێکی زۆرە.
https://apps.google.com/intx/en/pricing.html

ئایا هیچ ڕێگایەکی تر هەیە تا ئیمێڵەکەمی پی ببەستمەوە هەرزانتر بێت یان خۆڕایی بێت؟

مەبەستم لەم کارە ئەوەیە تا قەبارەی هۆستەکەم پڕ نەبێتەوە کە چەند گێگایەك ـە دەمەوێت بیبەستمەوە بە شوێنێکی تر.

2

وه‌ڵام: چ ڕێگایەك باشە بۆ بەستنەوەی ئیمێڵی هۆست بۆ شوێنێکی تر

https://pawnmail.com خۆڕاییه‌ و ئه‌و كاره‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام من بۆ خۆم تێستم نه‌كردووه‌. زۆر كه‌سانێكی دیكه‌ ده‌ڵێن باشه‌.

نرخی Google Apps ی ئاسایی ٥ دۆلاره‌ له‌ مانگێكدا نه‌ك ١٠.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چ ڕێگایەك باشە بۆ بەستنەوەی ئیمێڵی هۆست بۆ شوێنێکی تر

سوپاس کاك ئاسۆ، تاقی دەکەمەوە بزانم چۆنە smile
نرخی بێ سنوورەکەی ١٠ دۆلارە.

4

وه‌ڵام: چ ڕێگایەك باشە بۆ بەستنەوەی ئیمێڵی هۆست بۆ شوێنێکی تر

بۆ زانیاری هاوڕێیان، من ئێستا Yandex بەکار دێنم وەکو جێگرەوەی Google و شوێنەکانی تر. بەخۆڕاییە و هیچ کێشەی نیە.
https://connect.yandex.com/pdd/
هاوڕێیانی تریش دەتوانن سوودی لێ ببینن.